دەسەڵات و کورد ...لە جینۆساید کردنی جەستەیی یەوە بۆ جینۆساید کردنی عەقڵانیەت

Saturday, 12/03/2011, 12:00






من لێرەدا دەمەوێت تیشك بخەمە سەر بە عەقڵانیکردنی لا عەقڵانیەت ، نامەوێت زۆر بگەڕێمەوە بۆ مێژوو و ئەو جینۆسایدەی کە لەڕێگەی وێران کردن و ئەنفال و کیمیاباران کردن و سڕینەوەی نەتەوە بەر جەستە دەکرا ، پاساو بۆ ئەنجام دانیشی زۆر ڕوون و ئاشکرایە لای هەمووان کە بۆ دژایەتی کردنی نەتەوە یەك دەکرا کە داوای ئازادی و سەربەخۆیی دەکرد ...

لێرە دا دە مەوێت کەمێك لەسەر چەمکێکی وە ك ئازادی بدوێم و بە کورتی خوێند نەوە یەکی بۆ بکەین ، ئەم چەمە کە ناکرێت سنووردار بکرێت چونکە ئەم چەمکە ناتوانرێت بە مێژوویەکی کورت باسی لێوە بکرێت و پەیڕەو بکرێت ، بەڵام دەکرێت تا ئەو مێژوویە ی ئێستای ئاماژەی پێ بکرێت و پراکتیزە بکرێت وە بۆ ئازاد بوونی تاك و کەسێتی و هزرو مێژوویەکی نوێ ی مرۆڤایەتی بە دەسکەوت بزانرێت لە ڕووی ئە و هەموو ستەم کاری و بێ ڕەوشتیە ی بە رامبەر مرۆڤ کراوە لە مێژووی مرۆڤایە تی دا و سە یر کردنی ژیانی تاك وەك بێ نرخترین شت و ئاسان لەناو بردنی جا هۆکارەکەی بۆ هەر دیاردەیەك بگەڕێتەوە کە لە و مێژووەدا هاتۆتە ئاراوە ...

ناکرێت ئازادی کۆت بکرێت و خوێندنەوەیەکی سیاسی بۆ بکرێت بەو مێژووە عەقڵانیەی ئەمڕۆ ، ئەم چەمکە وەك زەمەن و کات تێگەیشتن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و هەر دەم لە داهێنان دایە بۆ زیاتر بە نرخ کردنی مرۆڤ وەك تاك نە ك وە ك کۆمەڵگا ، چونکە تاکە کە کۆمەڵگا دروست ئەکات و ئازادی کۆمەڵگا بە ڕێژەی ئازادی تاکە کانی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت نە ك بە وێنا کردنێکی وە همی بۆ کۆمەڵگا ، وە نابێت و ناکرێت چەمکی دیمۆکرسی و ئازادی بەیەك بشوبهێنرێت ، نە خێر ئەوە خوێندنەوە یەکی زۆر هەڵەیە و دوورە لە تێگەیشتنێکی ڕاستە قینە بۆ چەمکی ئازادی ، چونکە دیمۆکراسیەت ئەداتێکە بۆ زیاتر بەرجەستە کردنی ئازادی بە تایبەت ئازاد کردنی تاك لە کۆمەڵگەدا واتە ڕێگایەکە یان دروست کردنی نیشتمانێکی نوێ یە بۆ زیاتر بە رجەستە کردنی پانتاییەك بۆ زیاتر کرانەوەی چەمکی ئازادی و کرانەوە ی زیاتری ئەم چەمکە بۆ زیاتر بە کە ونی بوونی وەك ئە و بوونەی خۆی بەدەر لە و خوێندنەوە دونیاییە ی کە تا ئێستا مێژوویەکی مرۆڤایەتی پێ ی گەیشتووە ، واتە دێمکراسییەت دەکەوێتە ناو پانتایی چەمکی ئازادی یە وە نەك بە پێچەوانەوە .

واتە دێمۆکراسیەت ئەکرێت وا سەیر بکرێت کە ئەبێتە ئەو دەرگا گەورە واڵایە ی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی کە بەدی هێناوە بۆ ئازاد کردنی ئەو چەمکە واتە چەمکی ئازادی وەك خۆی و درێژە پێدانی و ڕزگارکردنی لە بەر بەستە کانی مێژووی مرۆڤایەتی لەبەر دەم خۆیدا بۆ بەئازاد بوونی لە هەموو مێژوویەکی نوسراوە کە دەیەوێت مرۆڤ لە قا ڵب بدات و کورتی بکاتەوە بۆ چەند بیرۆکەیە ك کە مرۆڤ تیایدا تێپەڕ نەکرێت لەوەی هەیە..

لە دوای ئەم خوێندنەوە زۆر کورتەی ئەم دوو چەمکە وە هەز دەکەم بگەڕێمەوە بۆ بابەتەکەم واتە مەبەست لە جینۆسایدکردنی عەقڵانیەت و ئایا مەترسیەکانی ئە م جۆرە جینۆسایدە چەندە مەترسیدارترە لە جینۆساید کردنێکی جەستەیی ، وە جی کاتێك هەستی پێ دەکرێت و ئەنجام ئەدرێت ، واتە دروست کردنی شوناسێکی وەهمی بۆ تاك و بەند کردنی ئازادێکەی و بچووککردنەوەی مرۆڤەکان و لەدە ست دانی بەها ڕستە قینەکانی ...

واتە بەها ئازادێکەی مرۆڤ کەمتریش سەیر بکرێت لە ماسی یە ك کە لەناو دەریایەكی سنوردا گوزەر ئەکا نەك لە بووندا واتە بوون وەك ئەوەی هەیە وەك کەون ، جوونکە مرۆڤ ناکرێت وەك ئاژەڵ سەیر بکرێت ئەگەر چی ئاژەڵیش مافی خۆی هەیە ، مەبەستم ناکرێت مرۆڤ وەك بوونەوەرێکی تری ئەم سەر زەمینە ناچار بکرێت بە ژیان ، کاتێك مرۆڤ بوونەوەرێکی بیرکەرەوە یە و ناتوانێت بێ بیرکردنە وە بژێت و خۆی بناسێتە وە وەك ئەوە ی هە یە نەك وەك ئە وەی مێژووی بیرکردنوەی خۆی تا ئەمڕۆ باسی لێکردووە ..

واتە ترسەکە لەوە دایە کە کاتێك لە شوێنێکدا کە عەقڵانیەتی تیا جینۆساید ئەکرێت مرۆڤ بوونی وەك خۆی نامێنێت یان کەسێتی ڕاستەقینەی خۆی لێ دەسنرێتەوە و بوونی بێ مانا و بێ دەسەڵات ئەکرێت ، ئەمەش لە کاتێکدا مرۆڤ وەك بوونەوەرێکی جیاواز لەوانی تر چوونکە بوونی پەیوەستە بە ئازادی بیرکردنەوەیەوە و بۆ باشتر خۆ ناساندنی خۆی وەك ئەوەی کە دەبێت نەك وەك ئەوەی کە تا ئێستا هەیە بە جیاوازی شوینەکانە وە بێگومان جیاوازی هە یە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی تر وەك بوونی کۆمەڵگای جیاواز ، کە وابێت بوونی مرۆڤ تەنها پەیوەست نیە بە بوونی جەستەیە وە بەڵکو بە ئازادی بیرکردنەوەیەتی ، جوونکە ئەگە ر مرۆڤ مافی بیرکردنەوەی ئازادی لێ بسە نرێتەوە ئە وکاتە جیاوازیش نامێنیت بۆ بە ئاژەڵ بوون و مرۆڤ بوون و لە کاتێکدا مرۆڤ ناکرێت وەك ئاژەڵ ئاماژەی پێ بکرێت چونکە مرۆڤ جیاوازێکەی لە ئاژەڵ ئەوە یە کە حوکمی بیرکردنە وە ی بە سەردا سەپێنراوە وەك بوونی یان بۆ بوونی کە ناکرێت دەست بەرداری بێت ...

بۆیە کاتێك عەقڵانیەت تیرۆر دەکرێت لە شوێنێکدا ڕێگرتنی ئازادی تاك ی تیا دەکرێت و بیرکردنەوەی تیا سنور دار دەکرێت ئە وە خۆی بۆ خۆی وەك شێوازێکی تری جینۆساید کردنی مرۆڤایەتی و بوون بو مرۆڤ دە گرێتەوە زۆر ترسناك ترە لە جینۆساید کردنی جەستەیی چوونکە ، لەم جۆرەیاندا مرۆڤ ئازار دەدرێت بە دەرونی واتە بە ئازارەوە ، ئازارێکی دەروونیە وە سەر دەنێتەوە واتە بوونێکی بە ئازاری دەبێت کە نە بوونی باشتر ئەگەر مرۆڤانە بیری لێ بکرێتە وە ......

ئەم بابەتە زۆر لەخۆی دەگرێت بۆ ئەوەی باسی لێ بکرێت کاتی زۆری دەوێت بەڵام من لێرەدا دەمەوێت تیشکێکی کەم بخەمە سەر و کەمێک لای ئێوەی بە ڕێزی شەیدای ئازادی بیرۆکەیەك یان پێناسەیەکی بچوکی ئازادی بکەم .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە