کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك پیلانگێرییەكی نوێ بەرێوە دەچێت

Friday, 16/09/2011, 12:00




لە دوای رووخانی رژێمی بەعس كەركوك بۆتە جێگای ململانێی سیاسی و بەردەوام رووبەرووی پیلانگیری ناوخۆ و دەرەكی بۆتەوە، هەمو پیلانەكان بەیەك ئاڕاستە و بەمەبەستی دابڕانی كوردستانیەتی كەركوكدا بووە، نوێترین پیلانی رۆژەڤی ئەمڕۆ دروست كردنی هێزێكی چەكداری نەتەوەیی توركمانە، كە ماوەیەكە بەرەی توركمانی بەئاڕاستەی شۆڤینێتی دەرەكی و ناوخۆ تەپڵی دروستكردنی َدەدات، بۆ ئەم مەبەستە لە هەفتەی رابڕدووی مانگی ئەیلوول لە بەغدا سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردو لەلایەن خودی سەرۆك وەزیران نوری مالكی لێژنەیەك بۆ سەردانی شاری كەركوك دروست بوو، ئەو لێژنەیە بەمەبەستی بەدواداچون لە كوشتنی دوكتۆر یلدرم و بارودۆخی ناهەمواری توركمانەكانی كەركوكدا بكات، گوایە توركمانەكانی كەركوك لەلایەن نەبارانەوە رووبەرووی كوشتن و رفاندن و قەلاچۆكردن دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ بەهێزێكی گەورەی دەمامكدراو بە جلو بەرگی رەش لەناو هەموو كۆلان و شەقامی كەركوك، بە تەحدای پۆلیس و پاریزگا و هەردوو هیزی ئاسایشی كوردیشەوە بلاوبووبوونەوە تا رادەیەك لە پیش بینای ئاسایشی هیزە كوردیەكانیدا ئەو هیزە دەمامكدراو جل و بەرگ رەشانە وەستابوون، لێرەدا پرسیارێك دیتە ئاراوە ئایا لە دوای رووخانی رژیمی بەعس تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بیت زۆرترین كوشتن و رفاندن و تیرۆر كردنی هاوڵاتیانی كەركوك لە نەتەوەی كورد بوونە، بۆ لە بەرامبەر ئەو تاوانەنەدا هەستی مالكی و پیلانگیران نەجوولایەوە بیریان لە دروستكردنی هیزیكی وایان بە كورد بەرەوا نەبینیوە، ئەگەر بەپاساوی ئەوەی بڵیین ئاسایشی كورد لەشارەكە بوونی هەیە، راستە ئەو هیزە وەك هیزیكی نیزامی هاوشانی پۆلیس و هیزی هاوپەیمانان بۆ گشت نەتەوەكان كاری كردوە، نەك بۆ نەتەوەیەك،
بۆ زیاتر تیشكخستنە سەر ڕاستیەكان و هەمان مەبەست وەك كاری رۆژنامەوانی سەردانی ئەنجوومەنی پاریزگای كەركوك كردو، لەو بارەوە چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پاریزگای كەر كوكم دواند: بەریز ئیبراهیم رەشید ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك و ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامی گوتی: دیارە داوای پێكهاتەی توركمانی بۆ ئەوەی هێزێكی چەكداریان هەبێت، ئەگەر بێتوو ئەو هێزە چەكدارە لە ژێر سایەو ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك و هێزە ئەمنیەكانی كەركوكدا بێت وەك پێكهاتەیەك هەقی خۆیانە بەشداری لە پاراستنی ئەمنی شاری كەركوك بكەن، بەڵام ئەگەر داوای هێزی چەكداری نەتەوەییان هەبێ وەك نەتەوە وەك دەزانین بۆ ئایندەی كەركوك باش نییە، چونكە ئەگەر هەر پێكهاتەیەك هێزی چەكداری هەبێ دەبێتە پشێویو ئاسایشی شارەكە تێك دەدات، كوشتنی دوكتۆر یلدرم ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو پێكهاتەكانی كەركوك، زۆربەی دوكتۆركان لە هەموو نەتەوەكانی كەركوك تووشی كوشتن و رفاندن و تۆقاندن بۆنەتەوە، وابزانم ئەو لێژنەیە بۆ هەموو پێكهاتەكان بێت ئەوا شتێكی باشە، بەلام ئەگەر تەئكید كردنە لەسەر نەتەوەیەك ئەوا جیاوازییەكی نەتەوەیی لە كەركوك دروست دەبێ.
بورهان عاێی ئەندامی پاریزگای كەركوك لە گرووپی عەرەبی لەو بارەوە گوتی:
بەڵام ئێمە هەموو جۆرە دروست بوونێكی هێزی چەكداری بۆ هەر لایەن و نەتەوە و مەزهەبێك ڕەتدەكەینەوە، رێگادان بەدروست بوونی هێزێكی وا ئاماژەیە بۆ شێواندنی یەكێتی عێراق و شاری كەركوك، پێویستە حكومەتی ناوەندی نەجێتە ژیرباری هیچ جۆرە داخوازی و فشار و داواكارییەكی وا، دەخوازین لە سیساسەتمەدان من خۆم یەكێكم لەوانە لە ئێش و ئازاری خەلًكان كەم بكەینەوە، هاوكات راگەیاندەكانیش رۆڵی هێوەركردنەوە لەنێو نەتەوەكان بگێرن بە پێچەوانەی ئەوەی ئاگری فیتنەی نەتەوایەتی بلاوبكەنەوە، هەمووان خۆمان بە خزمەت و پارێزەری كەركوكیەكان دەزانین ،دروست بوونی هێزێكی وا بۆ توركمان هەڵەیەكی گەورەییە.

بەرپرسێكی توركمانی نەیویست ناوی ئاشكرا بێت گوتی
ئایا بەرەی توركمانی داوای وا پیًشكەش دەكات؟ لە كەركوك پۆلیس و ئاشایش و سوپا رۆڵ و بوونی چییە، ئایا بەرە نوێنەری هەموو توركمانە یاخوود تەنها بۆ خۆی قسەو لێدوان و داوای پێشكەش دەكات، بەڕاستی ئەوەی ڕوودات جێگای پرسیارو گومانی هەمووانە دەبێ بەرپرسیاریانە مامەڵە لەگەل ئەو دۆخە نوێیە بكەین، نابی رێگا بە پیلانی وا بدرێ مەرام و نیازە شاروەكانی سەركەوتوو بێت.
شایانی وتنە لە بەردەم پارێزگای كەركوك رێكەوتی7\9\2011 خۆپێشاندێكی بەرەی توركمانی بە مەبەستی دروستكردنی هێزێكی چەكداری بۆ نەتەوەیی توركمان بەرێو ەچوو، لە كاتی خۆپیشاندانەكەدا(ئیستبراق ئۆغز ئۆغلوو) چالاكوانی گەنجانی توركمانیم دواند كە یەكێك بوو لە ئامادەكاری خۆپیشاندانەكە وتی، ئێستا نوێنەرمان سەردانی پارێزگایان كردو گوێبیستی ئەو قسە كلاسیكیە كۆنانە بووینو داواكاریەكانمان چارەسەر بكەن، بەلام ئێمە دەتوانین هەفتەیەك چاوەڕوانی بكەین بۆ چارەسەر كردنی رەوشەكە بە پێچەوانە كاردانەوەی خرابمان دەبێت، لەم بارەوە پاداگری دروستكردنی هیزێكی تایبەتی توركمانی دەكەین، بۆ داكۆكی كردن لە بوونی خۆمان كە بەردەوام هاوڵاتی و كەسایەتی توركمان لەلایەن تیرۆرستان رووبەرووی هەڕەشەو تیرۆركردن دەبنەوە، بۆ جێبەجێ كردنی داخوازییەكانمان مۆڵەتی 7 رۆژمان بۆ پارێزگای كەركوك و حكومەتی ناوەندی عێراق دیاریكردووە، بەئاڕاستەی پەیامی ئەرشد ێالحی سەرۆكی بەرەی توركمانی لە بەغداوە كە خوێندرایەوە لەناو ئاپۆرای بەشداربوان كە ژمارەیان 250 كەس دەبوون، دوای دەست خۆشی لە خۆپیشاندەران كۆتایی بە خۆپیشاندانی بەردەم پریزگای كەركوكدا هات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە