کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوان تاوانه

Thursday, 05/03/2009, 12:00


تاوانی شه‌هید کردنی کاکه‌ (خوله‌) ناسراو به‌ (مه‌حمود خورشید مه‌گلان)

خوێنه‌رانی به‌ڕێز! له‌م چه‌ند دێڕه‌مدا ده‌مه‌وێت په‌رده‌ داماڵم له‌سه‌ر تاوانێکی تری قێزه‌ونی بنه‌ماڵه‌ی خاین و کورد کوژی بارزانی، که‌ پێم وایه‌ که‌م تا زۆر که‌سێک باسی له‌م تاوانه‌ نه‌کردوه‌، ئه‌ویش شه‌هید کردنی لاوێکی خوێنگه‌رم و دلێری ده‌ڤه‌ری خێر له‌ خۆ نه‌دیووی باڵه‌کایه‌تییه،

کاکه‌ خوله‌ کێیه!!
مه‌حمود خورشید مه‌گلان،ناسراو به‌ خوله‌ی حاجی خورشید،ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینانن،به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلول،به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر بوون هاتونه‌ته‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی،هه‌ر دوای ئاشبه‌تاڵ به‌ یه‌ک ساڵ چه‌خماخه‌ی شۆڕش له‌ ناوچه‌که‌دا لێدرایه‌وه‌، شۆڕه‌ سوارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ، چه‌کی شه‌ره‌ف و به‌رخودانیان له‌شان کرده‌وه‌،کاکه‌ خوله‌یه‌ک ده‌بێت له‌ولاوه‌خوێن گه‌رمانه‌ی که‌هه‌رزووخۆی له‌نێو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌ و له‌ ساڵی(1980) په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه‌،بێوچان و دابڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خه‌بات و تیکۆشان، ئه‌توانم بڵێم شه‌هیدی‌ قاره‌مان له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ت و به‌رگری له‌ خاکی پیرۆزی کوردستان له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خۆڕاگری وقاره‌مانی جێگای گرتووه‌ ،هه‌ر له‌ باڵه‌کایه‌تی و خۆشناوه‌‌تی و ئاسۆس تا ڕزگارکردنی که‌رکوکی خاکی کوردان له‌ سالی (1991)به‌ڵام ئه‌فسوس کاتێک بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژ و تاڵانچی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پیلان ده‌گێڕن له‌ پیناو دزین و به‌ تاڵان بردنی قوتی خه‌ڵکی سته‌م لیکراوی کوردستان له‌ سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ گومرگی براهیم خه‌لیل،دیار بوو ئه‌م بنه‌ماڵه‌ چاوچنۆکه‌ تێریان نه‌خواردبوو به‌ 75 ملیۆن دۆلاری دوای ئاشبه‌تاڵ که‌ ڕه‌وانه‌ی بانکه‌که‌نی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپایان کرد،
چیرۆکی گوله‌ باران کردنی شه‌هید کاک خوله‌

دوای خیانه‌تی 31 ئابی 96 وهێنانی ده‌بابه‌کانی سه‌دامی برا گه‌وره‌ی مه‌سعود، باوکی شه‌هید ده‌روات بۆلای کاکه‌ خوله‌ی زۆڵم لێکراو له‌ گوندی (لێوژه‌)له‌ بناری قه‌ندیل داوای لێده‌کات که‌ چه‌ک دابنێت و واز له ‌ پێشمه‌رگایه‌تی بهێنێت، چونکه‌ ده‌زگای پاراستنی پارتی هه‌راسانیان کردبوون، هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ بیانوێک ده‌یان گرن و ئه‌زیه‌تیان ده‌ده‌ن، باوکی شه‌هید ده‌ڵێت کوڕم له‌سه‌رده‌می به‌عسدا زیندان نه‌ما نه‌یبینم له‌ پێناو پێشمه‌رگایه‌تی تۆدا، ئێستا وڵات به‌حساب ئازاد بووه‌ له‌ ژێرچه‌پۆکی داگیرکاری عه‌ره‌بدا نه‌ماوه‌ ،به‌ڵام بۆ من هه‌ر وه‌ک زه‌مانی به‌عسه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،تکا ده‌که‌م حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ما که‌مێک له‌گه‌ڵ ئێمه‌شبه‌ با تۆزێک چێژی باوک و کوڕی له‌ یه‌ک ببینین،عه‌تف و پاڕانه‌وه‌ی باوكی وا له کاک خوله‌ ده‌کات که‌ به‌دوای بکه‌وێت و له‌گه‌ڵی بڕواته‌وه‌، حاجی خورشید په‌یوه‌ندی به‌ ڕه‌حمانی مه‌لا ڕه‌سوڵ به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ وه‌ ده‌کات ،تا‌ کوڕکه‌ی بێنێته‌وه‌ و دابنیشێت به‌ مه‌رجێک هیچی به‌رانبه‌ر نه‌که‌ن،به‌ڵام پێکه‌وه‌ بوونی حاجی خورشیدی به‌دبه‌خت و کاک خۆله‌ له‌ماڵه‌وه‌ ته‌نها دوو شه‌و ده‌بێت، مافیاکانی بنه‌ماڵه‌ ده‌یبه‌ن و وونی ده‌که‌ن،دیسان حاجی خورشیدی داماو ده‌ست له‌رزۆک که‌وته‌وه‌ به‌رده‌رگای نامه‌سئول و مافیاکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌ پاڕانه‌وه‌ و نزاکردن بۆ ئه‌وه‌ی سۆراخی کوڕه‌ بزر کراوه‌که‌ی بکات.
هه‌نگوین و گه‌زۆی باڵاکایه‌تی نه‌ما حاجی خورشیدی که‌م ده‌ست نه‌یبات به‌دیاری بۆ ڕه‌حمانی مه‌لا ڕه‌سوڵ و مافیاکانی پارتی، باوکی جه‌رگ سوتاو به‌ هیواو به‌ڵێنی درۆ ئه‌مرۆ نا سبه‌ی له‌ سۆراخ و چاوه‌ڕوانی کاکه‌ خوله‌دا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌زاران ئه‌فسوس پاشی شه‌ش مانگ له‌ ڕۆژیکی به‌هاری ساڵی 1997دا ،شوانێک له‌ چیای مامه‌ ڕووته‌ ،ته‌رمی پیرۆزی گوله‌ باران کراوی ده‌بینیته‌وه‌ ،ئه‌م تاوانه‌ ترسنۆکانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هاوڕێی شه‌هیدم کرا به‌شێکی‌ بچوکه‌ له‌ تاوانی بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژو مافیاو دزی بارزانی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکه‌ پاک و تیکۆشه‌ره‌کانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی کردیان،‌ئه‌مه‌ وهه‌زاران تاوانی له‌م شێوه‌یان له‌شه‌سته‌کانه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجام داوا ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وه‌ی لای من جێگای پرسیاره‌ ،ئه‌وه‌یه‌ تاکه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ ده‌بیت ده‌رهه‌ق به‌ تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژ ودزومافیای بارزانی!!تۆ بڵێی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و ڕۆژه‌ ببینێت به‌ چاوی خۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌س ڕه‌ش ومرۆڤ کوژی کورد له‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌دا ببینێت به‌سه‌رشۆڕی!
ماوه‌ بڵێم ، هه‌زاران سڵاو له‌ ڕۆحی پاکی غه‌در لێکراوت کاکه‌ خوله‌ گیان، ئاسوده‌به‌ ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ ڕووی ڕه‌ش و قێزه‌ونی بکوژانت بۆگه‌نیان خه‌ڵکی کوردستان هه‌راسان ده‌کات، هاکا خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگیان شکاند و بنه‌ماڵه‌ی خاین و خۆفرۆشی بارزانیان شه‌رمه‌زارتر کردو ڕسوای هه‌ردوو دنیا یان کردن. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە