یادی پیرۆز کردنی دابه‌شکرانی کوردستان
Sunday, 31/10/2010, 12:00
تۆ بڵێی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال ئاگاداری مێژوو نه‌بن ؟ که‌دابه‌ش کرانی کوردستان له‌دروستبوونی تورکیاوه‌ده‌ستی پێ‌کرد ؟.
تۆ بڵێی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال بێخه‌به‌ر بن له‌وه‌ی که‌ده‌وڵه‌تی تورکیا داری ژه‌قنه‌موته‌و به‌خوێنی کورد ئاودراوه ؟.
تۆ بڵێی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال بێخه‌به‌ر بن له‌وه‌ی هه‌ر له‌رۆژی دروست بوونی تورکیاوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا داوای ویلایه‌تی موسڵ ده‌که‌نه‌وه‌که‌ده‌کاته‌خوارووی کوردستان ؟.
تۆ بڵێی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال بێخه‌به‌ر بن له‌وه‌ی له‌ناو ده‌ستوری 87 ساڵه‌ی تورکیدا وشه‌ی کورد‌و کوردستان نه‌هاتوه ؟.
تۆ بڵێ مام جه‌لال ئاگای له‌وته‌کانی خۆی بێت که‌ده‌ڵێ ("توركیا به‌لای‌منه‌وه‌ده‌وڵه‌تێكی‌دایكی‌گه‌وره‌ی هه‌موو موسڵمانه‌كانه‌و له‌سایه‌ی‌ده‌وڵه‌تی‌عوسمانیشدا مامه‌ڵه‌یه‌كی‌باشی‌كورد كراوه‌و به‌ئه‌سته‌نبوڵیش زۆر سه‌رسامم‌و ئاواتم ئه‌وه‌یه‌كه‌خانه‌نشین بووم، بچم بۆ ئه‌وێ‌دانیشم‌و بیره‌وه‌رییه‌كانم بنوسمه‌وه".) (رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌له27 10 2010).
تۆ بڵێ به‌شداری کاک مه‌سعود له‌یادی دامه‌زراندنی تورکیا بۆچی بێ ؟، بۆ ده‌سه‌ڵات پارێزی ؟، بۆ پێشکه‌ش کردنی خواروی کوردستان به‌ده‌وڵه‌تی تورکیا ؟، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ؟.
ئاخ ئاخ ئاخ کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، کاک مه‌سعود به‌شداری له‌ئاهه‌نگی دروستبوونی تورکیا ده‌کات، ئه‌و تورکیایه‌ی که‌شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌ید ره‌زای ده‌رسیمی له‌دار دا، ئه‌و تورکیایه‌ی که‌له‌رۆژی دروستبوونیه‌وه‌تاکو ئه‌مڕۆ زیاتر له000 250 کوردی له‌ناو بردوه‌و زیاتر له‌پێنج هه‌زار گوندی وێران کردوه‌و تورکه‌کان خاکێکی زۆری کورده‌کانیان داگیر کردوه، کاک مه‌سعود بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی چاوپۆشی له‌و هه‌موو کرداری تورکه‌کان ده‌کات و ویلایه‌تی موسڵ که‌ده‌کاته‌خوارووی کوردستان پێشکه‌ش به‌تورکیا ده‌کات.
http://pukmedia.com مام جه‌لالیش له‌ساڵی 1992 له‌و کاته‌دا که‌ئێمه‌پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵمان هێنایه‌ئاراوه، به‌بێ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بۆ پوچ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌ویلایه‌تی موسڵی پێشکه‌ش به‌تورکیا کرد‌و عومه‌ر سورچی نیشتمان فرۆشی کرده‌دارده‌ستی خۆی بۆ داگیرکردنی پڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌و پێشکه‌ش کردنی به‌تورکیا، وا ئه‌مڕۆش له‌جیاتی به‌لایلایه‌ی کوردی خه‌و له‌خۆی بخات، به‌مۆسیقای تورکی خه‌و له‌خۆی ده‌خات.
ئه‌و دوو به‌رێزه‌بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان چاو ده‌نوقێنن و هه‌ر رۆژه‌ی حه‌یران و لاوک به‌سه‌ر داگیرکه‌رێکدا ده‌ڵێن، نازانن ووته‌و هه‌ڵوێست و کرداره‌کانیان چ زه‌ره‌رێک له‌کورد ده‌دات.
کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، له‌کاتێکدا که‌هاوپه‌یمانان پیلان به‌دوا پیلان داده‌نێن بۆ دابه‌شکردنی عێراق و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی نه‌ته‌وه‌یی له‌و به‌شه‌دا، به‌رێزتان به‌پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستان، پیلانه‌کانی هاوپه‌یمانان پوچ ده‌که‌نه‌وه، ئێوه‌سه‌ربه‌خۆیتان ناوێ، ئێمه‌ده‌مانه‌وێ، ئێمه‌ی کورد نامانه‌وێ له‌ده‌ست سه‌گ رزگارمان ببێ و ئێوه‌بمانخه‌نه‌وه‌ناو ده‌می گورگه‌کانی ئه‌تاتورکی.
کاک مه‌سعود مه‌گه‌ر له‌بیرتان نایه‌له‌ساڵی 1992 که‌نوێنه‌ری کۆمپانیای نه‌وته‌که،به‌ناوی هاوپه‌یمانانه‌وه‌پڕۆژه‌که‌ی ویلایه‌تی موسڵی دایه ده‌ستت و داوای پشتگیری لێکردی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌له‌رێگای منه‌وه؟.
ئێستا که‌عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان ده‌چێت و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاش به‌ئاشکرا هاوار ده‌که‌ن که‌ده‌ست له‌کورد هه‌ڵناگرن، ئێوه‌به‌کام زانستی دنیا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له‌جیاتی رزگارکردنی کورده‌کانی سه‌روو، کورده‌کانی خوارووش ده‌که‌نه‌وه‌ژێر ده‌سته‌ی تورک و ئیمپڕاتۆری عوسمانیمان بۆ ده‌ژیه‌ننه‌وه؟.
تۆ بڵێی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا ئه‌ونده‌بێده‌سه‌ڵات بوبن رێگا به‌ئێوه‌بده‌ن که‌خواری کوردستان به‌تورکیا بفرۆشن له‌پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌تان و مانه‌وه‌تاندا ؟.
کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، خۆتان باش ئاگادارن که‌له‌سه‌ره‌تای به‌دیهاتنی پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵدا، تورکه‌کان ئاگادار بوون که‌ئه‌و پڕۆژه‌یه‌پڕۆژه‌یه‌کی رۆژئاواییه‌و خراوه‌ته‌باخه‌ڵی ئێمه‌وه، تورکه‌کان زۆر به‌به‌رێز تر له‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، له‌گه‌ڵ من هاتنه‌پێشه‌وه‌و له‌شکرو پاره‌و یارمه‌تی ته‌کنیکی نه‌وتیشیان پێشکه‌ش به‌ئێمه‌کرد بۆ داگیرکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام ئێمه شانمان بۆ دانه‌دان و ئاماده‌نه‌بووین ویلایه‌تی موسڵ پێشکه‌ش به‌تورکیا بکه‌ینه‌وه‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر لوله‌ی ده‌بابه‌ی تورکیدا.
ئێمه‌ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی دژی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌تانین و عه‌ره‌ب ده‌ڵێ (الأیام و بیننا)، له‌دوارۆژێکی نزیکدا ده‌بێنینن که‌چۆن رێگام له‌پرۆژه‌ی داڕشنه‌وه‌ی عێراق گرت، هه‌ر ئاواش رێگا له‌هه‌وڵه‌کانتان ده‌گرم بۆ پێشکه‌ش کردنی خوارووی کوردستان به‌تورکیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست