ئێرە شوێنی هەموومانە ... ئەبێ خۆشمان بوێ جاڕى نوێ بوونەوەى چەمچەماڵ

Wednesday, 10/02/2010, 12:00


بەشێك لە هەوڵەكان بۆ چاكسازى و پێشكەوتن و نوێ بونەوە ...لە كاتی جیا جیا، بە هۆكارى جیا حیا، بە قۆناغی جیا جیا، ئیتر بە هەر هۆیەك بێت، (زانستی ، سیاسى، ئابورى، كۆمەڵایەتی) یان (بێ ئەزموونی ،بێ پلانی) پوكاونەتەوەو خەفەكراون.
جوڵە رەنگاورونگ وجۆراوجۆرەكانی پێشو لە هەر شوێنێك بوبن ، ئامەژەن بۆ سەختی و دژوارى كاركردنی مەدەنی و دیموكراسى و شارستانی، لە كۆمەڵگایەكی ماندو _بە دەستی دوژمن وێران كراو_خاپور كراو لە رابردو ،ئێستاش بێ دادى و بێ دەستورى.بۆیە هەڵبژاردنی رێگایەك كارەمەیى دەوێ.
چەمچەماڵ یەكێكە لەو ناوچە پڕ بایەخ و گرنگە میژووى و ستراتیژیانەى كە هەم لە كۆن و هەم لە ئیستادا خاوەنی كۆمەڵێك جەوهەرى گرنگە لە رووى (مرۆیى ، مێژووى و سیاسى و جوگرافى و كشتوكال و سامانی سروشتیەوە... هتد).
لە روى سەربەخشین و گیانبازىو فیداكاری و خەباتەوە ، لە شۆرشى كۆن و نوێدا زۆرترین قوربانی بەخشیوە بە گەلەكەى زۆرترین لادێى وێران كراوە لە پێناوى حاكەكەی كە ئەمەش شانازیە.
یەكیك لە هەرە كارەساتە ویژدان و هەژێن و بیر ورو ژێنەكانی بیست ساڵی رابردوو ، كارەساتی بەدناوى ئەنفال و پاشماوەى بەجێماوو قوربانیان و كەس و كارى شەهیدانی شەرى (ناوخۆى براكوژى یەكێتى و پارتی)،شەڕى (چەمچەماڵ كوژى هەمەندو مسكێن)ە . ئەمانەو چەندینى تریش باجی كوردبون و چەمچەماڵی بوون بوو وەكو هەموو شوێنەكانی دى هەریمی كوردستان ، بە ناوچە ناكۆك لە سەرەكانیشەوە بەڵام (چەمە) جیاوازتر (جوتیلرى بێ زەوى) بۆ ؟ لە دواى روخانی ئیمارەتی (بابان) كە چەمچەماڵ سەر بەخاكی بابان بوو ،پاش داگیركارى ئوسمانیەكان چەمچەماڵ بە بڕیارێكی میرى دەخرێتە سەر سلێمانی ، دواتر سالێ 1922 بە بڕیارى دەوڵەتی بریتانیا دەكریتەوە سەر كەركووك، ئیتر لەو ساوە تا راپەرینی 1991 سەربەخاكی كەركوك دەبێت ،لەدوای راپەرینیشەوە ئەم شارۆچكەیە ئەم شارە قارەمانە ، بە دەرەوەى هەریمی ئەوساى ئیدارەى سلێمانى ئەژمار دەكرا،هەتا بەهارى 2003 ، ئەم بگرەو بەردەیە هەنا ئیستاش بەردەوامە (جارێك سلێمانى و جارێك كەركوك و جارێك گەرمیان و جارێكى تر سلێمانی).
لە كۆى ئەم هێنان و بردنەدا ئێرە بە داخەوە ئەیڵین زۆر شتی لە دەستدا و زۆریشى بۆ هات، تا گەیشتە ئەو رادەیەی كە هەر باسى (تفەنگ،دزى ،پیاو كوشتن) دەكرێت بوترێ چەمچەماڵى ،كە بە پێچەوانەوە ئەم سیفەتانە سیفەتی خەڵًكی شارەكە نین .ئەوەى جێی داخە خانە خوێ یەكان ئەوانەى لەسەر بەڕەى چەمە پێیان لێ راكێشاوە بە راست و چەپدا لە خێرو بێرى دەخۆن ئەم قسانەیان لێ دەبیسترێ(قەدرى ماڵ لاى خاوەن ماڵە) ،ئیمە ئەزانین ئەگەر ئەم شارە رێكبخرێ و بخرێتە سەر شاڕێ ى خۆى شارێكی پێشكەوتوى پیشەسازى دەبێت ... بەڵام بە داخەوە، بۆیە لەم سۆنگەیەوە لەبەر ئەم هویانە دەلێین::
بەڕێز: كاك دكتۆر بەرهەم ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
- قایمقامیەتی چەچەماڵ
- شارەوانی چەمچەماڵ
- سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی
- عەشیرەتی هەمەوەندی بەڕێز
- عەشیرەتی شوانی خۆشەویست و بەڕێزان عەشیرەتەكانی جاف و زەنگنەو شێخ بزین و كۆى هۆزو بنەماڵەكان .
- كەسایەتى و رۆشنبیران و هونەرمەندانى چەمچەماڵ.
- گەنجان و لاوانی خاوەن بەهرەو ئیرادە .
- رێكخراوە قوتابى و خوێندككاریەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەى مەدەنی .
ئێرە شوێنی هەمومانە هەمومان ئەبێ خۆشمان بوێ ،(زاناكان نهێنی سەركەوتن و پێشكەوتنە ئابوریەكانی یابان، بۆ هەستی بەرزى نیشمان پەروەرى و دڵسۆزى و لێهاتوویى تاكەكانی دەگەرێنەوە)بۆیە هەتا چەچەماڵمان خۆش نەوێ ناتوانین خزمەتی بكەین .ئیوە هەر كێ بن و هەرچۆ ن بن و لە هەر كوێ بن قوربانی زۆرتان بەخشیوە ئیسستا كاتی ئەوە هاتوە لە راستەوە بۆ چەپمان گەورەو بچوكمان ژن و پیاوو كوڕو كچ و پیرو مناڵمان دەستی شارە بێ نازەكەمان بگرین و پێشى بخەین ، لە خەمیا بین ، لە پێناو یەك بەرژەوەندی گشتى و یەك ئامانجی گشتیدا تێبكۆشین ئەویش :
چەمچەماڵى نوێ یە چەمچەماڵى نوێ بۆ هەموان .
ئەگەر وا نەكەین ئەگەر دەستی یەك نەگرین ئەگەر یەك بیر یەك ناو یەك هەست نەبین ،ئەگەر پیش نەكەوین_دوا ئەكەوین ، (ئەگەر نەزان نەزانێ هیچ نەزانە، بەختیش روی تیكا خانە وێرانە) ئیتر نەوەكانی دوایى خۆمان لیمان قبوڵ ناكەن ،ئیمەش لیتان قبوڵ ناكەین .
بەڕێزان... ئێمە كۆمەڵێك گەنج و مامۆستاو رۆشنبیری سەربەخۆین، تێدەكۆشین لە پێناو دروست كردنی لۆبییەكی فشارو گەشەو پێشكەوتن و چاكسازى ئیدارى چەمچەماڵو دەوروبەرى هەوڵ دەدەین .بێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندیەكی (كەسى ، تایبەتی ، سیاسى ئایدۆلۆجی) . لێرەوە جاڕى نوێ بونەوەى چەمچەماڵتان پێ رادەگەیەنین. بە هاوكارى هەمو لایەك و دامو دەزگا حكومى و حیزبى و خەڵك و خۆمان .
هەر كەم و كوڕیەك ، بێ یاساییەك ،كەم تەرخمیەك لە هەر كوێیەك (ببینین بزانین) دوای ڵێكۆڵینەوەو تەواو دڵنیا بوون ، بە شێوازێكی مەدەنی ، زانستی ، شارستانی لە پێناوى (چاككردن و باشتر كردنى و نوێ بونەوەى)ماڵپەڕو رۆژنامەو راى گشتی لێ ئاگادار دەكەینەوە.
هەروەها لەم قۆناغەدا وەكو یەكەم هەنگاو بەو پەڕی رێزەوە پێشنیاز دەكەین :

1- (یاسا سەروەر بیتَ) كاركردن بە پرانسیپەكانی یاسا لە هەمو بوارو لایەنەكاندا.
2- هەوڵدان بۆ چاكسازى ئیدارى و كەم كردنەوەى گەندەڵى ئیدارى كە هۆكارى سەرەكی بە فیڕۆدانی توانكان و سامانی نەتەوەییە .
3- كەم كردنەوەى كەلێنی ئەو جیاوازیە زۆرانەى لە نێوان خەڵك و دەسەڵاتدا بەدى دەكرێت لە هەمو بوارە دەرفەتەكاندا بە مەبەستی زیندو كردنەوەى هەستی نیشتمانیى كە زامنی گەشەى مرۆییە .
4- رێكخستن و كاراكردنی دام و دەزگا حكومیەكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندا.
5- بە رێزەوە هۆزو بنەماڵەكان بەرژەوەندی گشتی پیش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بخەن.

6- گرنگی تەواو لە هەموو بوارەكاندا بە گەنجان و لاوان و ژنان بدرێ:
- بە كردنەوەى سەنتەرى تایبەتى رۆشنبیرى بێ لایەن و سەنتەرى ئینتەرنیتی پێشكەوتوو.
- هەروەها گرنگی زیاتر بە گەنجانو لاوان و ژنان لە دام و دەزگا كاندا بدرێت و هان بدرێنو هاوكارى بكرێن ،چونكە وڵات لەسەر هۆش و هێزو تواناكانی ئەوان را ئوەستێ.

لەگەڵ رێزدا...

 2010
[email protected]


تێبینى/ هیوادارین پێشنیازەكانمان زانستیانە هەڵبسەنگێنرێ و قبوڵ بكرێ،لە هەڵەو كەم و كوڕیەكانیش بمان بورن.
- هەر سەرنج و پێشنیازو بۆچونێكتان هەبوو ، یان بۆ ئەندام بوون و هاوكارى كردن دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵەى سەرەوە بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە