ده‌به‌نگییه باوه‌ڕکردن به دیکتاتۆر، له‌وه‌ش ده‌به‌نگی تر، باوەڕکردنه به پیاوه‌کانیان
Saturday, 26/03/2011, 12:00
کاکه حه‌مه‌ی عێراقی-عێراقی فیدرالی
له ئاست ناسینی سایکۆلۆژی خه‌ڵکی سلێمانیا، ماڵی جه‌لال مێشکیان تهقهییهت و ماڵی مه‌لا خڕه، ئه‌وان ئێستاش به‌لای ئه‌وه‌یا نه‌چوون، که‌خه‌ڵکی شاره‌که و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به گشتی ڕادیکاڵ سروشتن. له ئاست نابه‌جێیی و ناڕهواییا به بۆڵه‌ن و خێران له کاردانهوهیا، ئه‌م خه‌لکه به‌شه‌ره‌فه خاوه‌نی به‌هره‌ن له هه‌ڵویست وه‌رگرتنا. خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی پرسی نه‌ته‌وه و ناڕه‌وای، کهلهکهبازی و دیماگۆجی تای هه‌ست و ویژدانیان لارئهکا.
وتمان، ئه‌بو قوباد به‌سه گه‌نده‌ڵی و فه‌رهودی، پێمانه‌وه نه‌ماوه، که‌چی ئه‌و بێ ئابڕووه میلله‌تی کرد به‌سه‌گ و خۆی به مانگه‌شه‌و، به‌ده‌م دامرکاندنی کڵۆ شه‌کره‌وه، وتی با هه‌ر بووه‌ڕن، چڕاندمان به گوێیانا، بڕوخێ، بڕوخێ زه‌بری بنه‌ماڵه، چڕاندمان شوشه‌ی به ته‌لاره دگیرکراوه‌کانی گه‌له‌وه نه‌هێشت، بۆ هه‌ر هاورێکی خۆ پیشانده‌ران، گوله‌یه‌کیان ئه‌نارد. به‌وان گوله‌یان ئه‌نارد ئێمه چڕتر خڕ ئه‌بوینه‌وه و چڕتر به ڕویانا ئه‌مان قیژان، بڕوخێ،بڕوخێ سسته‌می جوت بناماڵه، وتیان ئێوه گێره‌شێوێنن. وتمان چۆڵیکه‌ن کورسیه‌که میلله‌ت هه‌مووی برسییه، وتیان 50 هه‌زار واژوی ئێوه، ئاشبهتاڵیێکی تری ئێمه‌ی بنه‌ماڵه، وتمان ئه‌گه‌ر کوڕی دایکی خۆتی، ده بگره ئه‌وه 100 هه‌زار واژو، وتیان هه‌بێت و نه‌بێت ئێوه خه‌واریجن.
به دڵێکی پاک و گیرفانێکی سوک، بۆ کۆمه‌ڵگا بهشمهینهتییهکهمان، بۆ گیانی پاکی شه‌هیده‌کانی مانگی ڕێبه‌ندان، به نیازی بۆ خوا سوجده بردن، گۆڕه‌پانی ئازادیمان هه‌ڵبژارد. مامۆستای نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیمان فه‌رموی خوایه، ئیتر پهسهندینهکهی تاوان و ناڕه‌وای بنه‌ماڵه، به‌سه‌ریانا تێ نه په‌ڕێ ئه‌م زوڵمه، چۆن ئاوا له ڕه‌فتارا به‌ده‌ردی سه‌دامت بردوون، ئاوا له فهوتاندنیشا هه‌ر به‌ده‌ردی تۆپینهکهی ئه‌ویان به‌ری، وتیان جارێ تۆ مامۆستای سه‌ر به حیزبی بنه‌ماڵه نیت، بۆیه نه نوێژت و نه دوعاکانت گیرانانین، حه‌یف و حه‌رامیشه له‌سه‌ر مه‌زڵوم بێیته گۆ.
وتمان به‌ده‌ست خۆمان نییه، هۆگری به‌رده‌رکی سه‌را و گۆڕه‌پانه ئازاده‌که‌ی بوین و شه‌ویش بهرینایهین، گیانی عه‌وله سیس و قوربانیانی گازینۆی شه‌عبی 6319 -ش ئاسوده ئه‌که‌ین، وتیان باشه ماشێنی ئاگر کوژێنهوهتان بۆ دابین ئه‌که‌ین، وتامان نه جگهرکێشین، نه له ژێر کا و خهرمانداین، وتیان ده‌ست نایا، وتمان خۆ ئیره کاناڵی ناڵیا نییه بێن تێرۆری که‌ن و گر له جه‌سه‌ته‌ی به‌رده‌ن، وتی ئێمه‌ی ئاسایشی بنه‌ماڵه، گیانی خه‌ڵکی شارهکهمانمان له خۆمان لا ئازیزتره، وتمان هه‌ڵیته‌کێنه ماڵت ڕه‌نگینه، ئه‌ی قومبه‌له ده‌نگی و قواتی ده‌مامک و بهڵتهچیهکانتان به چی؟، وتیان هه‌رچه‌نده ئاسایس وشیاره، لێ له ڕه‌شی بختدا، له شه‌هیدکردن و بریندارکردنی گه‌نجانا، تائێستاش سه‌ره‌داوێک چییه ده‌ستمان نه‌که‌وتووه، وتمان خوات بێ ئه‌میاوێنێ، وه‌ره واز لهسهرهداو بهێنه، ها ئه‌وه سه‌ره حه‌بل و سه‌ره گوریس، وتیان عهرزهتان ئه‌وێ یا سه‌فته ده‌فته‌ر.
وتمان جه‌نابی حاکمی بنه‌ماڵه، وێرای بوجه‌یه‌کی زه‌به‌لاح و که‌سابه‌تی بنه‌ماڵه به ئاودیوکردنی نه‌وت، دیاره ئاسایش و پۆلیسه‌کانی بنه‌ماڵه‌تان به پاڵتۆ و قه‌مسه‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه کردونه‌ته سه‌رجاده‌کان لێمان وا هه‌ریه‌که و ڕنگێکی له به‌رایه و قه‌مسه‌ڵه‌ی یه‌کێکیان له هی ئه‌ویتریان ناچێ، ئه‌مه‌شیان قه‌ینا، تێگهیتشتنمان هه‌یه که له‌به‌ر تێرنه بونی چاوی حیزبی بنه‌ماڵه به هیچ، پاره له کوێ به‌شی پۆشته و به‌رداخی پۆلیس و کارمه‌ند بکا، لێ پێمان ناڵێی له‌کام مه‌مله‌که‌ت (مه‌نسول) په‌لی پۆلیس له واجیبا ئاوا ڕائه‌کێشی و به‌و جۆره ڕێنمای ئه‌کا؟ (بڕوانه ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه)، ئه‌و وتی ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه، گڕنگ ئه‌وه‌یه کێمان بوێ، بۆمان ئه‌فڕێنن، کێمان بوێ بیکوژن بۆمان ئه‌کوژن، چ ده‌زگای ڕادوێ و تیڤیهکمان بوێ پێان په‌ره‌مێزی حه‌مامیان پێ لێ هه‌ڵئه‌که‌ین، سه‌رسامیش له‌وه‌یایه که ناشهێڵین که‌س به کهسبهکهس بزانێ، وتمان که‌واته ئه‌وه ئێوه‌ن هه‌م ئاسایشن و هه‌م به‌ڵته‌چی، به جوابێکی خوله چهخماخسازییانهوه وتی، ئا به‌ڵام له‌وانه‌یه ئێمه‌ش نهبوبێتین! ئێمه‌ش وتمان پیاوی ڕه‌شیق خۆی که‌شف ناکا نا!
وتمان هه‌ولێر به 31 ئاب مه‌سوتێنه، وتمان نه‌چی بچی 60 کان و 70 کانی ی ساڤاک و 80 کانی پاسدار و 90 ده‌کانی میت و 96 حهرهسجمهوری و فه‌رهودی گومرگمان به پێشمه‌رگایه‌تی پێ بفرۆشیته‌وه، ئه‌و مهلحهمانهت کۆڵێ مه‌دالییای خیانه‌تیان پێ له مل کردووی، وتمان کابرا مناڵی سلێمانی ئه‌نفال مه‌که، وتی سلێمانی مایه‌ی شانازی ئێمه‌یه، وتمان ئه‌ی بۆ له حهسارهکهیا ده‌روازه و داهاتی گومرگت لێ گرتین و برسیتکردین، وتی ئه‌مه‌شیان هه‌ر ڕێبازی ئهزبهنیه و ئه‌ڵێی چی له‌گه‌ڵ ڕێبازیشیا ده‌سه‌ڵات نییه.
وتمان هه‌ولێر بۆ وا بێده‌نگی، وتی ڕۆژژمیری ئێره ئه‌پده‌یتی نییه، ئێمه له ساییه و بوونی ئه‌و قه‌بیله بیدائیهیا، هه‌موو ڕۆژێکمان هه‌ر 31 ئابه، بۆ نه‌گبه‌تی وا خوا ماڵی جه‌لالیشی بۆ زیادکردین. ته‌بای جوت بنه‌ماڵه له فه‌رهودی سیایسی و ئابوری کوردستان سیستمی هه‌ردوکیانی له یه‌ک لیباس ناوه.
وتمان فه‌رهادی باڵپروکاو، سوکیت و خزمه‌تکاری حیزبی ماڵانی، پێمان وت سلێمانی لانه‌ی شۆڕشگێر و شه‌هیده و ماڵ نییه دور یا نزک قوربانی و شه‌هیدی نه‌یابێ و خۆی به بهرخۆردانهوه خه‌ریک نه‌کردبێ، ئه‌و شاره ڕه‌ش ئه‌نوێنێ و برینداری دوێنێی به‌عس و ئه‌مڕۆی به‌عسی کورده، تۆی (ڕۆشبیری فهرانساوی)، به‌و هه‌موو کتێبانهتهوه که خۆت باسی خاوه‌نداریه‌تیان ئه‌که‌ی، چۆن وێرات بێیت باسی مێینه‌ی سلیمانی ئاوا نائهرێیانه بکه‌ی، ئاخر ئیدعای سه‌ربه‌رزی ئه‌وێ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی هه‌موو کورده، ئیدیعای سوکایه‌تی پێکردنی، مایه‌ی سوکایه‌تی پێکردنی هه‌موو کورده به تۆشه‌وه، وتی کورد ئه‌ڵێ قسه له شێت و له گێل ناگیرێ، شتێکی تریش هه‌یه و ئه‌ڵێ، له هینیش وایه هه‌موو که‌س هینه.
ئائه‌مه و سلێمانی و سه‌رای ئازادییان وتووه؟
وتمان ماڵی مه‌لا ئاشبهتڵیان به ته‌وێڵه‌وه‌یه، بۆ به‌رخۆردان، ڕو له میکانیزمێکی تر ئه‌که‌ینه‌وه، هاتین بۆ کورد ینک مان به‌رجه‌سته‌کرد، ینک به‌ده‌ردی میزی حوشتر برا، له بنهماڵهچێتیا، بێباکانه که‌وته پێشبڕکێکردنی حیزبی ماڵی مه‌لا، ئه‌گه‌ر له‌وان زیاتر بنه‌ماڵه‌ی نه‌بێ ئێستا ئه‌وا لێیان که‌متر نییه. وتمان جه‌لال وانابێ تۆ و خزمه‌تکاره‌کانت ینکتان داڕزاند، وتی کورسییه‌که‌ی به غام بۆ دابینکه‌ن، چی ئه‌بێ با بێ. وتمان ئه‌بی به په‌ند له سلێامنیا، وتی چۆن؟ وتمان بۆ ئه‌وه‌ی پاشڵت باشتر ببینی، وێرای ته‌زویر و شیرینی به‌خشینه‌وه، به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی 15.7 تا بچۆره‌وه، وتی سلێمانی بۆ وائه‌کا، خۆ (دوختۆر) به‌رهه‌می داده ڕوناک، له‌وانه و به سه‌رۆکی حوکمه‌ت دامناوه، وتمان ئه‌و له‌هه‌ولێر حه‌قیر ئبینرێ چونکه 96 کان به 66 بانگی ئه‌که‌ن، له سلێامانیش وه‌ک خزمه‌تکارێکی خۆت و حیزبه بنهماڵییهکت لێی ئه‌ڕوانرێ، بۆیه ده‌مێکه حاشایان له‌وی هیچ له‌بارا نه‌بوو کردوه. وتی هه‌ر له‌و وتمان له ڕهسامهکهی په‌رله‌مانیش، وتی بۆ، خۆ ئه‌و کچه شه‌هیدی شاره‌که‌یه، وتمان مه‌گه‌ر نازانی که ئه‌ستوری ڕیشی باب، کاری به‌سه‌ر کۆستهیی مناڵیه‌وه نییه؟
وتمان کچی شه‌هید له ڕه‌سمکردنی ناو په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌کان گه‌ڕێ، په‌رله‌مان پێویستی به ڕه‌سمی تۆ نییه. ئاودهستهکانیشیان به ڕسمی مه‌لا و شه‌هیدی ئاودهستخان ته‌نییوه، هه‌سته خه‌ریکی ڕه‌سمکردنی سلێمانییه‌که‌ی باوکت به فیعلی به‌ڵکی هه‌ولێر که‌رکوکیش بێت، ئه‌وه‌تا 6319 ئاسا، حیزبی بنه‌ماڵه خه‌ڵتانی خوێنیکردوه، وتی ئه‌رێ ئه‌وه که‌ی سنورێ بۆ ئه‌و ناشکوریانهتان دائه‌نێن؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست