کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومه‌ر نوریه‌دینی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌ یان جفره‌ لێده‌ری ئیتلاعات و میت..؟

Monday, 07/06/2010, 12:00


ئاشکرایه‌ هه‌ر که‌س و لایه‌نێك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی له‌هه‌ر وڵاتێکدا ده‌ژی و هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه ‌، به‌ ڕاسته‌و خۆ یان به‌ناڕاسته‌و خۆ ، له‌ نه‌زانیه‌وه‌ بێت یان به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ، به‌قازانجی دوژمنانی وڵاته‌که‌ی ، بنوسێ یان بدوێ یان دیمانه‌یه‌ك بکات و په‌ڕژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی یان نه‌ته‌وه‌که‌ی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئامانجه‌کان بۆ دوژمنان ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ لاوه‌کیش بن ئه‌وه‌ بێ یه‌کو دو ئه‌چێته‌ خانه‌ی سیخوڕی کردنه‌وه‌و ده‌بێت به‌ پێی یاسا ئه‌و که‌سه‌ یان ئه‌و لایه‌نه‌ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت ، چونکه‌ بۆته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ ئه‌منی قه‌ومی وڵاته‌که‌ی و زیانگه‌یاندن به‌ هاوخوێن و هاوزمانه‌کانی . ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌و کاره‌ هه‌ڵده‌ستن هیچ جیاوازیه‌کیان له‌گه‌ڵ سیخوڕو به‌کرێگیراوه‌کانی دوژمناندا نیه‌. که‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ عومه‌ر نوریه‌دینی که‌ مامۆستای زانکۆیه‌و به‌ حساب ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌ و سوێندی یاسایی خواردوه‌ که‌ له‌ خزمه‌تی په‌ڕژه‌وه‌ندیه‌کانی خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا بێت که‌چی له‌ دیمانه‌یه‌کدا که ‌(نوچه‌) له‌گه‌ڵی سازیداوه‌ به‌ ئاشکرا دژی په‌ڕژه‌وه‌ندیه‌کانی خاکی کوردستان و دانیشوانه‌که‌ی و هاو زمان و هاوخوێنه‌کانمان هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ له‌کاتێکدا ڕژێمی وه‌حشیگه‌رو کۆنه‌په‌رستی ئێران و سوپای تورکیای ڕه‌گه‌ز په‌رست و دوژمنانی کوردستان کوێرانه‌ به‌ ئاگرو ئاسن هه‌ر ڕۆژه‌و له‌لایه‌که‌وه‌ په‌لامار دێننه‌‌ سه‌ر خاکی کوردان و قودسیه‌تی ئه‌م خاکه‌ و دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌تك ئه‌که‌ن جگه‌ له‌وه‌ی فس فس پاڵه‌وانه‌کانی کوردایه‌تی له‌ کوردستانی باشور له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ تا ئێستا مته‌قیان لێوه‌ نایه‌ت که‌چی عومه‌ر نوریه‌دینی وه‌ك ئه‌ڵقه‌ له‌گوێیه‌ك وه‌ك جاش میت و ئیتڵاعاتێك جفره‌یان بۆ لێ ئه‌داو ئه‌ڵێ(ئه‌و سنورانه‌ی که‌ تۆپباران ده‌کرێن ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاو ئێرانی لێ یه‌) به‌وه‌ش زانیاریه‌کی مخابه‌راتی باش ئه‌داته‌ دوژمنان تا زیاتر ئه‌و شوێنانه‌ ئاگر باران بکه‌ن و دانیشتوانه‌که‌ی له‌سه‌ر ماڵو حاڵی خۆیان ئاواره‌ بن. دیاره‌ عومه‌ر نوریه‌دینیش خه‌سڵه‌تی پارته‌که‌ی گرتوه‌‌ که‌ خۆی به‌ پارتی پارتان ناوزه‌د کردوه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتیه‌که‌یانه‌وه‌ هه‌زاران جار جاشایه‌تیان بۆ دوژمنانی کورد کردوه‌و بونه‌ته‌ که‌واسوری به‌له‌شکری داگیرکه‌ران و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی داگیرکه‌راندا قه‌تڵو عامی براکانمانیان له‌ سێ پارچه‌که‌ی تری کوردستان پێ ڕه‌وایه‌ ، لای حومبه‌ر نوریه‌دینی و پارته‌که‌ی ته‌نها کوردستانی باشور کوردستانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێی یاساو ده‌ستوربێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت ده‌بێت عومه‌ر نوریه‌دینی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت و سزا بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی خاکی کوردستان و دژی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ ، ئه‌و لێدوانه‌ی ده‌چێته‌ قاڵبی کاری نایاسایی و سیخوڕیه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی ئاشکراکردنی ئامانجه‌کان بۆ دوژمن........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە