ئوباما، ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
Tuesday, 07/12/2010, 12:00
جیهان له چاخێکی قه‌یراناویدایه ، قه‌یرانی ئابووری، بێ‌کاری، تیاچوونی ژێرخانی ئابووری زۆربه‌ی وڵاته‌کان، شه‌ڕی درێژ ماوه و به گشتی سیاسه‌تی له‌رزان و ئابووری داڕماو له زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانه‌وه جێگه‌ی تێڕامانه و ده‌بێ زۆر به وردی له سه‌ری لێکۆلینه‌وه بکرێت.
دوای هاتنه سه‌ر کاری ئوباما هیوایه‌کی بێ سنوور هه‌موو جیهانی گرته‌وه که ئوباما دنیا ده‌گۆرێ به تایبه‌تی له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا.
هه‌وه‌ڵێن قه‌وڵ و بریاری ئوباما ئه‌وه بوو که له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئاشتی به‌دیی بێنێت و ئه‌و ئاشتیه‌ی که به دڵنیاییه‌وه ده‌یتوانی ته‌گه‌ره‌یه‌ک بێت له به‌رامبه‌ر ترۆردا و ترۆر ڕابوه‌ستێنی، ئێستا دوای تێپه‌رینی چه‌ن ساڵ به هاتنی ئوباما هێشتا نه‌ک ئاشتی به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵکوو ترۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر به جدی تووشی ته‌نگه‌ژه‌ی شه‌ڕێکی نه‌خوازراو بوه‌ته‌وه و به بروای من ئه‌و شه‌ره زۆر نزیکه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌مریکا ناچار ده‌بێت که هێرش بکاته سه‌ر ئێران جا ئێستا ئه‌م هێرشه چ له رووی زه‌ویه‌وه بێت و چ له رووی هه‌واییه‌وه بێت.
ئه‌مریکا چه‌ندین ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی و یه‌که‌م چین و کوریای باشوورن که ئێستا چین یه‌کێکه له به هێزترین وڵاتی جیهان چ له بواری ئابوور و چ له بواری نیزامیه‌وه و هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی بریاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ده‌بێ چین و کووریا بریار بده‌ن له سه‌ری و و ڕا گۆرینه‌وه له سه‌ر معادڵاتی ناوچه‌که ده‌بێ به هاوئاهه‌نگی ئه‌وڵاتانه بێت.
به هۆی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاکانی ئوباما بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه راست که‌مترین پێشه‌وه چوونی به خۆوه دیوه و ته‌نانه‌ت له زۆر جێگه‌دا پاشه کشه‌ی کردوه ، بۆ نموونه له ئێران به هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و هه‌ر وه‌ها ئاشتی نێوان ئیسراییل و فلستین که تا ئێستا ئه‌م پرۆژانه هه‌موویان شکستیان خواردوه و به بروای من ئوباما له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا تا ئێستا لاوازترین سه‌رۆکی ئه‌مریکا بووه .
ئوباما له ئێراقیش تووشی کێشه‌ی جدی بۆه‌ته‌وه و ئێران له ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئوبامادا توانیویه‌تی جێگه و پێگه‌ی خۆی له ئێراق به هێزتر بکات و تا ئه‌و جێگه پێش بروات که بتوانێ ئێراق به‌ره‌و شه‌ڕیه‌کی ناو خۆ به‌رێت تا ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ناچار بوو له رێگه‌ی تارانه‌وه زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناو خۆی ئێراق چاره سه‌ر بکات و ئه‌وه شکه‌ستێکی گه‌وره بوو بۆ ئوباما و هه‌ر بۆیه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پارڵه‌مانی ئه‌مریکای له ده‌ست دا و ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که له ناو خه‌ڵکی ئه‌مریکادا بووی به رێژه‌یه‌کی به‌ر چاو دابه‌زیوه و ئه‌مه له لایه‌که‌وه وله لاێکی تره‌وه پرسی ئه‌تۆمی ئێرانی بۆه‌ته کێشه‌ی جدی و ئه‌و وڵاته نه ته‌نیا وڵامی ئاژانس و ئه‌مریکا و ...
به‌ڵکوو خه‌ریکه ده‌ست وه‌ر ده‌دات له کار و باری ناو خۆی زۆربه‌ی وڵاته‌کان بۆ نموونه له لوبنان و چوونی سه‌عد حه‌ریری بۆ تاران بۆ ئه‌وه‌ی ئێران حزب الله ئارام بکاته‌وه یان له ئه‌فغانستان و داننی پوول به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته و به ده‌یان شتی تر که بوونه‌ته ته‌گه‌ره له به‌رده‌م ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به بروای من ئێران گه‌وره‌تریه یه‌نگه‌ژه‌ی ئاشتیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌بێ ئوباما به‌ر له هه‌ر شت ده‌ستی رژێمی ئێران له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تاقمه ترۆریستیه‌کانی تێدایه که‌م بکاته‌وه ، ئه‌گینا هیچ کات ئاشتی له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌دی ناێت و رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌چێت و ئوباماش ده‌بێ بۆ هه‌میشه مالئاوایی بکات له کاخی سپی چۆنکا به سیاسه‌تی هه‌له‌ی ناوبراو ئه‌مڕۆکه سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته ده‌چن و ئێستاش هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بۆ ئاشتی له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌نراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست