کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافی چاره‌خۆنووسین درۆیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ردوولاتانه‌..

Saturday, 18/12/2010, 12:00


زۆرینەی کورد لە راپەرینی ساڵی 1991 وە بەخەبەر هاتووەو کاک مەسعودیش بۆ داپۆشینی بێ دەسکەوتی سیاسی ئەو نۆزدە ساڵەی کە لەگەڵ جەلال تاڵەبانی رێگایان لەسەربەخۆیی کوردستان گرت و عێراقیان دروست کردەوە، تازە بەتازە لەپاڵ ئاڵای عێراقداو لەژێر لێوەوە لایلایەی مافی چارەنوسمان بۆدەکات.

کاک مەسعود بەخەبەر وەرە، کوردی ئەمڕۆ کوردی ناوەراستی حەفتاکان نەماوە کە بێخەبەر بێ لە پەیوەندیەکانی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ داگیرکەران و رۆڵەی کورد بەناوی مافی چارەنوسەوە بەکوشت بدات و کوردستان بە وێران کردن بدا، لەدوایشدا کە بەشدار بوو لەدروستکردنەوەی عێراق و لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشت بڵێ کوردایەتی تەواو.

کاک مەسعود تۆ تازە ناتوانی ئەو پاروە بێتامەی جەلال تاڵەبانی (مافی چارەنوس) بجویەوە کە هەردوکتان نە کارتان بۆ کردوەو نە کاریشی بۆ دەکەن و نە باوەڕیشتان پێیەتی.
مەگەر پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ لە مافی چارەنوس و ریفراندۆمە فێڵاویەکەتان باشتر نەبوو، کە ئێمە لە ساڵی 1991 دا باسمان لەگەڵ کردن و بەچرای سەوزی هاوپەیمانانەوە پێمان وتن عێراق دابەشکراو ئەو بەشەی کوردستان ئازاد کرا ؟، بەڵام هەردوکتان هەر یەکەی بەشێوەیەک دژایەتی ئەو پڕۆژەتان کردو بەردەوام بوون لە دروستکردنەوەی عێراق و عێراقچیەتی ؟.

کاک مەسعود، بە وردی ئەو نامەم بخوێنەوە، ئێوە هەردوکتان (تۆ و جەلال تاڵەبانی) تیری خۆتان هاویشت و نیشانەکەتان نەپێکا، تیرەکە هەڵبەزیوەتەوەو کوردی بریندار کردوەو بیست ساڵ سەربەخۆیی کوردستانتان دواخست.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چەپکە گوڵی سەربەخۆیی پێیە بۆ کوردو نایداتە دەست ئێوە، دەیداتە دەست کوردێکی نەتەوەیی کە بەنانی داگیرکەران گەورە نەبوبێت، دز نەبێ و دەستی بەخوێنی نەتەوەکەی سور نەبوبێ.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=32379&cat=1

کاک مەسعود، بە بێخەبەری هەندێ لە خەڵکە سیاسیە نێونەتەوەییەکان تێمەکەوە، ئەوانە دەزانن دەوڵەتێک بۆ کورد بەڕێوەیە، بەڵام نازان چەپکە گوڵەکە دەردرێتە دەست کێ، هەندێکیان وەک بێخەبەرێک پێیان وایە دەدرێتە دەست تۆ، بۆیە وا باوەشت لێدەدن یان تەلەفۆنت بۆ دەکەن، دڵنیات دەکەمەوە ئەوانە زۆر بێخەبەرن، تەنها بۆ دەربڕینی سۆزیان بۆ کورد ئەو کارانە ئەنجام دەدەن.
لەندەن 18 12 - 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە