ئاوا چارەسەری کێشەکان دەکرێ ؟
Saturday, 19/02/2011, 12:00
وا پەنجا ساڵە رۆلەی کورد بەکوشت دەدرێ و دەکوژرێ لەپێناوی باخەڵ پڕکردنی هەندێ کوردی هەلپەرست، جادووگەرو چاوبەست و بێویژدانانی کورد هەریەکەی بەشێوەیەک رۆڵە تازە پێگەیشتوەکانمان فریو دەدەن بۆ یەکتر کوشتن و دورخستنەوەیان لە داوای کوردایەتی راستەقینە.
کێیە داوی راستەقینەی جەماور بەقوربانی کۆنە قینی خۆی دەکا ؟.
کێیە رێرەوی رێپێوانی خەڵک بەقوربانی بەرژەوەندی خۆی دەکا ؟.
کێیە رۆڵەی کورد لەخشتە دەباو بەیەکیان وەردەکا ؟.
کێیە فەرمانی گولەبارانی رۆڵە فریودراوەکانمان دەردەکا ؟.
کێن تیمساحە بێویژدانەکان کە هەردوو بەری روباریان لێ گرتوین و شەڕی خۆ بەخۆمان لەناو سێڵاوی لێڵدا پێدەکا ؟.
کێن ئەوانەی نامەی ئاشتی جەماوەر ناخوێننەوەو دەیانەوێ باغی داوای هەژارو هیچ پێنەبراوان بە خوێن رشتن ئاو بدەن ؟.
کێن ئەوانەی کارە نارەواکان ئەنجام دەدەن و خۆیانی لێ بێبەری دەکەن ؟.
دەکرا رێرەوی رێپێوانەکە بگۆرابایەو ئەو کارەساتە رووی نەدابایە.
دەکرا پێشتر لقی چوار چۆل کرابایەو نەکرابایە بە سەنگەری بەرگری.
دەکرا فیشەک بەکار نەهێنرابایە.
چارەسەری ئەو کێشەش لەو لینکەدایە:
http://www.kurd-oil.net/raste.htm
سەردار پشدەری
لەندەن ١٩ ٢ - ٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست