ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌یانناماکه‌ی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ی شه‌هیدکردنی کاکه سه‌رده‌شت عوسمان
Friday, 28/05/2010, 12:00
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره بکه‌م بۆ بابه‌ته‌که‌ی به ناونیشانی "چەواشەکاری لیژنەی لێکۆڵینەوەی پارتی" که بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی تر به‌وردی له‌م به‌شه‌ی ڕونکردنه‌وه‌که بکۆڵمه‌وه
"لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێگای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م سوود وه‌رده‌گرێت له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیانه‌ی له‌لایه‌ن تاوانلێكراو به‌ر له رووداوه‌كه ئه‌نجام دراوه داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زانیاریان بڵاوكردۆته‌وه هاوكاریمان بكه‌ن و سه‌ردانمان بكه‌ن تاكو سوود له زانیارییه‌كانیان و سه‌رچاوه‌كانیان وه‌رگرین بۆ سه‌ركه‌وتنی رێره‌وی لێكۆڵینه‌وه هه‌موو نهێنیه‌كانیش لامان پارێزراو ده‌بێت له ده‌ره‌نجامی هه‌ر زانیارییه‌كی نوێش هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه."
لێره‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی باشمان ده‌ستده‌که‌وێت که ته‌له‌فۆنه‌که‌ی کاکه سه‌رده‌شت له‌ژێر چاودێری دابوه چونکه وه‌کو خۆیان وتویانه له ته‌له‌فۆنه‌کانی به‌ر له ڕوداوه‌که ده‌کۆڵنه‌وه. ئه‌وه‌ی که‌مێک شاره‌زای بواری ته‌کنه‌لۆژیابێت ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه پێشتر تۆمار نه‌کرابن به‌هۆی خستنه ژێر چاودێری هێڵه‌که‌وه وه‌ها کارێک له ئێستادا مه‌حاڵه. ئه‌مه‌ش به دو ڕێگه ده‌بێت، یان به‌هۆی ئامێرێکی تایبه‌ت که ده‌زگا ئه‌منیه‌کان خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی به‌داله‌کان دایده‌نێن، یان له ڕێگه‌ی به‌داله‌کانه‌وه. وه‌کو من ئاگاداربم به‌داله‌کان کاری واناکه‌ن مه‌گه‌ر داوای تایبه‌تیان لێبکرێت. که‌واته یان پێشتر پاراستن داوای له کۆمپانیای خاوه‌نی هێڵی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت کردوه گفتوگۆکانی تۆماربکه‌ن که به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه مه‌گه‌ر به فه‌رمانی دادوه‌ر یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره تایبه‌تیانه‌ی که پاراستی دایناون ئه‌م کاره کراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به‌فه‌رمانی دادوه‌ر کرابێت، که ئه‌مه ئه‌گه‌رێکی دوره، ئه‌وا مانای وایه که لایه‌نێک سکاڵای له دژی شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌بوه و هه‌ر ئه‌ویش تیرۆری کردوه.
حه‌زه‌که‌م ئه‌وه ڕونبکه‌مه‌وه کاتێک ته‌له‌فۆنێک ده‌خرێته ژێر چاودێریه‌وه که‌سی خاوه‌ن هێڵ هیچ هه‌ست به‌م کاره ناکات به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی که له کوردستان باوه کاتێک ته‌له‌فۆنه‌کانیان که‌مێک ته‌قه ته‌ق ده‌کات له‌کاتی گفتوگۆکردندا ده‌ڵێن ئه‌وه گوێمان لێده‌گیرێت. ئامێری تایبه‌ت به گوێگرتن له ته‌له‌فۆن له ده‌ره‌وه‌ی به‌داله یان له هه‌رشوێنێک بویسترێت ده‌توانرێت دابنرێت و گفتوگۆکان تۆمارده‌کات بێئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ستی پێ‌بکات.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ته‌نها لیستی ژماره ته‌له‌فۆنه‌کان بێت که په‌یوه‌ندیان کردوه به شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا بڕواناکه‌م له‌لایه‌نی یاساییه‌وه هیچ سودێکی وای هه‌بێت چونکه کاتێک ده‌نگه‌کان نه‌مابن ناتوانرێت لای دادگا چیرۆکی بێبنه‌ما دروستبکرێت. هه‌رچه‌ند من یاساناس نیم حه‌زه‌که‌م یاساناسێک ڕونیبکاته‌وه.
من پێم وایه کوردستان پۆست یان که‌سوکاری کاک سه‌رده‌شت ده‌توانن له ڕێگه‌ی دادگاوه داوا له کۆمپانیای خاوه‌نی هێڵه‌که بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانن ئایا ئه‌وان گفتوگۆکانیان تۆمارکردوه یان نا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به‌ڵێ بوو ده‌بێت بزانرێت بۆ وه به فه‌رمانی کێ؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌ڵگه‌یه‌کی تر زیاد ده‌بێت له زاری خۆیانه‌وه که پاراستن چاودێری هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م که‌سه‌ی کردوه به‌مه‌به‌ستی له ناوبردنی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست