قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕ

Wednesday, 29/12/2010, 12:00




باس کردن له‌م بۆاره به راستی زۆر کۆن بووه و هه‌ر رۆژه که‌سیه‌ک به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی باس له‌م پرسه ده‌که‌ن و لێکۆڵێنه‌وه‌ی خۆیان له مه‌ڕ ئه‌م پرسه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌زموونه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که که له رۆژی هه‌وه‌ڵی هاتنه سه‌ر کاری رژێمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا کۆمه‌ڵگای ئێران تووشی ده‌یان قه‌یران بووه و پرسه‌کان هه‌میشه ئێرانیان تا دوایین هه‌ناسه‌کان بردوه و له ئاکامدا رژێمی کۆماری ئیسلامی ناچار بووه جامی ژار بخواردوه، به بروای من سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م رژێمه که ده‌ڵیت له قه‌رنی بۆقه‌وه هاتوون و ته‌نیا شتیه‌ک که ده‌زانن کوشتن و گرتن و هاڵه نوور دێتنه، ئه‌م حکومه‌ته هه‌ر له حکومه‌ته‌کانی هه‌زار ساڵ پێش ده‌چێت و هه‌موو یاسا و ریساکانی هه‌ر له ده‌ورانی وه‌کیل شا ده‌چێت و ته‌نیا جیاوازیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و وه‌کێڵ خان بوو و ئه‌مان ئێمامن.
ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم به رێبه‌ری خامنه‌یی و بۆ په‌ره پێدان به مه‌زهه‌بی شیعه و زهووری ئێمامی زه‌مان ده‌ستیان به خۆینی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئێران سوور کردوه و روو له هیچ جنایه‌تیه‌ک ناگه‌رێننه‌وه و ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌گه‌ر زۆڵم و زۆر له جیهاندا زۆر ببێت ئه‌وا ئێمامی زه‌مان زهوور ده‌کات و به هاتنی ئێمامی زه‌مان هه‌موو جیهان پێکه‌وه له ئاشتیدا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ده‌ستیان داوه‌ته جه‌نایه‌ت، بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده سڕ که‌ره‌کان، گرتن وکوشتن و ڕاوه دوونانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌ر وه‌ها تیا بردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به تایبه‌تی کوردستانیان کردوه‌ته ئاماجی ئه‌م هێرشانه‌یان و ته‌نانه‌ت خۆیندن به زمانی زگماکی قه‌ده‌غه ده‌که‌ن و هه‌وه‌ڵ ده‌ده‌ن کوردستان به‌ره‌و لای شیعه گه‌ری به‌رن و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به کتێبه‌کانی مه‌درسه‌ی منداڵان و ئێوه بروانن و بزانن له ناو ئه‌و کتێبانه‌دا چی هاتوه و چی د‌ه‌ڵێن، رژێم هه‌ر له ئێستاوه سه‌رمایه گوزاری ده‌کات له سه‌ر ئه‌و مداڵانه و به داخه‌وه هیچ که‌س گوێ نادات به‌م کێشه‌یه و ته‌نانه‌ت حزبه‌کوردیه‌کانیش هیچ کامیان نه ته‌نیا باسیه‌ک له‌و گرفته گه‌وره ناکه‌ن به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌وانه‌شیان له بیر کردوه و خۆیان له چوار چێوه‌ی ته‌سکی حزبیدا به‌ستوه‌ته‌وه.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌ وه‌شدا ئه‌وا دییمان که رژێم تووشی قه‌یرانی زیاتر بووه و له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا زۆر زیاتر له جاران تووشی کێشه بوه‌ته‌وه و هه‌ر دوێکه بوو که ئه‌حمه‌دی نژاد به له‌حنیه‌کی هه‌ره‌شه هێنه‌وه باسی له سه‌ر پرسی به‌رانمه‌ی ناوکیه‌که‌ی خۆیان کرد.
رژێم ئستراتژیه‌کی تر که به کاری ده‌بات له ئێران تساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکه له رێگه‌ی لیباس شه‌خسی ولات و لووته‌کانی ناو تاران و یان ئه‌وانه‌ی که دواکه‌و توو ترین مڕۆکانی ناو ئێران تووشی خه‌ڵکیان کردوه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕۆکه کۆمه‌ڵگای ئێران تووشی ده‌یان قه‌یران بووه و له‌وانه‌یه که شه‌رێکی ده‌سته و یه‌خه ناو ئێران بگرێته‌وه و و هه‌ر ئان ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه که ئیسراییل یان ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران و خه‌ڵکی ئێران تووشی قه‌یرانیه‌کی زۆر زیاتر ببێت و هه‌ر چه‌ن قه‌یرانی ناوکی ئێران رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر به بون به‌ست بوون ده‌گات ، ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تووشی قه‌یرانیه‌کی گه‌وره‌یه که هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه ده‌ستاوردی سیاسه‌تی هه‌له و کۆنی رژێمی کۆماری ئیسلامیه و هه‌ر بۆیه وڵاتانی ناوچه‌که به گشتی خوزیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌مریکا هێرشی نیزامی بکاته سه‌ر رژێمی ئێران و ئه‌وان ده‌ڵێن که ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناوکی قه‌بووڵ بکه‌ن.
هه‌موو پسپۆران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که کودتای یارانه‌یی رژێمی ئێرانب ۆه‌ته هۆی کاوڵ بوونی باردۆخی ئابووری ئێران و به تایبه‌تی فشاریه‌کی زۆری خستوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ مام ناوه‌ندی و ناوه‌ندیه‌کان و خه‌ڵک له‌و هه‌موو گرانیه تۆقاوون وله نێو بنه‌ماڵه‌کاندا دڵه‌ڕاوکێ له ئاینده خه‌ڵکی تووشی سه‌ر سوورمان کردوه ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک برسی ڕابگرن و ئه‌م سیاسه‌ته‌یان دارشتوه و به بروای من پرسی یارانه‌کان سیاسیه و ده‌بێ خه‌ڵک به هه‌موو هێز و توانایه‌وه به دژی ئه‌و بریارانه بۆه‌ستنه‌وه.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە