3 له رفینراوانی سلیمانی ئازادکران..
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بەردەوام لەئێمەوە هەوالەکان دەبیستن 26/٢/٢٠١١ شەممە کاتژمێر 23:20
بەپیی ئەو هەوالانەی كە هەر ئیستا بە دەستمان گەیشتووە, دوای ئەوەی كە ئەم ئیوارەیە لە میدیاكانەوە راگەیەندرا كە ئەو 4 كەسەی كە دوینی ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەكانی یەكیتییەوە رفیندرابوون, ئازاد دەكرین, پاش چەند سەعات لەو هەوالە تەنها 3 كەس لە رفیندراوەكان ئازاد كراون, شایانی باسە كە دوینی ئیوارە هەریەك لە نەوزاد بابان ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان, خالید مەجید هەلسوراوی چالاكی كارمەندانی تەندروستی و یەكیك لە چارە ناسراوەكانی كۆبوونەوەكانی مەیدانی ئازادی شاری سلیمانی, موئەیەد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق و شاخەوان ناسح خویندكاری زانكۆی سلیمانی و كادری كۆمیتەی سلیمانیی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان, لە یەكیك لە ریستورانتەكانی شاری سلیمانی دینە دەرەوە و سواری ئوتوموبیلیكی تاكسی دەبن , لە سەر شەقامی 30 مەتری لە لایەن هیزیكی چەكداری زۆرەوە چواردەوریان دەگیریت و بەزەبری چەك لە ئوتوموبیلەكە دایان دەبەزینن و دوای ئەوەی چاویان دەبەستنەوە بە زور و لیدان هەر يەكەیان دەخەنە ئوتوموبیلیكەوەو بەرەو شوینیكی نەزانراویان دەبەن. وە دوای تیپەر بوونی زیاتر لە 24 سەعات بەسەر رفاندنیاندا ئەمشەو بە چاوبەستراوی لە نیوان گەرەكی مەجید بەگ و هەوارە بەرزەدا هەریەك لە موئەید ئەحمەد و خالد مەجید و شاخەوان ناسح بە چاوبەستراوی ئازاد دەكەن.بەڵام تا ئیستا هەوالیك لە نەوزاد بابان نیە. بە پیی ئەو زانیارانەی دەست ناوەندی هەوالنیری كوردستان كەوتووە ئەم كارە تاقمیكی چەكداری سەر بە یەكیتیی نیشتمانی كوردستان پیی هەستاوە و ئەم كارە راستەو خۆ لەژیر سەرپەرشتیی مەلا بەختیاردا ئهنجامدراوه.
لە داهاتوویەكی نزیكدا ووردەكاریی زیاتر لەمبارەوە بلاو دەكەینەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست