کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاو سەنگەری هیچ پێنەبراوانم

Saturday, 29/01/2011, 12:00


ئەگەر بێ ویژدانی بەسەر ویژداندا زاڵ بوو، کۆمەڵ دەبێتە دووبەش، بەشی بێویژدانە خواپێداوەکان و بەشی هیچ پێنەبڕاوەکان، لەدوای هەرەسی کۆمەنیزم لە بیست ساڵەی رابردوەوە، بەشێک خۆیان کردۆتە ملوێنەرو بەشێکیش هاتوهاواریەتی بۆ ژیان، ئەو دیاردەیە زیاتر لە وڵاتە ئیسلامیەکانیی رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرووی ئەفەریقا لەژێر سێبەری دیکتاۆریەتی دیموکراتیەت سەری هەڵدا، بێ کاری، بێ ماڵی و بێ داهاتی، ئەو بەشە هیچ پێنەبڕاوانەی لە تەواوی ئەو وڵاتانەدا رێک خست و هاتنە سەر شەقامەکان و لەخۆپێشاندانێکدا دنیایان هەژاند.
ئەو راپەرینە لە وڵات بەدوا وڵاتدا دەستی پێکردو بەم نزیکانە ئاگری ئەو راپەڕینە دەکەوێتە خوارووی کوردتانیش، لەبەر ئەوەی هەڵسوکەوتی کوردە بێویژدانەکان لە بیست ساڵی رابردوو تاکو ئەمڕۆ، ژیان و یەکسانی کۆمەڵگای ئەو بەشەی خوارووی کوردستانی بردۆتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پش ئستا، ئەوەی لەهەموو شتێک ئازاری زیاترە، ئەوەیە کە بێویژدنەکانی کورد، بەناوی کوردایەتیەوە چینیکی کوردیان چەوساندۆتەوەو بێبەشیان کردوون لەداهات و سامانی کوردستان، بۆخۆیان خۆیان کردۆتە ملوێنەرو چینێکیش هاتوهاواریەتی بۆ ژیان.
کاتێک ئێمە وەک بەویژدان و شاهیدێکی مێژوو کە دەستی کەم لە بیست ساڵەی رابردووەوە بارو دۆخی هەزاران خێزانی هیچ پێنەبراومان بەچاو بینیوە، نەمان توانیوە خۆمان بخەینە سەنگەری بێویژدانەکان و تورەگەی دزی و تاڵان بەمل دابکەین و دوارۆژی نەتەوە نیشتمان بکەین بەقوربانی باخەڵی خۆمان.
ئەمڕۆ کە خرٶشی راپەڕین بەرەو باشوری کوردستان دێت، وەک کوردێکی بەپەرۆش کە خۆمان بە هاوسەنگەری هیچ پێنەبراوەکان دەزانین و هیچیشمان پێنەبڕاوە، کە دەبینم ترسی تازەبوونەوی خوێن رێژی شەڕێکی دیکەی خۆ بەخۆ لەنێوان خواپێداوە بێویژدانەکان و هیچ پێنەبراوەکان دێتە ئاراوەو کە ئەوەش ئەزمونی ئەو بەشە ئازادکراوە بەرەو هەڵدێر دەبات، ناچار دەبین نامەیەکی کراوە ئاراستەی کاک مەسعودو مام جەلال بکەم و پێیان بڵێم کە وەک زین العابدینی تونس و حوسنی موبارەکی میسر مەکەن، تا کار لەکار نەترازاوەو خوێن نەرژاوە، دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن و دەسەڵاتەکە بدەنە دەست ئێمەی هیچ پێنەبڕاو بۆ ئەوەی ئەزمونەکەمان لەدەست نەچێ، ئەگەر ئەو نامەم بخوێننەوە، وڵاتە گەورەکانیش خۆشحال دەبن و دەبێتە داهێنانێکی تازە بۆ وڵاتەکانی تریش کە لەگەڵ جەماوەری خۆیان بەشەڕ نەیەن.
خۆ ئەگەر نامەکەشم نەخوێننەوە، هیچ هێزێک نیە توڕەیی هیچ پێنەبراوانی کورد سارد بکاتەوەو ناشتوانن ئەو هەموو خەڵکە بکوژن، دوا رۆژێکی روناکیشتان بۆ نامێنێتەوەو هیچ وڵاتێک ناتانگرێتە خۆی و ئەوەی بردوشتانە لێتان دەستێنرێتەوە.
بۆیە بەدەنگێکی بەرزەوە پێتان دەڵێم: دەست لە دەسەڵات هەڵگرن و با دەسەڵاتەکە بکەوێتە دەست خەڵکانی بەویژدان، ئەگەر نا خەڵکانی توڕەو دڵگران زۆرن، سبەینێ ئێمەی بەویژدان ناتوانین بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، کە ئەوەش دەبێتە هۆی بەدبەختیەکی تری کورد.
لەندەن ٢٩ ١ ٢٠١١
http://www.kurd-oil.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە