گەندەلیش دەزگا ئەمنیەكانى بەغداى گرتەوە
Friday, 09/07/2010, 12:00
خەڵكى بەشەرەفى ىكوردستان من وەك سەرچاوەیەكى ئاگادار دەمەوێت ئەو گەندەڵیە ئاشكرا بكەم كە هەندێك خەڵكى گەندەلأ هەوڵى بۆ دەدەن.
ئیستا لە وەزارەتى داد و بەرگرى و ناوخۆى عیرَاقى لە بەغدا پلەى سەربازى بەرز بە دەفتەرە دۆلار دەفرۆشرێت, كەسێك بە ناوى (نجات شێخ على) كەخەڵكى گوندى ئۆمەرمەندانە و لەژیانیدا ئامادە نەبووە بلێت من كوردم یا بەرگرى لە كورد بكات لەو ماوەى ڕابردوو كار بۆ ئەوە دەكات كەوا پلەى سەربازى وەر بگرێت بۆ ئەم مەبەستەش بەڵێنى پێدراوە بە سێ دەفتەر دۆلار پلەیەكى سەربازى باشى بدرێتێ و پلەى (مقدم) ى بدرێتێ و لە موێل دەوام بكات. خەڵكى كوردستان ئا ئەمە ڕاستە كەسێكى نەفس نزمى وەك ئەو نەجاتە پلەیەكى وا وەربگرێت و ژیانى خەڵكى بكەوێتە دەست چونكە كەسانى ئەوها ئامادەن بە پارەش خەڵك بكوژن و بفڕێنن, ئەى دەسەڵاتى كوردى لە كوێ خەوتووە ئەى لایەنە سیاسیەكانى كورد خەریكى جن.
ئەم كارەش لەڕێى كوڕێكى هەولیریەوە دەكرێت كە بەم زوانە كارە گەندەڵەكانى تریشى بڵاو دەكەمەوە و ناەى تەواویشى ئاشكرادەكەم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست