بۆ به‌رچاوی وه‌زاره‌تی دارایی
Tuesday, 13/07/2010, 12:00
كاتی ئه‌وه هاتووه چیتر ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی ده‌زگای مینی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی قبوڵنه‌كرێت، له‌كاتێكدا ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی سنووری یه‌كێتی كاریان هه‌یه، ئه‌و ده‌زگایه له‌داوی نه‌مانی ڕێكخراوی كۆماوه هاته ئاراوه، پاشان بپرسن بزانن ئه‌م ده‌زگایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه هه‌یه به‌قه‌در به‌و براده‌ره بێ قاچه‌ی كه ژیانی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته داناوه سوودیان به‌م وڵاته گه‌یاندووه، له كاری مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌دا، به‌و هه‌موو پاره پێشووماره‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه و له‌و چه‌نده‌ها شتی بێ سودی وه‌ك گۆڤار و ده‌فته‌ر و جانتاو چه‌نده‌ها شتی تردا سه‌فده‌كرێت، كه ده‌كریـَت به‌و پارانه و چه‌نده‌ها پاره‌ی تر كه كه‌س نازانێت چۆن سه‌رفده‌كرێت، سوودیان به‌و خه‌ڵكی گوندانه بكردایه كه چه‌ند ساڵه به‌سه‌ردانی كردن و به‌خشینی ئه‌و شته بێ سوودانه باو نه‌ماوه، گه‌ر به دانی پاره‌كه‌شی هه‌ر ساڵه‌و بۆ گوندێك، ئه‌وا خه‌ڵی زۆر زۆر سوودمه‌ندتر ده‌بوون، خۆشیان باش ده‌زانن كه كه‌س ناچێت به‌لایاندا و ته‌نها پاره‌ی له‌سایه‌دا ده‌خۆن. له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه كه چیتر زیاده‌ڕۆییی له ئه‌موالی گشتیدا نه‌كرێت، ئه‌ی ئه‌مه زیاده‌رۆییی نییه له ئه‌موالی گشتی. له‌به‌رچاوی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی خۆیدا. شتێكی له‌وه‌ش سه‌یرتر گوایه له گشتی مین كه‌مترین ته‌نده‌ر ده‌رناچێت بۆ ڕێكخراوه مین هه‌ڵگره‌وه‌كان به بیانوی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ك ڕێكخراوه كه ئیفلاس بكات‌و كه‌س نه‌بێت مینێك هه‌ڵبگرێته‌وه.. سه‌یره.. پاشان چه‌ندین كه‌س له به‌رپرسانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیانیان قۆرخ كردووه‌و بوار به هیچ كه‌سێكی دیكه نادرێت جێگه‌یان بگرێته‌وه، به‌بیاوی ئه‌وه‌ی كه‌س هیچ نازانێت. ئه‌مه جگه له به‌رده‌وام بێزاركردنی كارمه‌ندانیان. بۆیه داواكارین كه ئه‌مه چیتر قبوڵ نه‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی چاوی جدی بخشێننه‌وه به‌و ده‌زگایه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست