کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک بەرهەم باسی مادەی ١٤٠ بکە نەک ئەو ٢٥٠ ملوێن دۆلارە

Friday, 06/05/2011, 12:00


ئەمڕۆ ئیمێڵێکم لە دەوڵەتۆکەی کوردستانەوە پێگەیشت، دەڵێ کاک بەرهەم نامەیەکی بە نوسین لە بەشی دارایی عێراقەوە پێگەیشتوە کە دەوڵەتی عێراق (US$243 million) بۆ ئەو دەوڵەتۆکەی کوردستان دەنێرێ لە بڕی ئەو پێنج ملوێن بەرمیل نەوتەی کە ئەوان داویانە بە عێراق، منیش دەڵێم پێشتر چیرۆکی وامان زۆر بیستوەو هیچیش جێ بەجێ نەکراوە، کەی پارەکەتان وەرگرت ئەو کاتە خۆتان بەسەرکەوتوو بزانن.
The Prime Minister said, This confirmation of payment to the KRG for the Regions contractors amounts to around 50 percent (US$243 million) of net revenues derived from the export of over 5 million barrels of oil from the Kurdistan Region between the start of February 2011 and March 27.
http://www.krg.org/articles/detail.asp?anr=39875&lngnr=12
هەر ئەمڕۆش لە سایتی ناسنامەدا، بابەتێکم بینی کە دکتۆر مەحمود دەڵێ هیچ لایەنێک پڕ بەدڵ باسی مادەی سەدو چل ناکات و لەبیر خۆیان بردۆتەوە.
http://www.nasnama.info/index.php?option=com_content&view=article&id=1002:2011-05-05-22-10-04&catid=1:latest-news
ئێستا من لەکاک بەرهەم دەپرسم، ئەو (US$243 million) بۆ کورد گرنگترە یان مادەی ١٤٠ کەتان ؟؟؟؟؟؟، کاک بەرهەم وەک قسە بۆ خەڵکی ٢٠ ساڵ پێش ئێستا دەکات و خەڵک بەو (US$243 million) دەخڵافێنێ، کاک بەرهەم چەند جێگاتان بەو پەنجا ملیار دۆلارەی پانزە ساڵەی رابردوو گرت، هەر ئەوەندەش جێگا بەو (US$243 million) دەگرن، ئومێدەوارم بەو پارەیە چوار سواڵکەر لە سواڵکردن دوور بخەنەوە و گەرەکێک لە سواڵکەران رزگار بکەن.
کاک بەرهەم، لەبیرتە پێشتر لەگەڵ کاک ئاشتی هەورامی ماوەیەک کوردتان سەرگەرم کرد بە بەڕێکردنی گازی کوردستان و منیش بۆم نوسین گازی کوردستانتان بۆ بەڕێ ناکرێ بەلام دەتوانن گازی تر بەڕێ بکەن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5c0e2016
کاک بەرهەم، لەکاتێکدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە بەرژەوەندی کورد دادەروات، تۆیەکی بێ دەستمایە لە خەباتی کوردایەتی، وەک پەڵەوانەکەی پێش خۆت، تەپوتۆز بۆ رێڕەوی کوردایەتی دەکەن و بە درۆیەکانی بەغداسەر لەخەڵک دەشێوێنن، چەندە مادەی ١٤٠ تان بۆ جێبەجێ کرا، هەر ئەوەندەش مافی نەوت فرۆشتنتان پێ دەدەن، تۆ و هاو دەسەڵاتەکانت مافتان نیە نەوتی ئەو بەشەی کوردستان بدەنەوە بە دەوڵەتی عێراق و خەڵکیش بخافڵێنی بەوەی کە بەغدا پەیمانی داوە ئەوندەمان بۆ بنێرێ، یەکەم ئەو پارە نەهاتوەو ئەگەر دەوڵەتی عێراقی ئەو پارەیەش بنێرێ، بە مانای بە ئەوەندە پارەیە دەستی بەسەر نەوتی کوردستان دا گرتەوە.
جارێکی تر سەیری سایتەکەم بکەوەو تەماشای ئوتوبەکان بکە.
لەندەن ٧ ٥ ٢٠١١
http://www.kurd-oil.net





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە