کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتی پەیامنێر لەگەرمكردنەوەی هەواڵەكان وو دزینی لە دەزگاكانی دیكە راگەیاندن بەردەوامە

Thursday, 17/09/2009, 12:00


راگەیاندنی پارتی لەكوردستان یەكێك لە راگەیاندنە فاشیلەكانی كوردستان،فاشیلەكانی راگەیاندنی بە پلەی یەكەم بە هۆی قەلەم جاش و كۆنە بەعسیەكانی و راگەیاندكاری نەخوێنەواری لە دەووری خۆی كۆكردۆتەوەو دەگەڕێتەوە،وەتا سەرۆ قادر و ئازای كۆنە شوعی و شازاد ئەنوەری كۆنە شۆشیالیست و ئاریان فەرەجی نا راگەیاندكار و فوئاد سەدیقی نەخوێنەوار و نیاز لاجانی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی ئافرەتانی سۆزانی و ئاسۆ كەریمی زورناژەن و میكائیل خەوتووی سایتی پەیامنێر و دەیان كادیری دیكەی فاشیل نمونەی ئەو كادیرانەن.
هەرچی لە سەر راگەیاندنی پارتی بدوێی هێشتا كەمە،چونكە ئەوندە فاشیلە.
یەكێ لەو كەناڵانەی كە بە هەواڵ گەرم كەرەوە ناسراوە سایتی پەیامنێرە،سایتی پەیامنێر گوایە شێوازێكی سەردەمیان لەپێناو بەرژەوەندی سایتەكەیان دەگرنە بەر توندترین سزای كارمەندان دەدات،هیچ كارمەندێك چوار مانگ پتر ناتوانێت دەوامی تێدا بكات،كەچی میكائیلی بە ناو بەرپرسی سایتەكە هیچ جۆرە لێپێچینەوەیەك لە خۆی و هەواڵ دارێژراوەكانی ناكات لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی هەواڵی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاند،ئەوەتا لە دوا گەرمكردنەوەی هەواڵی سایتی پەیامنێر،لەرۆژی 14-9-2009 هەواڵێكی بە ناوی(رێوشوێنە ئەمینەكان لەسنوری شارۆچكەی مەخمور توندتر دەكرێن)،كە ناویپەیامنێرێكیان بە ناوی كارزان كەریم بڵاوكردۆتەوە،كەچی 2 رۆژ پێشتر هەمان هەواڵ بە هەمان شێوازی دارشتن و بە ناوی هەمان سەرچاوە و زانیاری لە ساتی puk میدیا بڵاو كراوەتەوە،بەڵام سایتی پەیامنێر شەرمشی نەكردووە بە ناوی پەیامنێری خۆیان بڵاویكردۆتەوە،بەڵام ئێستا بۆ خوێنەرانی كوردستان دەركەوت كە بەڵێ سایتی پەیامنێر نازناوەكەی لەگەل خۆیدا سایتی هەواڵ گەرم كەرەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە