کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریفراندۆمەکەی سەرانی ئەو حیزبانە، ریفراندۆمێکی زانستیانە نەبوو

Thursday, 28/09/2023, 20:24


بۆچونەکانی خەڵکە زاناکان جیاوازن لە بۆچونەکای سەرانی حیزبە کوردستانیەکان:
سەرانی حیزبە کوردستانیەکان چونکە دروستکراوی دەستی دەسەڵاتدارانی هەرسێک داگیرکەری عەرەب و تورک و فارسن، پێیان وایە چرای سەوزی ئەو داگیرکەرانە بۆیان، خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنە.
بۆچونی خەڵکە زاناکان وایە کە لەهەموو دەورو زەمانێکدا دەسەڵاتدارێکی گەورە یان دوو دەسەڵاتداری گەورە لە دنیادا هەیە، ئەو دوو دەسەڵاتدارە بە پێی بەرژەوەندی خۆیان نەخشە دادەرێژن و شەڕو ئارامی دروست دەکەن و جوغرافیا دەگۆرن، لە سەدەی رابردوودا، بەریتانیاو فەرەنسا دەسەڵاتدار بوون و جەنگی جیهانی یەکەمیان هەڵگیرساندو عوسمانیەکانیان لەشەڕەکەوە گلاندو ئیمپڕاتۆی عوسمانیان پارچە پارچە کردو جوغرافیایەکی  تازەیان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان هێنایە ئاراوە، بە هاتنە کایەی روسیاو ئەمەریکا بەهێز بوونیان وەک دوو دەسەڵاتداری دنیا، دەسەڵاتداری دنیایان لەدەست بەریتانیاو فەرەنسا دەرهێناو پیلان بەدوای پیلانیان دادەرشت، بۆ گۆرانکاری جوغرافیا بە بەرژەوەندی خۆیان، روسەکان لەهەموو روێکەوە لە ئەمەریکا لەپیشتر بوون و توانیان لەژیر ناوی کۆمەنیستیدا دەست بەسەر دەیان دەوڵەت  و نەتەوەدا بگرن و بیانخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە، پێشکەوتنی ئەمەریکا لەرووی تەکنۆلۆجی و ئابووریەوە، چۆکی بە روس و سۆڤیەتی کۆن داداو بە هێناندی ریفۆرمێک لەلایەن گۆرباچۆفی سەرۆکی روسیاو سۆڤیەت، سۆڤیەت هەڵوەشاو بەپشتیوانی ئەمەریکاو رۆژ ئاوا، دەیان وەڵات سەربەخۆیی وەرگرت، لێرەدا کە ئەمەریکا بوو بە هێزی یەکەمی دەسەڵاتداری دنیا، بەتایبەتی لەدوای هەڵوەشانی سۆڤیەت، ئەویش هەوڵی دەدا کە ئەو جوغرافیایەی بەریتانیاو فەرەنساو روسەکان پیشتر دروستیان کردبوو هەڵی بوەشێننەوەو جوغرافیایەکی تازە بهێننە ئاراوە.
ئێمە وەک بەئاگایەکی سیاسی و نەتەوە پەرستێکی پاک و خاوێن، توانیمان دەنگی نەتەوەیمان بگەیەنینە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاو رۆژ ئاوا و داوی هەڵوەشاندنەوەی عێرق، ئێران، تورکیاو سوریاو داوای دروستکردنی کوردستانێکی گەورەیان لێ بکەین، ئەوانیش بە پێشنیارەکەی ئێمە رازی بوون وتیان با دەست بەکار بین.

ئێمە پێمان گووتن، لەهەنگاوی یەکەمدا پێویستە دەستی کورد بکەنەوە بۆ دروستکردنی ئابووریەکی سەربەخۆ بۆ خۆبەخێو کردن، پڕۆژەی نەوتی کوردستانمان دارشت و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و منیان بردە ناو نەتەوە یەکگرتوەکان و نامەی دەستبەکار بوونیان بۆ وەرگرتم لە نەتەوە یەکگرتوەکانی جنێف.
دۆستە بێگانم وتیان بارو دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست وا نیشان دەدات کە ئێمە لەپێشەوە لە عێراقەوە دەست پێ بکەین، چونکە سەرۆکی عێراق صەدام حوسەین قاچی بەتەڵەی سیاسیەوە بووە بەهۆی داگیرکردنی کوێتەوە، بۆ خۆیان پڕۆژەی ویلایەتی موصڵیان دروست کردو دایانە دەستم بۆ ئەوەی داوای دابەشکردنی عێراقی پێ بکەم و دەنگی لێ بهێنم، منیش ئەو کارەم ئەنجام داو زۆرینەی کوردیش پێی خۆش بوو.
داخەکەم لەو کاتەدا بەرەی کوردستانی بە تێکڕا لە دژی هاوپەیمانان بوون و لە باوەشی صەدام حوسەین دابوون، هەر هەموو دەوڵەتەکانی: عێراق، ئێران، تورکیاو سوریاش پشتیوانی بەرەی کوردستانیان دەکردو هانیان دەدان بۆ ئەوەی داوا لەهاوپەیمانان بکەن کە ناوچەکە بەجێ بهێلن، بەرەی کوردستانیش بەقسەی هەر چوار داگیرکەری عێراق، ئێران، تورکیاو سوریایان کردو داوایان لە هاوپەیمانان کرد کە رۆژهەڵاتی ناوەرست بەجێ بهێڵن.
ئەمەریکاو هاوپەیمانان هیچ بایەخێکیان بۆ بەرەی کوردستانی دانەناو سوور بوون لە سەر سیاسەتی خۆیان.
لە دەورانی گۆرانکاری رژێمی عێراقیش لە ٢٠٠٣، جارێکی تر دۆستەکانم بۆخۆیان پەیوەندیان پێوەکردم و بانهێشتیان کردم بۆ جنێف، وتیان لەگەڵ ئەرمەنیەکان رێک بکەوەو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیمان بۆ پێکهێناوی، لە کۆنفرانسەکەدا داوای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بکە، منیش وام بەباش زانی کە بانگهێشتنی هەموو حیزبە کوردستانیەکان بکەم بۆ بەشداریان لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە، بانگ هێشتم کردن، بەڵام داخەکەم بێجگە لە حیزبی دیموکرات کە دوو ئەندامی خۆی ناردبوو، کەسی تر نەهات، لەگەڵ ئەرمەنیەکان رێک کەوتم و وەک لەو یوتوبەدا بەشێکی کۆنفرانسەکە و گفتووگۆی ناو رادوێی نەتەوە یەک گرتوەکان دەبینن، ئەو پیاوەی لەلام دانیشتوە نوێنەری ئەرمەنیەکانەو بێ ترس و بە ئاشکرا داوای سەربەخۆیی کوردستانم کرد لەرێگای ریفراندۆمی سەرتا سەریدا.
ئەوەش بەشێکی
   https://youtu.be/CxkLWjLe7zA?si=GNuxmGb6frPw0ACY
لێرەدا پرسیار لە سەرانی حیزبە کوردیەکان، بەتایبەتی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەکرێت، ئێوە ئەگەر بە پەرۆشن بۆ کێشەی کورد، بۆچی پێشوازیتان لەو داوایەی هاوپەیمانان نەکرد کە لە رێگای منەوە ریفراندۆمی سەرتاسەری بکرێت بۆ سەربە خۆی کوردستان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا بانگەوازی ریفراندۆم دەبێ لە بارەگایەکی حیزبیەوە بکرێ یان لەناو نەتەوە یەکگرتوەکان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟، جەلال تاڵەبانی لەسەرەتادا بانگەوازی ریفراندۆمی کردو ئیمزایەکی زۆری کۆ کردەوەو ئیمزاکانیان هێنایە نەتەوە یەکگرتوەکانی جنێف، بە پاسەوانی بەر دەرگای نەتەوە یەکگرتوەکان گوترا، ئیمزاکانیان لێ وەر بگرەو بیخەرە تەنکەی خۆڵەوە، پاسەوانەکانیش ئیمزاکانیان لێ وەرگرتن خستیانە تەنەکەی خۆڵەوە.
مەسعود بارزانیش بۆ بەربەرەکانی ئەمەریکا، بەبێ پشتیوانی نێونەتەوەی هەموو حیزبە کوردستانیەکان و بەشێکی زۆری کوردی خوارووی کوردستان هاندا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، هەر چەندە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، بەتایبەتی ئەمەریکا، داوایان لێکرد پاشگەز ببێتەوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو، ئەوەش ئەمەریکای دڵگران کردو ئەمەریکاش چرای بۆ دەوڵەتی عێراقی هەڵکرد کە لوتی سەرکردایەتی حیزبەکان بشکێنن و کەرکوکیان لەدەست دەربێنن، دەسەڵاتی عێراقیش ئەو کارەی کردو ئێستاش سەرکردایەتی ئەو حیزبانە بەتایبەتی مەسعود بارزنی و جەلال تاڵەبانی بێوەڵام ماونەوە بۆ مێژوو و بۆ کورد. 
دوای ئەوەی کە دۆستەکانم بۆیان دەرکەوت کە بەرەی کوردستانی بە هیچ دیاریەکی نەتەوەیی رازی نین لەلایەن هاوپەیمانانەوەو زۆرینەی کوردیش گوێ رایەڵی ئەوان، بەمنیان گووت تۆ بخەوە جارێ و ئەوانیش بە هیچ شوێنێک ناگەن، من خەوتم ئەوانیش وا بەرە بەرە گرۆڵەی دەسەڵاتیان بەرەو لێژی دەروات و دڵنیاشم هەر بەو عێراقەی کە خۆیان دروستان کردەوەو دەستوریان بۆ دارشت، پێ بە پێ بەو دەستورە عێراقیە قۆڵبەست دەکرێن و تۆڵەی کوردیان لێ دەکرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە