كاك جه‌وهه‌ر نامیق زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بگه‌ڕێته‌وه ناودیكتاتووری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
Tuesday, 09/06/2009, 12:00
ماویه‌ك بو ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه كاك جه‌وهه‌ر نامیق كه خۆی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی قیاده‌ی مووقته گه‌راوه‌ته‌ووه ناو پارتی دیكتاتووری كوردستان. زۆر له میدیاكانی بنه‌ماڵه و سایته‌كه‌ی ملا به‌ختیار پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌ویان ده‌كرت كه گوایه كاك جه‌وهه‌ر گه‌راوته‌وه ناو پارتی. به‌ڵام ئیمه لیره ڕایده‌گه‌یه‌نین كه كاك جه‌وهه‌ر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه وا به ئه‌رزانی خۆی ته‌سلیمی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكاته‌وه. كاك جه‌وهه‌ر خاوه‌ن خه‌باته‌كی دورو دریژه وه ئیمه له‌و باوه‌ریه‌داین كه كه‌سێكی وه‌كو جه‌وهه‌ر نامیق كه ته‌واوی ژیانی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كردووه وا به ئاسانی كۆل بدات‌و به دوو قسه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌لبخه‌له‌تێت.
جه‌وهه‌ر نامیق كه‌سێكه كه به دیكتاتووریه‌تی بنه ماڵه‌ی بارزانی ده‌ناڵینیت هه‌ر وه‌كو ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان كه 18 ساڵه له ژیر دیكتاتووری عه‌شیره‌تێك كه ئاغایه‌تی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئارمانجیانه، هه‌ر وه‌كو باپیره‌جاشه‌كانیان كه له گه‌رموگوری شورشی ئه‌یلول پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان ده‌كرده نیشانه‌ی تفه‌نگه‌كانیان. حومایلی كچه جاشیك كه پاره‌كانی میلله‌تی ده‌دزی له سه‌ره‌تای شورش ده‌یناردن بۆ باوكی كه یه‌كێك بۆ له جاشه‌كانی رژیمی به‌عسی روخاو كه ئه‌ویش به‌و پارانه پیشمه‌رگه‌ی ده‌كوشت. باشه لێره جێگای پرسیاره كه ئه‌وه چ دیارده‌یكه كه كچه جاشه‌ك كونتروڵی میلله‌تیكی 4 ملیونی بكات، به‌راستی جیگای داخه كه ئیمه‌ی كورد هه‌تا ئیستا نه‌مانتوانیبێت خۆمان له ده‌ست جاشه زیباریه‌خۆفروشه‌كان كه دوینێ شان به‌شانی رژیمی به‌عس ڤوڵمیان له خه‌ڵك ده‌كردو ئیستاش سه‌ركردایه‌تی میلله‌تی كورد ده‌كه‌ن كه ناوی میژوی بارزانیشیان خراب كردوه.
كاك جه‌وهه‌ر وه‌كو مرۆڤێكی خاوه‌ن پرینسیپ و خاوه‌ن هه‌ڵوێست كه زۆر به پاكی و جوانمیری خۆی مییژویه‌كی پاك‌و خاوینی هه‌یه به قسه‌ی كچه جاشێك هه‌ل ناخه‌له‌تێت. حومایل مه‌حمود ئاغای زێباری كه كچه جاشیكه نا‌توانیت به هیچ شیوه‌یك كاروانی خه‌باتی ئازادی كوردستانی باشور به‌وه‌ستێنیت. ئه‌م كاروانه به‌ره‌و دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه هه‌نگاو ده‌نێت كه ئه‌وه‌ش له خۆی دا كۆتایی هینانه بۆ حوكمی دیكتاتووری جاشه‌زێباریه‌كان.
به‌ڵام لیره زۆر عیبه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی خۆفرۆشی بنه ماله‌ی بارزانی كه هه‌تا دوینێ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی به كوشتن ده‌دا و بانگه‌وازی كۆتای ئینانی بنه ماله‌ی بارزانی دیكتاتوری ده‌كرد و ئه‌مروش له پارتیه‌ك زۆر موخلێستره بۆ ئه‌م دیكتاتووریه‌ته كه خۆی دژی وه‌ستابوو. به‌ڵام ئیمه له‌و قه‌ناعه‌ته داین كه یه‌كێتیه تێكوشه‌ره‌كان ئه‌م تلیسمه ده‌شكێنن و كۆتای به جه‌لال تاله‌بانیه‌كی خائین ده‌ئێنن. هه‌ستنه‌وه یه‌كیتیه راسته‌قینه‌كان ، هه‌ستنه‌وه ڕۆڵه‌كانی شاخ‌و روژانی سه‌ختی خه‌باتی كوردایه‌تی. كوردستانه‌كه‌تان كرا به گه‌نده‌ڵستان ، ڕیگه نه‌ده‌ن جه‌لال و مه‌سعودی گه‌نده‌ڵ وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و خراپكردن به‌رن.
هه‌ر سه‌ربه‌رز بێت ڕێبازی خه‌باتی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست