لە ئەنجامى بڕیارێكا , چەندان خوێندكار خۆیان دەكوژن , تاوانبارى سەرەكى د.بەرهەمە !
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
لە ئەنجامى ئەو هەڵە گەورەو بەردەوامانەى كە د. بەرهەم لە دوایى بوونى بە سەرۆكى حكومەتى هەرێم ئەنجامى دەدات , پێدانى بەڵێنى زۆر گەورەن كە قەبارەكەى زۆر گەورەترن لە دەسەڵاتەكەى , كە هەر ئەمەشە هەڵەى گەورەو كوشندەى لێدەكەوێتەوە . ڕەنگە زۆرجاران د.بەرهەم لەژێر فشارو پاڵەپەستۆو بە بێ گوێدانە بەرژەوەندى گشتى بڕیار بدات , بە تایبەتى لەلایەن دەسەڵاتى حیزبەكەیەوە . بەمنزیكانە سەردانى د.بەرهەممان بینى بۆ چەند ناوچەو شاروشارۆچكەكانى كوردستان ڕەنگە ئەمە بۆ سەرۆكى كابینەیەك شتێكى تەندروست بێت بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كەموكوڕیەكان ناوچەكان بەسەر بكاتەوە . بەڵام هاوكات لەگەڵ سەردانەكان و دەركردنى هەندێ بڕیار ماڵویرانیە . د. بەرهەم لە سەردانى بۆ شارۆچكەى سەید سادق و كفرى بەڵێنى پێدان كە زانكۆیان بۆ بكاتەوە , ڕاستەوخۆ دوایى ئەم بڕیارەى د.بەرهەم گەورەترین خۆپێشاندان و ناڕەزایى لە هەردوو شارۆچكەى چەمچەماڵ و پیرەمەگروون ڕویدا كە خوێندكارانى هەردوو شارۆچكە داوا دەكەن ئەگەر زانكۆیان بۆ نەكرێتەوە چەندین قوتابى ئامادەن خۆیان بكوژن , وەك ئەوەى هیچیان كەمتر نیە لە خوێندكارانى سەید سادق و كفرى , ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە د.بەرهەم تەنانەت ئەگەر سەردانى دێیەكیشى (گوند) كرد زانكۆیەك بكاتەوە بەو خەیاڵەى قوتابخانە و بنكەیەكى تەندروستى دەكاتەوە , ئەم بڕیارانەى د. بەرهەم لە كاتێكدایە كە تا ئێستا هەردوو گەورە زانكۆى سەلاحەددین و سلێمانى بە دەست هەزارەها گرفت دەناڵێنن , لە كاتێكدایە كە تائێستا زانكۆ نەبۆتە بەشێك لە كلتورى ئێمە و تا ئێستا تێگەیشتنى قوتابى بۆ زانكۆ تێگەیشتنێكى سەقەتە . بۆیە ئەپرسم ئەمجۆرە بڕیارانەى د. بەرهەم لەم هەلومەرجەیا چى لێ دەخوێنرێتەوە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست