ئاژانسی هه‌ واڵی ناوخۆ یان ئاژانسی هه‌ واڵی مامۆستا جلال

Saturday, 02/07/2011, 12:00


سه‌ ره‌ تا ده‌ بێت بپرسین ئاژانس چیه‌ ؟ به‌ چی ده‌ وترێت ئاژانس ؟ به‌ تایبه‌ تی ئاژانسی هه‌ واڵ ؟ ڕه‌ گه‌ زه‌ کانی هه‌ واڵ بون چیه‌ ؟ هه‌ ر به‌ ڕاست وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ ئه‌ وه‌ نده‌ هۆشیاری هه‌ یه‌ تا بیه‌ وێت له‌ ڕێگه‌ ی ئه‌ م ئاژانسه‌ وه‌ په‌ یامێکی نوێ بدات به‌ گوێ ی وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ دا ؟ ئایا ئه‌ و هه‌ موو سایت و گۆڤار و تیڤی و رادیۆیانه‌ غه‌ ریزه‌ کانی گوێگر و بینه‌ ر تێر ناکات تا وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ پێویستی به‌ وه‌ ها ئاژانسێک بێت ؟ ئاژانسه‌ که‌ کاری چیه‌ ؟ چی بڵاو ده‌ کاته‌ وه‌ ؟ کامانه‌ ن ئه‌ و هۆشیاری و زانیاریه‌ مه‌ سله‌ کی و یاسای یانه‌ ی که‌ ئه‌ م ئاژانسه‌ پێی هه‌ ڵساوه‌ ؟ هه‌ ر به‌ ڕاست لایه‌ نی بابه‌ تی بون و بێ لایه‌ نی چیه‌ له‌ م ئاژانسه‌ دا ؟ به‌ رنامه‌ ی کاری ئه‌ م ئاژانسه‌ چیه‌ ؟ چی پێشکه‌ شی کۆمه‌ ڵگاو تاکه‌ کانی هێزه‌ کانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ کات ؟ کێن ئه‌ وانه‌ ی ئه‌ م ئاژانسه‌ به‌ ڕێوه‌ ده‌ به‌ ن ؟ ئاستی زانستی و هۆشیاریان چه‌ نده‌ ؟به‌ پاره‌ ی کێ ئه‌ م ئاژانسه‌ ده‌ روات به‌ ڕێوه‌ ؟ ئایا ئه‌ م ئاژانسه‌ توانیویه‌ تی به‌ روبعێکی ئه‌ و خه‌ ر جیه‌ ی بۆی سه‌ ر ف ده‌ کرێت ئه‌ و مه‌ هامه‌ بپێکێت که‌ بۆی پێک هاتووه‌ ؟ یان وه‌ ک سه‌ ر جه‌ م دامو ده‌ زگاکانی تری حکومه‌ ت ته‌ نها له‌ به‌ ر خاتری خاتران و شوێن پڕکردنه‌ وه‌ یه‌ ؟؟؟
ئه‌ وه‌ به‌ جێ ده‌ هێڵین بۆ به‌ ڕێوبه‌ ر و ئه‌ و لایه‌ نانه‌ ی له‌ پشت ئه‌ م ئاژانسه‌ وه‌ ن .. ئه‌ م پرسیارانه‌ بۆ سه‌ رۆکی به‌ ناو هه‌ ر ێم و ئه‌ و لیژنه‌ چاک سازیه‌ به‌ جێ ده‌ هێڵین که‌ به‌ حساب کاری له‌ سه‌ ر ده‌ که‌ ن .. ئه‌ مه‌ جێ ده‌ هێڵین بۆ لیژنه‌ ی نه‌ زاهه‌ ئه‌ گه‌ ر هه‌ بێت؟
ئه‌ وه‌ ی گرنگه‌ بوترێت ده‌ بێت ئینسان خۆی له‌ درۆ و چه‌ واشه‌ و ناو زراندن به‌ دور بگرێت بۆیه‌ من ده‌ مه‌ وێت زۆر شه‌ فافانه‌ و بابه‌ تیانه‌ بدوێم؟
سه‌ ره‌ تا له‌ یاسای وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ له‌ هه‌ یکه‌ لی ئیداری ئه‌ م وه‌ زاره‌ ته‌ دا شتێک نیه‌ ناوی ئاژانسی هه‌ واڵی ناوخۆ بیت که‌ واته‌ ئه‌ م ئاژانسه‌ به‌ پاره‌ ی ئه‌ و پۆلیسه‌ داماوانه‌ ده‌ چێت به‌ رێگاوه‌ که‌ به‌ مانگی جاریک دانابه‌ زن که‌ واته‌ ئه‌ م ئاژانسه‌ ده‌ زگایاکی نایاسیه‌ .
ئه‌ م ئاژانسه‌ پێش یه‌ کگرتنه‌ وه‌ ی وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ له‌ سنوری سلێمانی دامه‌ زراوه‌ که‌ وه‌ تا ئێستا نه‌ وه‌ زیری ناوخۆ نه‌ هیچ که‌ سێک ئاگای له‌ م ده‌ زگایه‌ نیه‌ ته‌ نها خواو جلالی شێخ که‌ ریم هه‌ تا گه‌ شتۆته‌ ئه‌ و راده‌ یه‌ ی له‌ ناو خه‌ ڵکدا به‌ ئاژانسی هه‌ واڵی مامۆستا به‌ ناو بانگه‌ ئه‌ و مامۆستایه‌ ی که‌ ته‌ نها ئه‌ لف و بێی ڕۆشنبیری مه‌ گه‌ ر له‌ به‌ رگی کتێبی کوردی پۆلی یه‌ کدا بینیبێت ئه‌ مه‌ ته‌ شهیر نیه‌ چونکه‌ ئه‌ وه‌ ی چاو پێکه‌ وتن و قسه‌ کانی ئه‌ م پیاوه‌ ی خوێندبێته‌ وه‌ ده‌ زانێت چه‌ ند کڵۆڵه‌ له‌ قسه‌ کردن و ئاخاوتندا .. مه‌ به‌ ستی سه‌ ره‌ کی ئه‌ وه‌ یه‌ هه‌ رکات لینکی ئاژانسی هه‌ واڵی ناوخۆ ده‌ که‌ یته‌ وه‌ یان گوێ له‌ رادیۆکه‌ ی ده‌ گریت یان باسی ناسلی و لۆکه‌ و هانیه‌ یان وێنه‌ یه‌ کی مامۆستا جلال دانراوه‌ باسی ئه‌ م پیاوه‌ یه‌ وه‌ ک ئه‌ وه‌ ی وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ هیچ کێشه‌ ی نه‌ بێت جگه‌ له‌ وه‌ ی خه‌ ڵک گوی له‌ مانه‌ بگرێت.
خۆ له‌ مه‌ شدا هیچ گله‌ ییه‌ ک له‌ سه‌ ر به‌ رێوبه‌ ره‌ که‌ ی ئه‌ م ئاژانسه‌ نیه‌ به‌ رێوبه‌ رێکی مناڵی نه‌ خوێنه‌ وار به‌ بروانامه‌ ی سێ ی ناوه‌ ندی قه‌ ڵمی سه‌ وز و بودجه‌ یان خستۆته‌ به‌ رده‌ می پیاوێک که‌ سه‌ ری له‌ هیچ ده‌ ر ناچێت ته‌ نها له‌ و شتانه‌ نه‌ بێت که‌ خۆی و هاو پیشه‌ کانی ده‌ زانن ئه‌ وه‌ به‌ جێده‌ هێڵین بۆ کاتێکی تر..
سه‌ مه‌ ره‌ ی به‌ ڕێوبه‌ ره‌ بێبڕوانامه‌ که‌ ی ئه‌ م ئاژانسه‌ له‌ وه‌ دابوو له‌ کاتی به‌ یاننامه‌ که‌ ی بزوتنه‌ وه‌ ی گۆڕان له‌ بری ئه‌ وه‌ ی باسی چه‌ وساندنه‌ وه‌ ی پۆلیس بکات به‌ ده‌ ستی ئه‌ و گه‌ نده‌ ڵانه‌ که‌ چی هاتبوو ته‌ حلیلی بۆ ئه‌ و به‌ یاننامه‌ یه‌ کردبوو به‌ رای ئه‌ و نوسه‌ ره‌ گه‌ وره‌ و بێ بروانامه‌ یه‌ گۆڕان کارێکی هه‌ ڵه‌ ی کردووه‌ تۆ کامیانیت نوسه‌ ر یان ماستاو چی ؟؟؟؟
سه‌ مه‌ ره‌ ی ئه‌ م ده‌ زگایه‌ له‌ وه‌ دایه‌ به‌ ته‌ نیشت ماڵی بریکاری وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ مامۆستا جلال بینای ئاخر مۆدێل و که‌ شخه‌ ی به‌ ده‌ یان هه‌ زار دۆلار بۆ کڕدراوه‌ ئه‌ مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌ شێکی زۆری بنکه‌ و ده‌ زگاکان و به‌ ڕێوبه‌ رایه‌ تیه‌ کانی وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ له‌ خانوی کرێدان .
به‌ ڕێوبه‌ ر و به‌ ڕێوبه‌ رایه‌ تی واهه‌ یه‌ که‌ زۆرترین فشار و کاری له‌ سه‌ ره‌ یه‌ ک سه‌ یاره‌ ی شڕه‌ ی هه‌ یه‌ که‌ چی ئه‌ م ئاژانسه‌ بێ به‌ رهه‌ مه‌ ی ناسلی و لۆکه‌ و مامۆستا چه‌ ندین سه‌ یاره‌ ی ئاخر مۆدێلیان بۆ کردراوه‌ بێ ئه‌ وه‌ ی یه‌ ک به‌ رد بخه‌ نه‌ سه‌ ر به‌ ردێک..
ئه‌ مه‌ گه‌ نده‌ ڵی و به‌ هه‌ ده‌ ر دانی پاره‌ ی میلله‌ ت نه‌ بێت چیتره‌؟
مامۆستا به‌ به‌ ردێک نه‌ ک دوچۆله‌ که‌ کۆمه‌ ڵێک که‌ نگه‌ ریش ئه‌ کوژێت هه‌ م به‌ رده‌ وام به‌ شان و باڵیدا هه‌ ڵده‌ درێت هه‌ م به‌ ر ده‌ وام کۆمه‌ ڵێک گه‌ نجی داماوی به‌ ئیمتیاز به‌ خێوکراوی به‌ چوار ده‌ وری خۆی کۆ کردۆته‌ وه‌ که‌ جگه‌ له‌ ماستاو هیچی تر نازانن هه‌ م به‌ ته‌ نیشت ماڵی خۆیانه‌ وه‌ که‌ بێزار بو له‌ په‌ نجه‌ ره‌ که‌ وه‌ ده‌ ڵێت له‌ سه‌ ر دێری هه‌ واڵه‌ کاندا ناوم ببه‌ ن ئه‌ گینا ئه‌ و هه‌ موو تاهوو لێکسۆس و جاکوار و مۆنیکاو ده‌ بڵ و تیۆتا و ئۆدی یانه‌ ی ڕام گرتووه‌ و به‌ پاره‌ ی خۆم کریومن چاوتان پێی ناکه‌ وێت وه‌ ک چۆن سکرتێره‌ که‌ ی مۆنیکای بۆ کردراوه‌ ... سه‌ رۆکی حکومه‌ ت و هه‌ ر ێم و وه‌ زیر و ده‌ زگای نه‌ زاهه‌ ئه‌ گه‌ ر هه‌ یت به‌ دوای ئه‌ مه‌ دا بچۆ بزانن ئه‌ و هه‌ موو ئیمتیاز و خانو سه‌ یاره‌ یه‌ به‌ پاره‌ ی معاش ده‌ کردرێت یان به‌ گۆشتی نه‌ رمه‌ و پاره‌ ی ته‌ نده‌ ر و کۆمپانیای ئارام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە