لالەی دەسەڵاتیان نەوتی تێدا نەما
Friday, 25/11/2011, 12:00
دێتە بیرم، سەرەتای خۆ بادانی کاک نێچیر، بە دزینی پڕۆژەی نەوتەکەی ئێمەوە، بابتێکم لەسەر کاک نێچیر نوسی و ووتم ئەگەر تۆ توانیت نەوتی کوردستان بەشێوەیەکی یاسای نێونەتەوەیی لەدەست من دەر بهێنی، ئەوا تۆ لەناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمن زانا تر، پاک ترو بەهێز تری، ئەگەر منیش رێگای سەرکەوتنم لێگرتی بزانە من زانا تر، پاک ترو بەهێز ترم.
کاک نێچر بەردەوام بوو لەدزینی پڕۆژەکەو داری بێمنەتی لەمن هەڵگرت، کاک ئاشتی هەورامی هێنایە مەیدان بۆ دزی و فزی و فرت و فێل و پەیوەندی کردن بەکۆمپانیا نەوتیەکانەوە، بێجگە لە کاک نێچیر، کاک بەرهەمیش خۆی دە نەوتەکە وەردا، سێبەسێ ئەو سێ قارەمانە کەوتنە هاتو هاواری نەوت دەرهێنان و چاوبەستنی کۆمپانیاکان و گەلی کورد.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5c0e2016بەداخەوە، بێخەبەری کورد لەسیاسەتی نێونەتەوەیی، بەتایبەتی لەبواری نەوت دا، دەرگای بۆ کاک نێچیرو کاک بەرهەم کردەوە، کە وەک دوو موفتەخۆری کوردو دۆستی سەدام حوسەینی کیمیا رێژ و ئەنفالکەر، لەگەڵ کاک ئاشتی هەورامیەکی بێ دەستمایەی کوردایەتی و ئاڵکۆڵی، کە باس لە نەوتی کورد بکەن و نەوتەکەش بکەنە ئامێری دزی و سوتانی دوارۆژی کورد.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9ئێمە ناو ناوە شتێکمان لەسەر دەنوسین و راستیەکانمان ئاشکرا دەکرد، پێمان دەگوتن بەبێ ئێمە هیچتان پێ ناکرێ، دەشمان زانی هەوڵ و کۆششەکانیان لە کۆتایدا بەبەرژەوەندی عێراق تەواو دەبێت.
لێرەدا دوو بۆچونی جیاواز، من و ئەو سێ قارەمانە لەیەک دوور دەخاتەوە: یەکەمیان: من نەمدوەیست لەژێر ئاڵای عێراقدا دەستکاری نەوتی کوردستان بکەم، ئەوان بەپێجەوانەی منەوە لەژێر ئاڵاو دەستوری عێراقدا توانیان کۆمپانیاکان فریو بدەن و حەوت هەزار ملوێن دۆلار بە نەوتەکە کۆبکەنەوە.
دوهەمیان، من بە بەرنامەیەکی کوردایەتیەوە دەمویست دەستکاری نەوتی کوردستان بکەم، بەشی من و جوتیارو کرێکارێک وەک یەک بێ لەنەوتی کوردستاندا، بۆخۆم دزی تێدا نەکەم و رێگاش نەدەم کەس دزی تێدا بکات، ئەوان بە پێچەوانەی منەوە، زۆرینەی بەشەکانیان بۆخۆیان داناوەو بەشێکی کەمیشیان داوە بە دزو موفتەخۆرەکانی دەوروبەریان.
بێویژدانی ئەو سێ قارەمانە لە دزی و بەقاچاخ بردنی نەوتی کوردستان، منی ناچار کرد کە بەدۆستە ئەمەریکیەکانم بڵێم پێویستە دەستیان ببەسترێ، دۆستەکانیشم وتیان باشە مادام ئەوان خۆیان بەعێراقی لەقەڵەم داوە، با بە چەکوچی عێراقی لێیان بدەین، ئەوەبوو بە شەهرستانیان وت پەیمانە نەوتیەکانی ئەو سێ قارەمانە پەسند مەکە، من ئەوەم نەشاردەوەو لە گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ حەفتەنامەی بارزاندا لە ٢١ ٦ ٢٠٠٩ ئاشکرا کرد، کە لە ناوەراستی ئەو ساتیتەدا بڵاو کراوەتەوە:
http://www.kurd-oil.net/raste.htmلە چوار حەفتەی رابردودا، جارێکی تر ئەو سێ قارەمانە دەستیان کردەوە بە هاتو هاواری ئەوەی کە گوایە دوو گرێبەستی گەورەیان لەگەڵ کۆمپانیای شێلی هۆلەندی و ئەکسۆن مۆبێلی ئەمەریکی کردوەو دەیانویست بەو هاتوهاوارە لای لایە بۆ کورد بکەن و دەسەڵات تازە بکەنەوە، بەڵام ئەمەریکا فووی لە لالەی نەوت دەرهێنانەکەیان کردو بە ئاشکرا پێی ووتن ئێوە بۆتان نیە دەستکاری نەوتی کوردستان بکەن:
http://www.hawlati.co/babetekan/9454http://ekurd.net/mismas/articles/misc2011/11/invest759.htmئێستا من لەجیاتی کورد داوای حساباتی نەوتی کوردستان دەکەم لە ١٩٩١ وە تاکو ئەمڕۆ، ئێوە کە نەوتی کوردستانتان کردە ئامێری خۆ دەوڵەمەند کردن و گەلی کوردیشتان لە هەموو روێکەوە تۆشی هەزاران نەدامەتی کرد، ئاوا بە ئاسانی بۆی دەرناچن و ناتوانن هیچی تر ژیان لەناو کۆشک و تەلارەکانتاندا بەسەر بەرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست