کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبێ بڕۆن، راناوەستین تا هەڵبژاردنی داهاتوو

Sunday, 13/02/2011, 12:00


هەرچەندە ژمارە سێزدە شومەو پێم خۆشنەبوو ئەمڕۆ کە سێزدەی مانگە ئەو پەیامە بۆ کاک مەسعودو مام جەلال بنوسم، بەڵام کات و ساتەکە بەخێرایی دەروات و نامەوێ ببینە جێگای پێکەنینی داگیرکەران.
حوسنی موبارەکی سەرۆکی میسر وای دەزانی، دەوران دەورانی دەیان ساڵ پێش ئێستایەو راپەریوان نەزان و ساویلکەن، بۆ خۆ رزگار کردن لە داوای راپەڕیوان، کۆمەڵێک وتەی فێڵاوی وەک (بوەستن تا کاتی هەڵبژاردن و خۆم هەڵنابژێرمەوە)ی بەکار هێنا بۆ بەسەر بردنی کات و ساردکردنەوەی راپەریوان، بەڵام نەیدەزانی گەندەڵی دەسەڵاتەکەی و برسیەتی و هەژاری نەتەوەکەی بۆتە ووزەی گەرمداهینانی راپەریوان و ئەو قسانە فریویان نادات و هیچ هێزێک نیە لەدنیا بتوانی لەکات و ساتی خۆیدا دەنگی راپەریوان بێدنگ بکات بێجگە لە وڵات بەجێهێشتنی دەسەڵاتداران.
ئەمرۆ کاک مەسعودیش دەیەوێ سەناریۆیەکانی حوسنی موبارەک دووپات بکاتەوەو پێمان دەڵێ دەتوانن لە شەش مانگی داهاتودا هەڵبژاردن بکەن.
وەک شۆڕشگێرێکی دڵشکاوی بەشخوراو و هیچ پێنەبڕاو، لەجیاتی چینی بەشخوراو و هیچ پێنەبڕاوانی کورد، بە جەنابی کاک مەسعود دەڵێم، راناوەستین تا شەش مانگی ترو هەڵبژاردنی داهاتووش بە بەشداری تۆو مام جەلال ناکرێت، ئێوەو هەموو ئەوانەی کە لە بیست ساڵی رابردوو، بەرپرسیاری جۆراوجۆریان هەبوەو لەبەرێوەبردنی ئەوبەشی خوارووی کوردستان، تاقی کردنەوەی خۆتان داوەو دەرنەچوون لە تاقی کردنەوەکە، ناکرێ جارێکی تر بە فرتوفێڵ چاوی خەڵک ببەستن خۆتان بکەنە پیاو پاکی کورد، دەوری هەموو لایەکتان بەسەر چوو.
وام پێ باشە لەجیاتی ئەو ووتە فرتوفێڵاویانە، دەست لە دەسەڵات هەڵگرن و دەسەڵات بدەنە دەست ئێمەی بەپەرۆش، کە نامانەوێ دڵۆپە خوێنێکی کورد بڕژێ و دەنگی کوردایەتی بچوک بکرێتەوە بەرانبەر بەداگیرکەران، جلوبەرگی بێ گیرفانیشمان لەبەرە، بەمانای لەپێشەوە خەریکی باخەڵ پڕکردنی خۆمان و داگیرکردنی مڵک و ماڵی خەڵک نەبوین و نابین.
خۆ ئەگەر گوێ بۆ ئەو پەیامەم نەگری، من خۆم دوور دەخەمەوەو خوێنێکی زۆریش دەڕژێ و زۆر لەحوسنی موبارەک و زەینالعابدین خراپترتان بەسەر دێت و بەهانە بۆ داگیرکەران دروست دەبێت بۆ داگیرکردنەوەی ئەو بەشە ئازاد کراوەی کوردستان، ئەگەر پێتان وابێ داگیرکەران پشتگیری ئێوە دەکەن، پێم وابێ بەهەڵە داچون و مێژوی داگیرکەران وای نیشان داوە کە نایانەوێ هیچ کوردێکی زانا، دەوڵەمەند، یان دەسەڵاتدار بمێنێ، ئەگەر ئەو کوردانەش دۆست و هاوکاری خۆیان بوو بن، نمونەی ئەوەش لە لەناوبردنی خاڵەکەت (زوبێراغای زێباری) دا بەدی دەکرێ کە چەندە ساڵ هاوکاری رژێمی عێراقی کردو لەدوایشدا رژێم دەرمانداوی کرد.
کاک مەسعود تکات لیدەکەم نامەکانم بخوێنەوە، گوێ بۆ پرۆژەکانی جەلال تاڵەبانی مەگرە، تا کار لەکار نەترازاوە، بانگەوازێک رابهێڵە بە گواستنەوەی دەسەڵات لە خۆتەوە بۆ ئێمە، ئێمەش وەک کوردێکی نەتەوەیی بێلایەن بەهاوکاری بەپەرۆشانی کورد، دەسەڵاتێکی بەپەرۆش کە لەگەڵ هەلسوکەوتی نەتەوەیدا بگونجی دروست دەکەین و یەکەم سەرۆکایەتی وەزیرانیش دەدەین بە ئافرەتێکی زاناو بەتوانای کورد پەروەر.
سەردار پشدەری
لەندەن 13 2 2011
http://www.kurd-oil.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە