فه‌رهاد پیربال له وڵاتی کوێراندا ده‌ست به چاویه‌وه ده‌گرێت
Monday, 02/12/2013, 12:00
خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو بونه‌وه‌رێک، خۆ نواندنه : گوڵه باخێک , ماکیاجی ئافره‌تێک، ههڵسوکهوتو وتاری هونه‌رمه‌ندێک. هه‌ر ئه‌مه‌شه که بۆته هه‌وێنی دروست بوونی گه‌ردوون و بونه‌وه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه سروشتی بێت لای ماتریاڵ، ئه‌وا لای هونه‌رمه‌ند هۆشمه‌ندیه به‌و سروشته ، که ده‌بێته چه‌کێکی کاریگه‌ر بۆ خۆ نواندنی، ئه‌وکاته خۆ نواندن ده‌بێته کۆمێدی و پاشان سه‌مایه‌کی ئاڵۆز.
له ساڵانی په‌نجا له ئه‌مه‌ریکا بزوتنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا به‌ناوی : ههپنینگ (Happening)، هونه‌رمه‌ندان له‌کاتی پیشاندانی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانیان ، به مۆسیقا یان به دانس و کۆمێدی و هه‌ندێ جار به کرداری بێ ماناش، روداوێکیان دروست ده‌کرد به ئامانجی ئه‌وه‌ی که بتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رنجی بینه‌ران به‌لای خۆیاندا راکێشن و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ژیانی ڕۆتینیان له‌بیر به‌رنه‌وه، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ههپنینگ(Happening) به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بلاو بووه‌وه، له‌سالانی شه‌ستا هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند مانایه‌کی تریان دا به هه‌پنین: ئه‌و هۆکارانه‌ی که کۆمه‌ڵگا ده‌بات به‌ره‌و شه‌ڕ, زۆرن، به‌لام هه‌ندێک جار بۆشاییه‌که له ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگادا، کورد ووته‌نی، شه‌ڕ له‌به‌تاڵی باشتره، مادام وایه، ده‌وری هونه‌رو هونه‌رموند ئه‌وه‌یه که بتوانێت به ڕووداو ئه‌و بۆشاییه پڕبکاته‌وه، واته پێش ئه‌وه‌ی روداوی شهر روبدات با ئێمه به کۆمێدی و به هونه‌ر بیکه‌ین، وه‌ک جۆرێک له به‌تال بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ، بۆ نمونه یه‌کێک له‌و ههنورمهندانه له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ک پال ده‌که‌وت هه‌تاوه‌کو ڕێگه له خه‌ڵکی بگرێت لهپهڕینهوهیاندا، یان کچێکی هونه‌رمه‌ند خۆی ڕووت ده‌کرده‌وه له ناوه‌راستی فولکهیهکدا، ئه‌مه‌ش ده‌بوو به قسه و باس و بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌ڵکی باسی ئه‌مه‌یان ده‌کرد، که‌واته کاری ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م رووی زه‌مینه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی مه‌ژغول بکه‌ین ئه‌گه‌ر به‌شتێکی بێ ماناشه‌وه بێت زۆر باشتره له شه‌ڕوو کوشتار.
ئه‌م جۆره ده‌ربڕینه‌ی کاری هونه‌ری ئازادیه‌کی به‌خشی به هونه‌رمه‌ندان و زمانێکی نویی هێنایه کایه‌وه، بێگومان ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئه‌وروپا ئاشنان به‌و زمانه‌و به‌مه‌به‌ستی ڕیکلام و هه‌روه‌ها له ژیانی ڕۆژانهشیانا به‌مه‌به‌ستی جیاواز به‌کاری ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌شیش زانن سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ههپنینگ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
فه‌رهاد پیرباڵیش به‌رهه‌می ئه‌م مێژووه‌یه، هه‌رچه‌نده دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌پنین ئه‌مڕۆ وه‌ک کارێکی هونه‌ری، وه‌ک ئه‌وه وایه گۆرانیه‌کی (کاراۆکێ) بڵییت، چونکه ئه‌مڕۆ هونه‌ر بۆته کاراۆکێێهک که داهێنان که‌م بۆته‌وه، خه‌ڵکی هه‌مان شتی ڕابوردوو دوباره ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه گۆرانیبێژێکی نه‌شازی کاراۆکێی ئه‌وروپا بووه، به‌لام لاگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچۆنێک بێت جۆری ههڵسو که‌وتی پیربال بۆ کوردوستان سودێکی بێ هاوتای هه‌یه، چونکێ خه‌ڵکی فێر ده‌کات له‌و چوارچیوه کلاسیکیه‌ی بێنه‌ده‌ره‌وه وبه زمانێکی تر، ئازاد و بوێر بن له ههڵسو کهوتیانا، خواش ئاگاداره ئه‌مه‌ش پیویستی به قوڵبونهوهیکی زۆره له ناخی خۆدا، به لام به‌چ ئامانجێک و به چ ئاراسته‌یه‌ک ؟
سه‌لڤادۆر دالی پێش بزوتنه‌وه‌ی ههپنینگ ئه‌م کارانه‌ی به‌شیوه‌یه‌کی به‌ربلاو کردووه، به‌لام ئامانجی سه‌لڤادۆر دالی شتێکی تر بوو، به‌جۆرێک که نازناوی میسته‌ر دۆلاری لێنرابوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا که هونه‌رمه‌ندان پاڵپشتی هێزی ئازادی خواز بوون، دالی پشتگیری له دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک مۆسۆلینی و هیتله‌ر و فرانکۆ ده‌کرد. فرانکۆ که شه‌ڕی ئه‌هلی ئیسپانیای هه‌ڵگیرساند و هه‌زاره‌ها شاعیر و هه‌نه‌رمه‌ندی گوله باران کرد، که‌چی کاتێک گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا، ده‌یووت ((له راستیدا ده‌بوایه فرانکۆ ده ئه‌وه‌نده زیاتر خه‌ڵکی گوله باران بکردایه هه‌تاوه‌کو ئۆرده‌ر بخاته ووڵاته‌که‌وه له‌جێگای ئه‌و ئه‌نارشیستانه)). باکی نه‌بوو بۆ هاوڕێ شاعیره‌که‌ی : گارسیا لۆرکا که له‌لایه‌ن پیاوانی فرانکۆوه گوله باران کرا به‌مه‌رجێک ئه‌و کاته دالی له له‌نده‌ن ده‌ژیا و به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه وه‌ک ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌مباریه‌کی بێ هاوتای پێوه دیار بووه.
کاتێکیش دالی ده‌یه‌وێت دوای شه‌ڕی ئه‌هلی بگه‌ڕیته‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆی له ئیسپانیا، وه‌ک خۆی ده‌یووت ((له شاره‌که‌ی خۆمدا نه‌بێت له هه‌موو کونجوڕێکی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ستم به غه‌ریبی کردووه)). له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کاته دالی له هه‌موو جیهاندا به‌ناوبانگ بوو، فرانکۆش پێویسی به‌که‌سێکی وه‌ک دالی بوو که پاڵپشتی بێت له‌به‌رده‌م رای جیهانیدا، مه‌سڵه‌حه‌ت هه‌ردوکیانی ده‌به‌سته‌وه به‌یه‌که‌وه، بۆیه که دالی گه‌ڕایه‌وه، ووتی ((گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای دوو که‌س له ئیسپانیا یه‌که‌م جه‌نه‌رال فرانکۆ دووه‌م ڤێلاسکێس)) هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیسپانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دالی باش ده‌یزانی که هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی جیهان به‌تایبه‌تی هیتله‌ر دژی ئه‌و جۆره هونه‌ره بوون که هونه‌رماندانی وه‌ک ئه‌و ده‌یان کرد، به هونه‌ری به‌ره‌ڵایان ناو ده‌برد، بۆ ئه‌وان هونه‌ری ڕاسته‌قینه په‌یکه‌ری ڕۆمه‌کان بوو : پیاوی چوارشانه و لووت به‌رز.
له باره‌ی هیتله‌ره‌وه ده‌ڵێت ((زۆر سه‌رسام بووم به شانومله خرپنه‌که‌ی هیتله‌ر، هه‌میشه خۆی جوان پێجابوهوه له ناو جله ئهسکهریهکانیدا، هه‌رجارێک ده‌مویست وێنه‌ی ئه‌و قاییشه بکێشم که به شاقولی له ناوقه‌دیه‌وه به‌رزده‌بوه‌وه به‌ره‌و شانوملی. شلوملی ئه‌و گۆشته هیتله‌ریه که باش بادرا بوو له ناو ئه‌و جله ئهسکهریانهدا، بۆ من لهزهتو سۆزێکی بێ هاوتا، به‌سوود، ڤاگنه‌ری، که دڵم ده‌که‌وته ته‌په ته‌پ) .
که دالی باسی له‌شه خرپن و ناسکه‌که‌ی هیتله‌ر ده‌کات له‌ناو به‌رگه ئهسکهریهکانیا، وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی خۆی بکات وایه له ناو جوارچیوه و سیسته‌مێکی دیکتاتۆری فرانکۆدا هه‌تاوه‌کو بتوانێت خۆی پیوه بگرسێنێتهوهو له‌وێوه په‌لوپۆی به‌ئاره‌زووی خۆی بوه‌شێنێت.
بێگومان سه‌لڤادۆر دالی شیت نه‌بوو ده‌یزانی چی ده‌کات، وه‌ک خۆی ده‌یووت ((جیاوازی به‌ینی من و شیتێک ئه‌وه‌یه که‌من شیت نیم)) ، به‌لام بێ شک سۆز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ دیکتاتۆرێک، ئاواتێکی شاراوه‌ی ناخی دالی خۆی بوو که نه‌ی ده‌توانی پێی بگات.
ئه‌مڕۆ که‌باسی سوریالیست ده‌کرێت ناتوانرێت باسی دالی نه‌کرێت به‌لام له‌به‌ر ئه‌و هوڵوێستانهی، له‌لایه‌ن ئهنتهلێکتوێلهکانی جیهانه‌وه پشت گوێ خراوه و زۆر لێکۆڵینه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی ناکرێت و گرنگی پێ‌نادرێت .
فه‌رهاد پیربال پیمان ده‌ڵیت که ئه‌و سه‌لڤادۆر دالی نیه چونکێ ئه‌و به‌رگری له کۆمه‌ڵگا ده‌کاو ڕه‌خنه‌ی له فۆتۆگرافه‌کان ده‌گرێت که که‌سێکیان تیا نه‌بوو بچێت فۆتۆی ئه‌و کرێکاره بگرێت که به‌سه‌ر عه‌مودێکی کاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌ی کێیه فه‌رهاد پیرباڵ ؟
فه‌رهاد پیباڵ شێتی پاشایه ؟ شێتی پاشا، که‌سایه‌تیه‌کی گرنگ بوو له‌ده‌وری پاشا، که بێتاقه‌تی پاشای ده‌رکردووه، به پێکه‌نین و ڕابواردن و زۆرجاریش ره‌خنه‌گرتن. هه‌ندێک شیتی پاشا له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده له ئه‌وروپا هێنده کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر پاشا که به‌بێ ئه‌و، پاشا بۆهیچ شوێنێک نه ڕۆشتوه و هه‌میشه به‌ته‌نیشتیه‌وه بووه. شێتی پاشاش کڵاوێکی دوو قوچکه‌یی به‌سه‌ره‌وه بووه، به‌و مانایه‌ی که گوایه، دوو زمان ده‌زانێت : زمانێکیان بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له پاشا و زمانێکیشیان بۆ پیاهه‌ڵدانی. شیتی پاشا دوور بوو له زمانی دوو روویی، هه‌رجه‌نده فه‌رهاد پیرباڵ زمانی دوو روویی به‌زمانی حه‌یزه‌ران تێ ده‌گات .
نه‌خێر، کاک فه‌رهاد ده‌ڵێت من شیتی پاشاش نیم، ده‌لیت ئێوه ناتوانن له من بگه‌ن، من له ئێسپاسێکی تره‌وه ده‌دویم، بۆیه ئیوه لێم تێناگه‌ن، من ماسیهکم له ئاوا، دێم و ده‌چم، واده‌زانن من له وشوینهدام که ده‌مبینن، به‌لام نه‌خێر، چونکه ئه‌وه هه‌ڵه‌ی مه‌نزوره، ده‌بێت راوکهربنو ڕمه‌کانتان به‌ره‌و شوێنێکی تر ئاراسته بکه‌ن هه‌تاوه‌کو بم پێکن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بم گرن ئه‌وا زۆر خلیسکم هه‌ر خێرا له ده‌ستان ده‌رباز ده‌بم.
به‌لام کاک فه‌رهاد نازانێت که ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی پاش ڕوون (شه‌فاف)ه، یاریه‌کان ئاشکران، مێژوو ئه‌و توانایه‌ی پیداوین که له شته‌کان تێبگه‌ین. وادیاره سه‌رده‌می خۆ قوربانی کردن به‌سه‌ر چووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهێنان له‌هه‌ر بوارێک‌دا پیویستی به خۆ قوربانی کردنه، قوربانی کردنی مه‌ڕ نا، قوربانی کردنی ژیان و ڕۆح، وه‌ک عیسا به‌سه‌ر خاچه‌وه، له‌پێناوی ئامانجێکی پیرۆزا. وێنه‌ی عیسا بهسهرخاچهوه سایکۆلۆژی مرۆڤی کریستیانی داگیرکردووه، له‌و وێنهوهیهوه جیهان ده‌بینێت : خۆ به‌ختکردن له پێناوی خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆیه هه‌میشه خه‌ریکی داهێنانن، تۆش خۆت ده‌که‌یت به قوربانی، بۆ حه‌فتا حۆری ، بۆیه فهیلهسوفێکیشیان تیا نه‌بوه و نابێت که بگاته ئاستی تۆ ،چونکه هیچیان به‌رگریان له دیکتاتۆر نه‌کردوه و هه‌میشه له به‌ره‌ی کۆمه‌ڵگادا بوون. مێژووی هونه‌ریش ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆکردیتهوه که دوو په‌ڵه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ له‌سه‌ر تابلۆیه‌ک به هونه‌ر بناسێنیت، به‌لام هونه‌ر چه‌ند تابلۆیه‌ک نیه ، ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وا هه‌موو که‌س ده‌یتوانی ئه‌و کاره بکات، هونه‌ر به‌رده‌وامیه، قوربانی کردنی ژیانێکه بۆی، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌که له دارستانێکی چڕدا، ئه‌و که‌سانه‌شی ئه‌و ریگایهیان بۆتۆ دۆزیه‌وه که تۆ خۆت له‌وان بهگهورههتر بزانیت، که‌سانێکی یاخی بوون، پێویستیان به پاشایه‌ک نه‌بووه وه‌ک چوارچێوه‌یه‌ک بۆ یاخی بوونیان، هه‌تا ئاستی خۆیان به به‌رزتر بزانن له‌که‌سانی تر .
فرانسوا میتران یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که نوسه‌ر و ڕۆشنبیرێکی زۆر ده‌وری دابوو، چونکه خۆی هه‌میشه کتێبێکی له‌بن باخه‌ڵدا بوو، به‌ڵام ئه‌و دیکتاتۆر و سه‌رۆکانه‌ی که ئاستی ڕۆشنبیریان نزم بووه، هه‌وڵیان داوه نوسه‌ر و ڕۆشنبیران به پله و پاره ڕاکێشن، وه‌ک سارکۆزی . نمونه‌ی ئه‌و نوسه‌رو ڕۆشنبیرانه زۆرن له کوردوستان : ووتاره‌که‌ی قانیعی فه‌ردی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا کێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه جێی تاڵه‌بانی بگرێته‌وه وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، زیاتر له ده‌نگی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی ئێرانی ده‌جوو هه‌تاوه‌کو ده‌نگی مێژوونوسێکی ئازاد، به‌همه‌نی قوبادیش سه‌رده‌مێک له‌مه‌و به‌ر شانازی به ئیرانی بوونی خۆیه‌وه ده‌کرد، به‌لام کاتێک هاته ئه‌م به‌ر، هه‌ر پرسیارێکیان لێده‌کرد هه‌ر خێرا ئه‌ویش وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ ده‌یهێنایه‌وه سه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی، ئێستاکه نازانین چی رویداوه کتو پڕ له ئهستهمبهل هه‌ست به‌کوردبوونی خۆی ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد بوون به شوێنێکه‌وه به‌سترابێته‌وه. سامی شۆڕشیش ، سه‌رده‌مانێک ئێمه که لاو بوین به گۆرانی هۆنراوهکانیمان ده‌وتنه‌وه ((بهههندرێنی کورد بڵێن هه‌زاره‌ها گوریسه خوێن به تۆ ئه‌مان به‌ستێته‌وه))، کوتوپر ئه‌ویشمان بینی له‌سه‌ر گۆڕی بارزانی فاتیحایه‌کی خوێند و ووتی، ئاشبه‌تاڵ. وادیاره ئه‌مڕۆش گڵۆپی سه‌وزیان بۆ بۆ کاک فه‌رهادیش داگریرساندووه هه‌تاوه‌کو یاخی بوونی خۆی بخاته خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه. فه‌رهاد پیرباڵ دڵی پاشاکه‌ی نا ڕهنجێنیت.
وادیره کاک فه‌رهادی به‌دوای پاشایه‌کدا ده‌گه‌رێت هه‌تا له چوارجێوهیدا پاسپۆرتی یاخیبوونی خۆی وه‌رگرێت. ئه‌وه‌ی روونه بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه‌یه که فه‌رهاد پیربال ده‌نگێکی ئازاد نیه، شێتی پاشاش نیه، سه‌لڤادۆر دالیش نیه، کاراۆکێیهکی نه‌شازه، گۆرانی سه‌رده‌مێکمان بۆ ده‌ڵیته‌وه که به‌سه‌رچووه، یاریه‌ک ده‌کات که‌له‌مێژوودا نمونه‌ی زۆره.
کاراۆکێ (kraoke) : یاریه‌کی ژاپۆنیه، بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک. له باڕو چێشتخانه و دیسکۆکاندا ، له ژاپۆن و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌شیوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌کرێت، له به‌رده‌م شاشه‌یه‌کدا که‌سێک ,گۆرانی گۆرانی بێژێک ده‌ڵیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی له گۆرانی بێژه‌که بێت و ته‌نها گوێی له مۆسیقاکه‌یه‌تی و دێره‌کانی گۆرانیه‌که‌ش له گه‌ڵ مۆسیقاکه‌دا به ژێر نوس له سه‌ر شاشه‌که ده‌رده‌که‌ون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست