سڵاو و رێزم بۆ بنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی
Saturday, 14/08/2010, 12:00
حه‌زم ده‌کرد خۆمتان پێ بناسێنم به‌ڵام من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ئیمه‌ی کورد زۆر کات ناتوانین خۆمان بناسێنین له ترسی یه‌کتری چونکه زۆر جاران قسه‌ی حه‌ق و ره‌ق تاڵه. بۆیه نامه‌ویت سه‌رتان بیه‌شێنم و راسته‌وخۆ ده‌چمه ناو بابه‌ته‌که‌م و مه‌به‌ستی خۆم ده‌گه‌یه‌نم. هیوادارم ئیوه‌ی کوردیش زۆر به دڵ فراوان و کوردپه‌روه‌رانه موسولمانانه و به هه‌ر بیر و باوه‌ریک و چه‌مکێک که هه‌ر یه‌ک له ئیمه به هه‌ر ره‌گه‌زێکی جیاواز ئه‌گه‌ر کورد بیت یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه وه‌ربگریت.
به‌رێزان مه‌به‌ستم من ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌س له ئیوه یان با بلیین ئیمه زۆر له میژه وڵاتی خۆمانمان به جی هێشتووه و هه‌ر یه‌که به خواستی خۆمان نه‌بووه و حه‌زمان نه‌کردوه خاک و ولاتتی زیده‌مان به جی بهیلین به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر یه‌ک له ئیمه له‌و ئازادیه و خۆشیه که مرۆڤه‌کان یان با بڵێین کورد لێی بێ به‌شه له جیاتی خۆشی و شادی و سه‌وقات دوژمنه‌کانمان گوله و ئیعدام و زیندان تریاکمان بۆ دێنن، بۆیه هه‌ر که‌س له ئیمه نه‌مانتوانی ئه‌و ناره‌وایه و ناخۆشیه قه‌بول بکه‌ین و بتوانین ته‌نانه‌ت به چه‌ند ساڵێکیش بێت ئه‌و ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ریمانه‌مان قه‌بول کردوه و چوینه‌ته سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و زۆربه‌مان دوچاری کۆمه‌ڵێك ئازاری غه‌ریبی و ده‌ردی سه‌ری بوین. هه‌ر که‌س له ئیمه ئه‌وه ده‌زانیت که چاره‌نوسمان چی به سه‌ر دێت بیجگه له‌وه‌ی که خۆمانمان وون کرد، له پیناو ئازادی کورد و مرۆڤایه‌تی پاشه رۆژی منداله‌کانمان له‌ولاوه بوه‌ستێت.
کاتێك که له به‌شه‌کانی دیکه کوردستان خۆمان ده‌بینه په‌ناهه‌نده ئه‌وه تاوانی خۆمانه یان دوژمنانمان؟، دوای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین بێینه وڵاتی سیهه‌م وه‌ك ئه‌وروپا یان وڵاتانی دیکه ئه‌وا 1001 ریگا ده‌گرینه به‌ر، دوای ئه‌وه‌ش که هاتین به چه‌ندها گریان و شیوه‌ن چه‌ند دژی ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ی کوردستانین و گله‌ییان لێ ده‌که‌ین وهاواری ئازادی ده‌که‌ین پاش ئه‌و هه‌موو گێرمه و کێشانه که به‌ره‌وروومان ده‌بوه‌وه.
وڵاتی سێهه‌م که وه‌رمان ده‌گرێت و زمان فیر ده‌بین و ئه‌و کاته ده‌چین داوای مافی شه‌هروه‌ندی ئه‌و وڵات ده‌که‌ین، هه‌مووی چه‌ند ساڵێکی پێ ناچێت ده‌چینه به‌ر ده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و رژیمه‌ی که دژی بووین و داوای پاسپۆرتی گه‌رانه‌وه‌ی وڵێته‌که ده‌که‌ین و سه‌ردانیان بکه‌ین له گه‌ل بوخچه‌یه‌ك پاره‌ی سۆشیال و کار ده‌چینه‌و له‌و وڵاته جه‌هه‌نه‌مه‌ی که پێشتر هاوارمان لێ هه‌ستابوو دژیان ماڵیکی به‌هه‌شت بۆ خۆمان دروست ده‌که‌ین.
زۆری له‌و هاوریانه که ئه‌و سه‌فه‌ره‌انه قه‌بول ده‌که‌ن ئه‌ندامی رێکخراوه سیاسیه‌کان وێنفیه‌کانن نه‌ك ته‌نها خۆیان بگره زیاتر خانمه‌کانیان ده‌چن ئه‌و سه‌رشۆریه قه‌بول ده‌که‌ن کاتێکیش ره‌خنه ده‌گریت باس له ئازادی تاکه که‌سی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن خێزانه‌کانمان حه‌قیان به سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نیه، ئه‌ی باشه ئه‌و ئاغایه ناترسێت رۆژێك خێزانه‌که‌ی کێشه‌ی بۆ دروست ده‌کات ئه‌ی ئه‌و هه‌موو باوه‌ر و کوردایه‌تیه چی بووه باسی ده‌کرد و هه‌ولی بۆ ده‌دا کاتێك دێن باس له سیاسه‌ت و کوردایه‌تی ده‌که‌ن و ته‌بلیێات ده‌که‌ن که لایه‌نگران بۆ حیزبه‌کانیان زیاد بکه‌ن ئه‌ی چۆن ناتوانن خێزان و مالی خۆیان قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ن که ئه‌و رژیمه سه‌رسه‌خته باش نیه مه‌چۆره‌وه؟ کاری سیاسی و ته‌بلیغی ده‌که‌ن دژ به‌و رژیمه که‌چی له‌و لاشه‌وه به پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته هه‌لده‌ستن په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێزان هه‌ر چه‌نده قسه‌کانم که‌مێك سه‌خته و تاڵه به‌ڵام ئه‌مه راستیه. ئایا ئه‌گه‌ر ئیستا ئه‌و رژیمانه باش بوون بۆچی هه‌موو ناچنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان و واز له پاره‌ی سۆشیال بێنن و له ناو خاک و وڵاتی خۆیان بژین، نازانم چۆن حیزبه سیاسیه‌کان ئه‌و که‌سانه قه‌بول ده‌که‌ن وه‌ك ئه‌ندام کاتێك خیزانه‌کانیان یان هه‌ندیکیان ده‌چنه‌وه و له سه‌رکردایه‌تی و پۆستی به‌رزیشیان پێ دراوه.
به‌ریزان من به گشتی باسی هه‌موو رێكخراوه‌کانم کرد، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ك ئۆلگو رێكخراوه کوردستانیه‌کانی رۆژهه‌ڵات با سبکه‌م
ئه‌ویش ئه‌گه‌ر رێكخراوه سیاسیه‌کان پێیان وایه که ئیران ئازاد بووه و خه‌ڵك ئاوا به ئازادی ده‌رواته‌وه بۆ ناچنه‌وه پرۆژه‌یه‌کی باش دامه‌زرێنن و ئیتر ئه‌و غه‌ریبیه قه‌بول نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌شزانن که ئازاد نیه ئه‌ی چۆن جورئه‌ت ده‌که‌ن برۆنه‌وه، به رۆشتنه‌وه‌ی ئیمه واته به وڵاتانی سیهه‌می راده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و رژیمه خراپ نه‌بووه و ئیمه په‌شیمانین و ئه‌و کاته ئیمه باوه‌ری خۆمان ده‌دۆرینین.
هیوادارم له کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات به ده‌ردی کئردی باشوور نه‌چێت که له کۆتایدا زۆربه‌ی زۆری شۆرشگێڕه کان فایلی حیزبی به‌عسیان هه‌بوو، له‌وانه‌یه زۆریان له ریگای ئه‌و هاتو چۆیانه بوبێت که به ئاسانی ده‌گه‌رانه‌وه بۆ کوردستانی بن ده‌ستی ئه‌و کاته‌ی رژیمی به‌عس.
کوردێکی کوردستانی خه‌ڵکی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانم. به سڵاوی دووباره‌م بۆ ئه‌و مرۆڤه به هه‌ڵوێست و راستگۆی.
ئه‌مه‌ش ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌که‌مه
[email protected]
14.08.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست