ده‌رخستنی لیستی هیوا له‌ ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نایاساییه‌ !

Thursday, 11/06/2009, 12:00


به‌ پیی بڕیاری کوموسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، لیستی هیوا خراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و مافه‌ دێمۆکراتیکه‌یان لێ زه‌وت کراوه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک و سڤیل خواست و داوخوازیه‌کانی خۆیان له‌ کانالی پارلمانتاریه‌وه‌ به‌ره‌و پێش به‌رن.

کۆمه‌ڵگای کوردی له‌خۆ تاقیکردنه‌وه‌ی دێمۆکراسی دایه‌ و گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ پێوانه‌کان و مه‌نشوری مافی مرۆڤ و ئازادی تاک و گروپ بپارێزیت و پێشێل کردنی ئازادی و دێمۆکراسی نه‌کاته‌ پلان و ئه‌ساسی ڕاگرتنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ ئوروپا به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بڕیاره‌ و پێمان وایه‌ بڕیارێکی حقوقی و قانونی نیه‌ و له‌ ئه‌ساسی خۆی دا پێشێل کردنی مافی تاکی کورده‌. هاوکات پێشێل کردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ له‌ ئێراق و پێویسته‌ کوموسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه و مه‌سئولانه‌‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن و له‌ په‌راوێزدا ئه‌م بڕیاره‌ راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی پێوه‌ دیاره‌.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کۆرد له‌ ئوروپا به‌ گومانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م هه‌ڵویسته‌ ده‌کات و به‌ هه‌ڵویستێکی سیاسی ده‌ژمێرێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ دێمۆکڕاتیزه‌ بونی کۆمه‌ڵکای کوردی دا نابینێت. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته که‌ بڕیارێکی سیاسیه‌‌، له‌ ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی و کاراکته‌ری ده‌سته‌ڵاتێکی نادیمۆکڕاتیک دایه‌ و له‌ درێژخایه‌ن دا کۆمه‌ڵگای کوردی له‌م حه‌ڕه‌که‌ته‌ نامه‌سئولانه‌‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت .

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ ئوروپا ئه‌م بڕیاره‌ به‌ نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و داواکاره‌ بۆ ڕێز گرتن له‌ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌مو ڕوناکبیر و مرۆڤدۆست و هه‌مو که‌سایه‌تێکی ئازاده‌ ئه‌م بڕیاره‌ شه‌رمه‌زار بکات و هاوکات داوا له‌ کوموسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات پیداچونه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه‌یان هه‌بێت و ئه‌م مافه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئازادی کورد زه‌وت نه‌که‌ن.


20090609


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە