دەست لەكاركێشانەوە بۆ?
Saturday, 20/02/2010, 12:00
دیارە لای هەموان ئاشكرایە كە هەركەس لە دەزگایەك یان ڕێكخراوێك یان هەرشوێنێكی تر كاردەكات لەبەر دوومەبەستە یەكەمیان دڵسۆزی بۆ ئەو شوێنەی كاری بۆدەكات و قەناعەت بوون پێی دووەمیان زیاتر مومارەسەكردنی كارەكەیەتی وە هەروەها دەست لەكاركێشانەوە بە هەمان شێوە دوومەبەستی تێدایە كەبوونی خیانەت و ناپاكی و ئیستخلال كردنی بەرامبەر كەئەمەش وا لە كەسایەتیەكە دەكات كە بڕیاری وازهێنان بدات من لێرەدا دەمەوێ لەسەردەست لەكاركێشانەوەی دلێر عبدلله بەڕێوبەری نووسینی ڕێگامەگەزین بدوێم كە ئایا چ هۆكارێك بووە پاڵنەری سەرەكی ناوبراو كەدوای دووساڵ درێژەدان بەو كارەی لەو گۆڤارەداو وەیەكێكە لەدامەزرێنەری ئەو گۆڤارە وەپێشتریش بوونی ناكۆكی لەنێوان خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەكە كاك ماكوان و سەرنوسەر سۆران عمر تا كار گەیشتە ئەوەی دوو گۆڤار دەربچێت و تاڕادەیەك ناخۆشی لێبكەوێتەوە وە دەست لەكاركێشانەوەی چەندین ڕۆژنامە نووس بە وێنەی ژیار من نازانم دبێ ئەم هەمووە خراپ بن یان سۆران عمر دیارە گەر دادوەرانە بڕیار بدەی دەزانی كێ تاوانباری سەرەكیە لێرەدا دەبێ هەڵوێستەیەك بكەی كە بۆ دەبێ كاتێ كەكاك دلێر بڕیای دەست لەكاركێشانەوە دەدات كە هەموو كەس دەزانن لەبەر چ هۆكارێك دەكشێتەوە بەلاِم لەبەر سومعەی خۆی ویژدانی ڕێگانادات بەخۆی هەموو نهێنیەك بدركێنی و دەڵێ لە بەر سەرقاڵیم بەكاری ترەوە كە ئەمە ئەو پەڕی ڕێزلێنانە لە سۆران عمر كەچی جەنابی بەناوی خوازراوەوە لە كۆمێنتی ستاندارد زۆر بێشەرمانە دەڵی َ كاك دلێر لەبەرسەرقاڵی بە ڕادیۆی جەماوەری حسك و نادی نەورۆزو ڕۆژنامەی دەستووری دەزگای نهێنی یەكیەتی وازیان هێناوە یان سەرقاڵی بەشتی تر جارێ من دەڵیم كاری تۆنییە كە كاك دلێر لەگەڵ كێ كاردەكات وە دووەمیش تۆ دەزگای سیخوڕی نەما كاری بۆ نەكەی دەتەوێ دەستە پیسەكانت بەموو بەو بسڕی بۆشاردنەوەی كارەپیسەكانت مەسەلەیەكی كوردی هەیە دەڵی لەدز وایە هەموو كەس دزە من پێت دەڵێم كاك دلێر ڕەحمی پێكردوویت كە زۆرشت هەیە دەبووبوترێ نەیوتووە ئەویش لەبەرتۆ نا تەنها لەبەر ئەو سروفەی كەكاك دلێری تێدایە هەرچەند كاك دلێر درەنگ بەخۆی زانی كەلەگەڵ كێ كاردەكات بەڵام وەك دەڵێن زەرەر لەنیوەی بگەڕێتەوە باشترە لەكۆتای پیرۆزبای لەكاك دلێر دەكەم هیوای ژیانێكی خۆشی بۆدەخوازم لە كارەكانی داهاتووی.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست