ژیانی رۆژنامه‌وانان و ئازادی ڕا ده‌ربرین له کۆمه‌ڵگای جیهاندا
Saturday, 25/12/2010, 12:00
ئه‌م وتاره پێشکه‌شه به حه‌بیب له‌تیفی که دژ به پێشێڵکاریه مڕۆڤایهتیهکان له ئێران وه‌ستایه‌وه
هه‌موو رۆژی ژیان و ئابووری رۆژنامه‌وانانی ئازا و دڵدار له هه‌موو جیهاندا له ژێر مه‌ترسیدایه و هه‌ر رۆژه له شوێنیهک توند و تیژیه‌ک به دژی رۆژنامه‌وانان ده‌کرێت و ئه‌و پرسه تایبه‌تمه‌ندی خاسی خۆی هه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و توند و تیژیانه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدایه، رۆژنامه‌وان که بۆ ڕاپۆرت و هه‌واڵ ناردن ده‌چنه ناو دڵی ده‌وڵه‌ته سه‌ر کوتگهر و دیکتاتۆره‌کانه‌وه هه‌ر به‌و هۆیه ده‌یان مه‌ترسی رۆژانه ژیانی رۆژنامه‌وانان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، به‌ڵام له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که یاسا له مه‌ڕ ئازادی ڕاده‌ربرین قسه‌ی سه‌ره‌کی ده‌کات ئه‌وا کاری رۆژنامه و رۆژنامه‌وانی به‌ره‌و پێش چوون به خۆوه ده‌بێنی ، نووسینی ئازاد هه‌میشه به هۆی یاسای نه‌ته‌وه‌یی یا هه‌ر یاسایه‌ک وه‌ک ماڤی ئازادی ڕا ده‌ربرینیان له نێو یاساکانی خۆیاندا چه‌سپاندوه زۆر به باشی به‌رێوه ده‌چێت، به هه‌موو ئه‌مانه‌وه نابێ هیچ جۆره سانسۆریهک له سه‌ر ئازادی ڕا ده‌ربرین له جیهاندا ببێت و نابێت هیچ که‌س ته‌نیا به هۆی بیر کردنه‌وه تووشی ئه‌شکه‌نجه و زیندان ببێت و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و که‌سانه پشتیوانیان لێ بکرێت ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شتانه ڕێک له ئێران به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانیتره له ئێران ته‌نیا به هۆی بیر کردنه و ڕا ده‌ربرینی ئه‌ندیشه‌کان مڕۆ حوکمی سێداره به سه‌ردا ده‌سه‌پێت و ئێستا به ده‌یان لاوی رۆشنبیر له ژێر په‌تی سێداره‌دان به تایبه‌تی له کوردستان و هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا هه‌واڵی جێ به جێ کردنی حوکمی له‌تیف دڕاوه به وه‌کیله‌که‌ی و به پێی ئه‌و حوکمه تا سێ رۆژی‌تر ده‌بێ حه‌بیب له‌تیفی له سێداره بدرێت ، ته‌نیا تاوانی حه‌بیب بیری جیاوازه و ڕاده‌ربرینی جیاوازه .
ئازادی رۆژنامه‌وانی ته‌نیا شوعار نیه، ته‌نیا بۆ رۆژنامه‌وانانیش نیه، ماڤی ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ ماڤیهکی جیهانیه و ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی باش له وڵاته‌کاندا هه‌بێت ئه‌وا هه‌موو که‌س سوودی لێ ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه له زۆرینه‌ی وڵاته‌کاندا به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوونی هه‌یه نایاساییه که دژ به رۆژنامه‌وانان و بیر کردنه‌وه و ڕاده‌ربرین بوونی هه‌یه ، چۆنکا ئه‌وان رۆژنامه‌وان ده‌به‌ستنه‌وه به ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵین و نابێ که‌س هیچ شتیه‌ک له مه‌ڕ پێشیڵکاریهکانی ماڤی مڕۆڤ بڵێن، ئه‌و یاسایه یان ئه‌و ئیزنه‌ی که به رۆژانمهوانان ده‌درێت ئه‌وا زۆر به زوویی ده‌توانرێت له‌و که‌سه یان که‌سانه بسێندرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی یاسا خۆی ده‌بێ پشتیوانی بکات له هه‌موو که‌س و به تایبه‌تی رۆژنامه‌وانان، به‌ڵام زۆر له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تایبه‌تی ئێران زۆر زوو باردۆخه‌که ده‌گۆڕن و ئیمتیازی رۆژنامه‌کان یان کتێبه‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان ده‌خه‌نه ناو زیندان و رۆژنامه‌وانان ده‌که‌ونه ژێر ئه‌شکه‌نجه و زیندانی تاکه که‌سی یا زیندانی درێژ ماوه و یان که کۆڵانیهکی ته‌سکدا به چهقۆیا به شێوه‌یه‌کی تر ده‌کوژرێن و به بروای من باشترین یاساکان تا ئێستا له بواری رۆژنامه‌وانیدا زۆر زوو له یاسا پاک کراوه‌ته‌وه یان هیچ کات گوێ پێنه‌دراوه، بۆ نموونه له یاسای بنه‌ره‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا باس له ئازادی خۆیندن به زمانی زگماکی ده‌کرێت (یاسای 15 بنه‌ره‌تی) به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یاسا نهکجێ به جێ نه‌کراوه به‌ڵکوو هه‌ر که‌سیش باسی له‌و یاسایه کراوه به جۆریه‌ک له جۆره‌کان تووشی زیندان و ئه‌شکه‌نجه بۆه‌ته‌وه.
حکومه‌ته‌کان دهگۆردڕێن، به‌ڵام پشتیوانی له رۆژنامه‌وانان ده‌بێ یاسایه‌کی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕ بێت، چۆنکا شاڕۆمه‌ندان، ته‌نیا که‌سێکن بۆیان هه‌یه ئه‌و یاسایانه دابنێن یان بیگۆڕن، رۆژنامه‌وانی ئازاد ماڤی گشتیبۆ زانینی ڕاستیه‌کان زیاتر ده‌کات و هه‌و وڵاتیه‌ک رۆژنامه و بیر کردنه‌وه ئازاد نه‌بێت ئه‌و ئه‌و وڵاته گۆڕستانی راستیه‌کانه.
لێره|دا ئاماژه به ناوی تاقمێک له‌و گرۆپانه ده‌که‌م که هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆ‌یا خستوه‌ته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتیه‌کی ئازاد و بیر و باوه‌ر له جیهاندا بچه‌سپێنن.
ئه‌سلی 19
http://www.article19.org
ئه‌م ڕێکخراوه مڕۆییه له ساڵی 1986 دامه‌زرا. خۆی له ئیعلامیه‌ی جیهانی دابین کردنی ماڤی مرۆڤ وه‌رگرتووه که زهمنهتی دابین کردنی ماڤی ئازادی ڕا ده‌ربرین و ئهندیشهێ ئازادی کردوه و ناوهندهسهرهکیهکهی له بریتانیایه و کاری سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه پشتیوانی کردنه له ماڤی جیهانی له شه‌ڕه جیهانیه‌کاندا و ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌ستی داوه‌ته پشتیوانی کردن له ئازادی ڕا ده‌ربرین و دیده‌بانی کردن له ئازادی به‌یان.
رۆژنامه‌وانانی کانه‌دایی، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری له ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌که‌ن (سی جی ئف ئه‌ی)
http:// www.cife.org
له راستیدا سی جی ئف ئه‌ی وه‌ک پرۆژه‌ی ناوه‌ندی ژورنالیزمی گه‌ریده له کانه‌دا و هه‌ر وه‌ها پشتیوانی کردن له ئازادی به‌یان له هه‌موو جیهان دروست کرا و له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهاندا په‌ڕه‌یان به کاری خۆیان داوه.
سی ئه‌ی ئه‌ی ئال ئای
http://abarol.ge/about - ceeli.htm1
سی ئه‌ی ئه‌ی ئاڵ ئه‌ی پرۆژه‌ی ڕێکخراوی وه‌کیله‌کانی به‌رگری ئه‌مریکا له ساڵی 1990 دامه‌زرا، هۆکاری دامهزراننی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به‌رگری کردن بوو له ماڤه‌کانی وه‌کیله‌کان و هه‌ر وه‌ها پشتیوانی له وڵام دانه‌وه و ئاگادار کردنه‌وه‌ی ماڤه‌کانی مڕۆ،دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی و ڕاگه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرا له ئامانجه سه‌رکیه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه یه.
سی ئای ئم ئا
http://cima.ned.org/
رۆخسار ، تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دموکراسی، ڕێکخراویه‌کی شه‌خسی بۆ پشتیوانی کردنی به‌رنامه تی ویهکان له هه‌موو جیهاندا، ئه‌م ڕێکخراوه داوای له همو ئه‌و تاقم و گرۆپانه ده‌کات، کاره‌ساته‌کان له به‌رچاو ده‌گرێت و توێژینه‌وه‌ی ده‌قیق ده‌کات له سه‌ر پرسه گشتیه‌کان و تاقمیهک له رۆژنامه‌وانان و هه‌لسووراوانی شه‌به‌که‌یی تی ویه‌کانی دروست کردوه و ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له رێگه‌ی ئه‌و یارمه‌تیه ماڵیه‌ی که ئه‌مریکا پێی ده‌دات به‌رێوه ده‌چێت.
پرۆژه‌ی چاپیولتیک
http"// www. Declaraciondechapultepec
ئه‌م پرۆژه‌یه زهمانهتیهاوکاری کردن رۆژنامه‌کانی ناو خۆی ئه‌مریکای له ئه‌ستۆیه و له ساڵی 1994 دامه‌زراوه و زیاتر له 1300 ئه‌ندامی هه‌یه.
پرۆژه‌ی سی ئم ئاڵ پی
http://www.citmedialaw.org
سی ئم ئاڵ پی له ناوه‌ندی برکمهندایه بۆ ئینترنت و کۆمه‌ڵگا له مه‌درسه‌ی ماڤی هرواد له که‌مبریج ماسوچوستدایه، سی ئم ئاڵ پی ئه‌و ناوه‌نده‌یه که بۆ به داد گه‌یشتنی رۆژنامه‌وانی ئانلاین دروت بووه و ئه‌م ناوه‌نده ناوه‌ندی رسانهکانی شاڕۆمه‌ندان له زانکۆی ئیاڵه‌تی ئاریزونای له ژێر په‌ڕ و باڵی خۆی گرتوه.
سی پی جی
http://www.cpj.org
تاقمیهک له رۆژنامه بیانیه‌کان له ساڵی 1981 سی پی دیان دامه‌زران و هۆکاری دروست بوونی ئه‌م ڕێکخراوه لێکۆلێنه‌وه له سه‌ر ئه‌و گۆشارانهی که بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانه‌کان ده‌کرا و ناوه‌ندی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له نیویورکه.
خانووی ئازادی
http://www.freedomhouse.org
ئلنوور روزولت و وندل ویلکی له ساڵی 1940 هه‌وه‌ڵێن کورسیه‌کانی خانووی ئازادیان وه‌رگرت و ناوه‌نده‌که‌ی له واشنگتوندایه و تا ئێستا به ده‌یان لێکۆلینه‌وه‌یان چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له مه‌ڕ ئازادی له جیهان و ئازادی ڕا ده‌ربرین.
تا ئێستا به ده‌یان ڕێکخراوه و گرۆپ و تاقم به هۆی توند و تیژی له دژی رۆژنامه‌وانان و ئازادی ڕا ده‌ربرین و هه‌ر وه‌ها له مه‌ڕ ماڤی مڕۆ و تاکه که‌سی دامه‌زراوه و ئێستاش خه‌رێکی کارن و له هه‌ر شوێنیهک له‌م جیهانه‌دا توند و تیژیه‌ک ده‌کرێته سه‌ر تاکه‌کان یا رۆژنامه‌وانان ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و به دژی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گڕ بۆ ئازادی ئه‌و که‌سانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست