کوشکی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی تاران

Saturday, 25/12/2010, 12:00


کوشکی ده‌سه‌ڵات تا سه‌ر بۆ که‌س نه‌بووه و نامێنێت هه‌ر بۆیه من لێره‌دا ئاماژه به تاقمێک له‌و که‌سانه ده‌که‌م که له رێبه‌رانی سه‌ره‌کی رژێمی تاران بوون و ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه بوونه‌ته قۆربانی ئه‌و ئوستوورانه‌ی که خۆیان دروستیان کردوه و پرسه‌که لێره‌دایه که ئه‌وان نه ده‌توانن خۆیان رزگار بکه‌ن نه له گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌دا بمێننه‌وه ، به بروای من ئه‌وان قه‌تیس ماوی ئه‌ندیشه ناشرین و خراپه‌کانی سه‌رده‌می خۆیانن.

کوشکی ده‌سه‌ڵات له شه‌وێکدا داده‌ڕمێ و هیچی به سه‌ر هیچه‌وه نامێنێت و ئێستا باڵه‌کانی رژێمی حکومه‌تی سێداره له ئێران وه‌ک گوزه‌یه‌کی شکاوی لێهاتوه که خۆیی و بیگانه ناناسێت ، له ئان و ساتدا که‌سیه‌ک تووش ده‌بێت و حوکمی مولحدی بۆ ده‌برنه‌وه و له ئاکامدا وه‌ک مۆته‌که خۆیان ده‌ده‌ن به سه‌ریدا و گۆرانی خه‌مهێنه‌ری بۆ ده‌لێنه‌وه .
ته‌پڵی رووخانی رژێم به ده‌ستی خۆیان لێدراوه، ئه‌مڕۆله ئێران خوێن شه‌قامه‌کان ده‌شواته‌وه و ده‌روات و خاوێنی ده‌مێنیته‌وه، دیکتاتۆره‌کان ده‌رۆن و خه‌ڵک ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه بریاره و مێژوو داویه‌تی، ئه‌مه ده‌رسی مێژووه و هه‌تا بووه هه‌ر وابووه و هه‌ر بۆیه به بروای من هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپیر هه‌له‌یه، ده‌بێ دژایه‌تی هه‌ر دووکیان بکه‌ین و ...
با چاو یه‌ک له حکومه‌ته کۆنه‌کان بکه‌ین ، له قه‌ڵا کۆنه‌کاندا نووستوون به بێ ئه‌وه‌ی مێژوو ناویان به‌رێت به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی خۆیان باسیان بکه‌ن ، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی بازرگان چی لێهات، زۆر به بێ ئابروویی له ناویان برد وته‌نانه‌ت ئێستا ناوێکیشی نیه یان به‌نی سه‌در ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستووری دا هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و وتی پوتینه‌کان له پاتان ده‌ر مه‌هێنن تا کوردستان ئازاد ده‌که‌ن، چی به سه‌ر هات، کوا، له کوێیه، ناچار به چارشێوی ژنانه‌وه له تاران رای کرد و زۆر به خویریه‌تیه‌وه ده‌م و چاوی خۆی وه‌ک ژن ئارایش کرد و رۆیی و ئێستاش مووسه‌وی دوای ئه‌و هه‌موو خۆ شیرین کردنه و کۆمه‌ڵکۆژی زیندانیانی سیاسی ساڵی 1367 چی لێ هات و ئێستا له خانوه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر و ناوێرێ فزه بکات یان که‌رۆبی و ده‌یان که‌سی تر له‌و چه‌شنه که خۆش خزمه‌تیان کرد بۆ ئه‌م رژێمه ، ئه‌م ئاخر و عاقیبه‌تی ژیاینان بوو ، هه‌موو ئه‌مانه به سه‌دان هه‌زار که‌س پاڵپشتیان بوون، به‌ڵام رژێمی کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت به‌زه‌یی به خۆشیدا ناێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وان ده‌نگی خه‌ڵکێش به هیچ ناگڕن.
هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌که‌وه و ره‌فسه‌نجانیش له لایه‌کی‌تره‌وه ، ئه‌و که‌سیه‌ک بوو که ده‌ستی بوو له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه له درست کردنی ئه‌م رژێمه و ئێستا پێی ده‌ڵێن سه‌ری ماره‌که و ده‌بێ سه‌ری ماره‌که پانه‌وه بکه‌ین و هه‌ر وه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م رژێمه ده‌ستیان بووه و به جۆریه‌ک له جۆره‌کان ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌ڵه‌دا سوور بووه ئه‌وا هه‌موویان رسوا و بێ ئابروو بوون و ته‌نانه‌ت له ناو خۆدی حکومه‌ته‌که‌ی خۆشیاندا باویان نه‌ماو و هه‌ر وه‌ک کاندومیان لێهاتوه که دوای که‌ڵک وه‌رگرتن ده‌یخه‌نه ئه‌و لاوه.
ئێستاش ئه‌حمه‌دی نژاد به هۆی هه‌لس و که‌وتی تایبه‌تی خۆی زیاترین گۆرانی له ناو کابینه‌که‌ی خۆی هه‌بووه و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به هۆی سیاسه‌تی هه‌له و قسه‌ی هه‌ڵێت و په‌ڵێته‌کانی لێی تووره‌ن و هه‌ر به‌و هۆیه له سه‌ر کار لابران و هه‌ر ئه‌و به‌ڵای که‌سانی تریان به سه‌ردا هات که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کرد به برێکیان.
ئاخرین لابردنی ئه‌حمه‌دی نژاد منوچهر موته‌کی بوو، موته‌کی ساڵه‌هایه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کار ده‌کات و ته‌نیا که‌سیه‌‌ک بوو که دوای ساڵه‌ها هه‌ر وا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مابوه‌وه، موته‌کی ئه‌و که‌سه بوو که ساڵه‌ها خه‌رێکی ڕاهێنانی تاقمه ترۆریستیه‌کانی ئێران و تورکیه بوو و زۆربه‌ی نه‌یارانی رژێمی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌ستووری موته‌کی که ئه‌ویش له سه‌رووی خۆیه‌وه ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی وه‌رده‌گرت ئه‌نجام ده‌درا، دوای چه‌ند ساڵ که له تورکیه بوو ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ناچار موته‌کی به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رێکی کاری ترۆریستی بوو له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد.
ئێستا موته‌کی خۆی بووه قۆربانی ده‌سه‌لاتی ناو خۆی رژێم و کاتێ له سه‌فه‌رێکدا بوو له سه‌ر کار لابرا به بێ ئه‌وه‌ی ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ بده‌ن که بێته‌وه و هه‌ر وه‌ک ده‌ستماڵی.... فڕێ دڕا وئێستا موته‌کی له حاڵه‌تی شۆکدایه و له‌و حاڵه‌دا ده‌مێنیته‌وه و ...

سه‌رچاوه: باوک ساڵاری ده‌سه‌لات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە