مِِحموود سەنگاوی لە تاریكیدا گزی دەكات!

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


دوینێ شەو2/3/3 محمود سەنگاوی سەردانی كەلاری كرد دەیەوێ لە تاریكیدا پلانی گزی كردنی دەن گو ئیرادەی گەل دارێژێ . بە ئەزەڵی نەخۆشی وا ئەزانێ دەنگی گەل بودجەو پارەی ولاتە لە تاریكید بیدزن,وا ئەزانێ ئەتوانی بزوتنەوەیەكی ویژدانی وەها لە تاریكیدا خەفە بكات, میللەت لە وەگەورەترە سوكیكی ریسوای وەكو تۆ بتوانێ گەمە بە ئیرادەی بكات. وەكو شەمشەمە كوێرە رووی روشنایتان نەماوە بۆیە لە تاریكیدا تەراتین دەكەن, بەلام شەرمە بۆ كەسێك وەكو علی شەهید محمد كە لە پیناو میللەتی كوردا گەورەترین قوربانی داوە ئیستا بیەوێ بەشداری ئەو پیلانە نەگریسە بكات كە محمود سەنگاوی بۆی دادەڕێژێت, دزینی دەنگ, دزینی ویژدانە, دزینی كەرامەتە, دزینی بەهای كوردایەتیە بۆیە دڵنیابن كەس ئامادە نیە لە پیناو مانەوەی دەسەلاتێكە كە بەرەو كۆتایی دەروات ویژدانی خۆی بفروشێت ,ئەوەش بزانن پشتكردنە خەڵك ئەو ریسواییەی بە دوایە كە ئیستا تووشی هاتوون

ئەمەش ناوەروكی كوبونەوەكەی محمود سەنگاویە " پێوسیتە زۆربەی پولیس و ئاسایش وا فیر بكەین بڵێن ئێمە نەخوێندەوارین تاكو ئەو كەسانەی خۆمان دیاریمان كردووە لە جیاتی ئەوان خەت بدەن لە لیستی كاندیدەكانی یەكێتی وە ئەبێ وا لە ئاسایشەكان بگەیەنین كە ئەو پلانە بە رێك و پێكی جێ بەجێ بكەین وە هەوەها وتی" ئیستا ئاسایش چاوی كراوەیە ئەزانن كە نان برین و مووچە برین نەماوە بەلام بە هەر جۆرێك بێت ئەم ئەم جارە ئەبێ بیبەینەوە چونكە دوراندن كوتایی هەموومانە . من بەو گیلە پیاوانەی جەلالی دەڵێم كومسیونی بالا دەزانێ كە هەموو ئاسایشیك لە كوردستان خوینەواری هەیە وە كەسێك خوینەواری نەبێ لە دەزگای پولیسو ئاسایش دانەمەزراوە , من وامدەزانی پلانی هەلاتن دادەنێن لە تاریكیدا بەلام وادیارە ناویان دەچێت بە ناخی تاریكی روژگاردا وە 7\3 ئەو روژەیە كە دادگایی تیا دەكرێن و ناویان لە ناواندا نامێنێ.ِ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە