رۆڵی نەوت لە بەدیهێنانی ریفراندۆم بۆ خواروی کوردستان و خوارووی سۆدان
Monday, 10/01/2011, 12:00
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و دۆزرانەوەی نەوت لە خوارووی کوردستان کە لەو سەردەمەدا بە ویلایەتی موسڵ ناسرابوو، بۆ یەکەم جار پڕۆژەی ریفراندۆم بۆ خوارووی کوردستان هاتە ئاراوەو عەسبەتوالامم لە کۆتایی 1924 دا لیژنەیەکی نارد بۆ باشوری کوردستان، ئەو لیژنەیە تاکو مانگی سێی 1925 مانەوەو لە ناوچە کوردیەکان سوکە ریفراندۆمێکیان ئەنجام دا، بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری وەک شێخ مەحمود بوون بەهۆی سەرنەکەوتنی ئەو ریفراندۆمە.
لە ساڵی 1991 یش هاوپەیمانان لەپاڵ پڕۆژەی نەوتی کوردستاندا پڕۆژەی ویلایەتی موسڵیان خستە باخەڵی منەوە بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو ریفراندۆمەی 1924 ، داخەکەم مام جەلال و کاک مەسعود بەدەنگ ئەو پڕۆژانەوە نەهاتن و پڕۆژەکان خەوێنران تاکو ساڵی 2003 و لەناوچونی رژێمی عێراقی، لێرەوە جارێکی تر هاوپەیمانان لە جنێف کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان بۆ ساز کردم و هانیان دام بۆ داواکردنی ریفراندۆم بۆ کوردستانی گەورە، منیش بەو کارە هەڵسام و لەناو رادوێی نەتەوەیەکگرتوەکان بەم کارە هەڵسام.
http://www.pressclub.ch/archives/events_2003/event_271003_1130.htm http://www.pressclub.ch/menu/perso_csp.html http://www.kurd-oil.net/swes.htm داخەکەم جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی جارێکی تر لەجیاتی پشتیوانی لەو پڕۆژە نێونەتەوەیە، لەلایەک خەڵکیان هان دەدا بۆ دەنگدان بۆ دروستکردنەوەی عێراق و لە لایەکی ترەوە بۆخۆیان ریفراندۆمیان ئەنجام دەداو دەنگی ریفراندۆمەکەیان دایە دەست چەند کەسێکی سەربەخۆیان بۆ ئەوەی بیبەن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان، کاتێک ئەوەم بیست لەگەڵ کاک سەرکەوت و کاک برایم جەلال کەوتمە گفتوگۆ و کە دەنگەکانیان پێ بوو، داوام لێکردن کە بێن بۆ لای من و بۆ ئەوەی بەیەکەوە دەنگەکان ببینە سەر ئەو بناغەی ریفراندۆمەی کە لەرێگای منەوە هەڵکەنراوە، بەڵام ئەوان وتیان خۆمان شارەزاین چۆن بچین بۆ نەتەوە یەکگرتوەکانی جنێف، منیش پێم ووتن دەرگا لە ئێوە ناکرێتەوە، ئەوانیش لەمن بێمنەت بوون و وتیان دوو ملوێن دەنگمان پێیە، بەبێ من رۆیشتن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و لەوێش رێگایان لێگیراو نەیان هێشت کیلۆمەترێک لە دەرگای سەرەکی نزیک ببنەوەو کاغەزو دەنگەکانیان دایە پاسەوانێکی بەردەرگای یەکەمی نەتەوەیەکگرتوەکان، پاسەوانەکەش دەنگەکەی بۆ کردبونە تەنەکەی خۆڵەوەو بە هیچ شێوەیەک نەخوێنرایەوە، جەلال تاڵەبانیش کە بۆی دەرکەوت نەتەوە یەکگرتوەکان دەنگەکەیان لێوەرنەگرت، رۆیشت دەنگەکانی بە بەغدا فرۆشت بەو کورسیەی کە لەسەری دادەنیشێ.
بێ ئومێدی لە بەدیهاتنی سەرچاوەیەکی نەوتی تازە، پڕۆژەی ریفراندۆمەکەی گواستەوە لە کوردستانەوە بۆ سۆدان، زانایەکی نەوتی خوارووی سۆدانیش وەک ئێمە کە پێچەوانەی دەوڵەتی عێراقی پڕۆژەی نەوتی کوردستانمان دروست کرد، ئەویش بە پێجەوانەی دەوڵەتی سۆدان پڕۆژەیەکی نەوتی دروست کردوەو لەرێگای ئەو پڕۆژەوەو دۆستێکی زۆری بۆ نەتەوەکەی دروست کردوە، کارێکی وای کرد کە نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری بەدیهێنانی ریفراندۆمێک بدەن بۆ خواروی سۆدان و ئەنجامەکەشی بە دابەشبوونی سۆدان و سەربەخۆیی ئەو بەشە تەواو دەبێ، میدایاکان لەپاڵ ریفراندۆمەکەی سۆداندا لابەلا ناوی کوردستانیش دەهێنن.
It would be easy to imagine southern Sudan as an African version of Kurdistan: a pro-American ethnic enclave relying on the U.S. for security and a useful thorn in the side of an unsavory, potentially hostile Arab Muslim regime controlling the capital. With U.S. support, it wouldnt be unreasonable to imagine Garang taking over the whole country.
http://chinamatters.blogspot.com/2006/09/twisted-triangle-america-china-and.html پێم خۆشە لێرەوە وەک نامەیەکی کراوە، بە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بڵێم، نامەکانم بخوێننەوە و هەڵسەنگاندنی لەسەر بکەن، بیست ساڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانتان دوا خست لەپێناوی پاراستنی دەسەڵاتداریەتی خۆتان، با بەس بێ، بیست ساڵی تریش بە ژێردەستەیی مەمانهێڵنەوە، دەسەڵاتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نادرێ بە ئێوە، دەدرێ بە کوردێک کە نانخۆری بەغداو تاران و ئەنقەرەو دیمشق نەبوبێ و دەستی بە خوێنی کورد سور نەبوبێ و هیچ داوایەکی یاسایی لەسەر نەبێ.
لەندەن 10 1 2011
http://www.kurd-oil.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست