تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئێران به‌شدارییان له كوژاندنه‌وه‌یدا كردوه مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران: به‌هۆی سوتانی 9 تانكه‌ری نه‌وته‌وه
Sunday, 28/11/2010, 12:00
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات 04:30 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له سنوری ئێران، 9 تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت سوتان، به‌و هۆیه‌شه‌وه 2 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 4كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربون.
موقه‌ده‌م عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌عات 4:30 خوله‌كی سه‌رله‌ئێواره، به هۆی بێباكیی شۆفێرێكی تانكه‌ری نه‌وته‌وه له كاتی چێشت لێناندا، ئاگر به‌رده‌بێته یه‌كێك له‌و تانكه‌رانه و پاشان ئاگره‌كه په‌ره‌ده‌سه‌نێت و 8 تانكه‌ری دیكه، كه سه‌رجه‌میان نه‌وتیان باركردبو ئاگریان تێبه‌رده‌بێت.
موقه‌ده‌م عوسمان، وتی: له روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا زیانێكی مادی زۆر هه‌بوه و 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بون.
وتیشی: ئه‌و دو هاوڵاتیه‌ی كه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌هۆی زۆری سوتاوییه‌كانیانه‌وه نازانرێت ناویان چیه و خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كی كوردساتن و چ ره‌گه‌زێكیان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه و به‌رگری شارستانی حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی ئێران، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست