کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محەمەد سەعید سەحاف لە هەولێرە....

Thursday, 16/06/2011, 12:00


پیاوە درۆزنەكەی سەدام حوسێن، پیاوە درۆزنەكەی تاڵەبانی‌و بارزانی.
لەپایتەختی جوان، لەهەولێری كۆنترین شاری جیهان، ئەو شارەی لەڕووی ئاین‌و رۆشنبیری‌و چاكە كردن زۆر لە كۆنەوە دەنگدانەوەی هەیە، ئەو شارەی كە لەشەڕی ناوخۆدا، كودەتایەكی سەربازی بەسەردا كرا، شاری هۆلاكۆ بەزێن، شاری قەڵا دێرینەكەی كوردان، شارەكەی سوڵتان موزەفەر، ئەو شارەی كە زیاتر لە 266 مزگەوتی زیاتر تێدایە، لەم شارە جوانەدا، لەژێر سایەی دەوڵەتە درۆو دراوەكەی سەرۆك بارزانیدا محەمەد سەعید سەحافێكمان لێ زیندوو بۆتەوە، كە لە درۆ كردن‌و شاردنەوەی روە راستەقینەكەی سەركردەكانمان لەگەڵ پیاوە درۆزنەكەی سەدام حوسێن سێوێكن كراون بە دوو لەتەوە.
هیچ پێتان سەیر نەبێت كە لەشاری هەولێری پڕ لە دین‌و دیانەتدا ئەم رۆژنامەنووسە كەوتۆتە گاڵتەكردن بە دین‌و بە قیبلەو گاڵتەكردن بە پانتۆڵی دڕاوی هەژارانی ئەم وڵاتەوە، سوكایەتی كردن بەو خوشك‌و دایكانەمان كە دێنە سەر جادەكان بۆ داواكردنی مافە رەواكانمان، سوكایەتی كردن بە رۆژنامەنووسان، بووە بە سەگە چوار چاوەكە، كە تەمەنا ئەكەم لە 40 رۆژ وەك پێشینان ئەیڵێن زیاتر تەمەنی نەبێت.
لەژێر سایەی ئەو سەرۆكەی كە لەجوانترین دێڕەكانیدا دەڵێت، ئەمانە جێگایان نابێتەوە لەكوردستان، ئەزانی بۆ جێگایان نابێتەوە لە كوردستان جەنابی سەرۆك، لەبەر ئەوەی كل نین بۆ چاوەكانی ئێوە، چقڵن، راستی دەڵێن‌و سوكایەتی بە هاونیشتیمانیان ناكەن، خوێنی هاونیشتیمانیانیش بەبێ تاوان ناڕێژن، پێت سەیر نەبێت جەنابی سەرۆك، ئەم وڵاتە جێگای محەمەد سەعید سەحافێكی تری تیا بۆتەوە، جێگای زۆر كەسی تریشی تیا ئەبێتەوە.
من نازانم بۆچی لەهەولێر جێگای وتارێكی شەهید زەردەشتی تیا نەبۆوە، بەڵام سەحاف دوو هەزار وتاری درۆو نەفرەت لێكراوی نوسیوەو كەچی جێگاشی بۆتەوە، بە سەیارەی ئاخیر مۆدێلیشەوە بەهەولێری پایتەختەوە دێت‌و دەڕوات، ئەزانن بۆ؟ چونكە مەسینەیەكی پڕ پڕ لە ئاوی هەڵگرتووە بۆ دزو گەندەڵەكان.
محەمەد سەعید سەحاف لە بەغدا هێزەكانی هاوپەیمانان یەك كیلۆمەتریان مابوو بیگەنێ، كەچی لە لێدوانەكانیدا ئەیوت سەركەوتین‌و هیچ شوێنێكمان لەدەست نەداوە، هەروەك چۆن ئێمەش لەبەر چاومانە ملیۆنەها دۆلار تەخشان‌و پەخشان كراوە، سەحافەكەی هەولێر پێمان دەڵێت هیچ شتێك رووی نەداوەو دەسەڵات دەسەڵاتێكی زۆر جوان‌و باوەڕ پێكراوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئەوەندەی زوڕنا ژەنی‌و كەس وەڵامی نەدایەوە، باری دەرونیشی تێكچووە، لەم شەوانەی رابردوودا لەیەكێ لە تیڤیەكان قسەی دەكرد، بەهەڵسوكەوتەكانیدا ئەوەی دەردەخست جگە لە داڕشتنی سیناریۆیەك بۆ دزو گەندەڵەكان‌و جگە لە دروست كردنی تۆمەت بۆ ئەم‌و ئەو، جگە لە سوكایەتی كردن بە هاونیشتیمانیانەوە، دەشتوانێ رۆڵی هەزەلیەك یان كۆمیدیەك ببینێت.
محەمەد سەعید سەحافەكەی هەولێر، ئەزانیت بۆچی ناوت نابەم‌و وەڵامت نادەمەوە بەشێوەیەكی رەسمی، چونكە هەر لەكۆنەوە ئەوەیان فێر كردووم كە شەڕو هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو كەسانەدا نەكەم كە شتێكیان نییە لەدەستی بدەن، بەڕاستی بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ بیرم لێكردیتەوە، چەندم هێنایت‌و بردی، شتێكت بەدەست نەهێنابوو شانازی پێوەبكەیت‌و نەتەوێ‌ لەدەستی بدەیت.
- خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هۆنیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە