هه‌واڵه‌کانی نێو سه‌رای ئازادی
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
- سه‌رای ئازادی - ئه‌مڕۆ له 13 هه‌مین رۆژی خۆیدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵک به‌شداریان کرد‌و دروشم و داخوازیه‌کانیان به‌رز کرده‌وه، له‌وانه "حزبی چه‌کدارمان ناوێت، حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه"، " حوکمی چه‌کتان نه‌ماوه خه‌ڵک بریاری داوه"...
- دکتۆر مه‌حمود عوسمان هاته نێو خۆپیشاندانه‌که‌وه، له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه پێشوازی لێ نه‌کراو ڕیگه‌ی قسه‌کردنیان پێ نه‌دا.
- دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 48 سه‌عاته‌که کۆتایی هات که دانراوبو بۆ وه‌لامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داخوازیه‌کان، ئه‌نجومه‌نی کاتی رای گه‌یاند که رێگای تر ده‌گرنه به‌رو مانگرتنی گشتی راده‌گه‌یه‌نن، که به‌م زوانه کاتی مانگرتنه‌که راده‌گه‌یه‌نن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست