ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له سوهه‌یله وه‌یسه‌وه له نه‌مسا
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
سوهەیلە -ڤیەننا
به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست
سڵاوێکی گه‌رم .. به‌هیوای خۆشیتان
تکایه بفه‌رموون ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڵاو بکه‌نه‌وه که به‌پێی عورفی کاری ڕۆژنامه‌وانی به مافی خۆمی ده‌زانم وهیوادارم ئێوه‌ش له ئاست ئه‌و لێپرسراوێتیه گه‌وره‌یه‌دا بن که پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووس وخوێنه‌ره.
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له سوهه‌یله وه‌یسه‌وه له نه‌مسا
یه‌کێکی نه‌ناسراو ووتارێکی له‌ژێر ناوی (گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناوکۆنگره)له ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست بڵاوکردۆته‌وه به ناوی من (سوهه‌یله وه‌یس ڤیه‌ننا)،من دوور‌و نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم به ناوه‌رۆکی ئه‌و ووتاره‌وه نیه که پڕیه‌تی له قسه‌ی بێسه‌روبه‌رو نابه‌جێ له‌دژکی هه‌ندێ که‌س که‌من به هاوێ ودۆستی خۆمیان ده‌زانم ، بۆیه بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه به‌ناوی من تووشی شۆکی کردم وداواتان لێده‌که‌م که ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌م بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه‌و ناوی من له‌سه‌ر ووتاره‌که لاببه‌ن ،ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره چه‌واشه‌کاریانه ده‌که‌ن به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له کاری نوسین وڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه نازانن و له‌ژێر ناوی خوازراو‌و ناوی خه‌ڵکانی تره‌وه ده‌یانه‌وێت خوێنه‌ر چه‌واشه بکه‌ن ، بۆیه من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین وڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌م میلله‌ته نیازم خزمه‌تکردنه به کوردستان وناحه‌زانی من وهاوڕێیانیشم له‌سه‌نگه‌ری تێکدان وچه‌واشه‌کاریدان ودڵنیاین ڕووی ڕه‌شیان بۆ خه‌ڵکی ده‌رده‌که‌وێت .
سوهه‌یله وه‌یس
ڤیه‌ننا / نه‌مسا
سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌و نووسینه‌ی که سوهه‌یله خان باسی ده‌کات، ئێمه لامان برد و له شوێنی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌مان دانا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست