کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست بەسەراگرتنى مووچەى (14) مانگى زیندانیانى سیاسى لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە

Thursday, 02/04/2009, 12:00


ئەبێت هۆكار چى بێت وە بەچ پاساوێك حكومەتى هەرێمى كوردستان دەستى بەسەر(14) مانگى مووچەى زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستاندا گرتووە؟ كە برى موچەكە بۆ هەر مانگێك (500) پێنج سەد هەزار دینارە بۆهەر زیندانێكى سیاسى لە هەرێمى كوردستاندا؟
سەرەتا ئێمە لێرەوە وە بیرى سەرجەم زیندانیانى سیاسى و دەسەڵاتى سیاسی وراى گشتى دەهێنینەوەكە (دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانیە سیاسیەكان) ماوەى زیاترلە ساڵێك لە كارو چالاكییەكانمان بۆ بەدواداچوون وكاركردن بۆ مافەكانى زیندانیانى سیاسى دەستى پێكردوە كە چەندین یاداشتمان خستۆتە بەردەم سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێم وسەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان وتەنانەت سەرۆكى هەرێم وسەرۆكى عێراقى فیدراڵ و چەندین دامو دەزگاى ترى حكومەتى هەرێم , بێجگە لە چەندین ووتارو بەیاننامەو چاوپێكەوتنى رادیۆیى وتەلەفزیونى كە هەمووى بۆ ئاشكرا كردنى ئەو راستیانە بووە. كە سەرجەم زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان بۆیان دەركەوێت كە ئەو ئیمتیازات وبودجەیەى تەرخان كراوە بەپێ ى یاساى ژمارە (4)ى ساڵى 2006 لە دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغداد لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە راگیراوە بەبێ ئەوەى تا ئیمرۆ یەك لێدوانى رەسمى و نارەسمى لەسەر بدات وە بەشێوەیەك پشگوێى خستووە كە وەكو زیندانى سیاسى بونى نەبێت لەم هەرێمەدا , دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانیە سیاسیەكان توانى بەبەڵگەوە راستیەكان ئاشكرا بكات كە ئەو بڕە پارەیەى تەرخان كراوە بۆ زیندانیە سیاسیەكانى هەریمَى كوردستان كە برى (25) ملیار دینارە لە میزانیەى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2007-2008 لە بودجەى %17 كەى حكومەتى هەریمَى كوردستاندا وەرگیراوە وتائێستا لەلەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە نەدراوە بە زیندانیە سیاسیەكان كە مافێكى ڕەواى خۆیانە !!
لەلایەكى ترەوە ئەم مەسەلەیە زۆر بەراشكاوانەتر لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنى (یەكگرتوو)ى ئیسلامى لە (بەرنامەى تایبەت) كە بۆ بەرێز د.محەمەد ئەحمەد ئەندامى لیستى یەگكرتوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و بەرپرسى لیژنەى شەهیدان وزیندانیانى سیاسى وقەرەبووكردنەوەى قوربانیان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سازكرابوو , سەبارەت بە زیندانیە سیاسیەكانى هەریمَى كوردستان لە چەند روونكردنەوەیەكیدا كە بەپێوستى دەزانین لێرەدا وەك خۆى ئاماژەى پێ بدەین بۆ ئەوەى بەتەواوى زیندانیانى سیاسى لە هەرێمى كوردستاندا هەقیەقتیان لا ئاشكرا بێت وبەرچاویان رۆشن بێت وچیتر بە لێدوان وبەڵێنەكانى سەرۆك وجێگرى سەرۆكى (كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان) هەڵنەخەڵەتێن وئەم هەقیقەتە حاشا هەڵنەگرە كە مووچەى 14 مانگەكەیان بە دڵنیایى لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە دەستى بەسەردا گیراوە !!
لە وەڵامى پرسیارێكى ئەو چاوپێكەوتنەى د.محمەد كە ئایا ئەو پارە یەش هەرحكومەتى هەرێم وەریئەگرێت لە زمنى لە %17 كەیە ؟(لێرەدا مەبەستى پارەى زیندانیە سیاسیەكانە).
لە وەڵامداد.محەمەد ئەڵێت (بەڵێ لە زمنى لە %17كە یە چونكە ئەم لە %17 یە بریتیە لە نەفەقاتى گشتى بێجگە لە ئەو دووانە (سیادى ونەفەقاتى حاكیمە) لەبەر ئەوە زیندانیانى سیاسى وشەهیدان وقەرەبووكردنەوەى خەڵك لە راستیدا لە زمنى نەفەقاتى حاكیمە و سیادى نیە !! بەڵكو لە زمنى نەفەقاتى گشتیە , بۆیە حكومەتى هەرێم لە %17كەى هەمووى وەرگرتووە) !! ئەمە بێجگە لە بەشێكى ترى ووتەكانى د.محمەد لە چاوپێكەوتنەكەدا كە تیایدا بەراشكاوانە باسى (500) هەزارى مووچەى شەهیدان لەگەڵ زیندانیانى سیاسى وەك دوو دەزگاى سەربەخۆ بۆى تەرخان كراوە لە میزانیەى گشتى لە بودجەى %17كەى حكومەتى هەرێم وە هەروها تەرخانكردنى برى (120) هەزار دینار بۆ (30000-40000) خێزانى كەم دەرامەت لە هەرسێ پارێزگاكەى هەرێمى كوردستاندا وە تەرخانكردنى برى (10000000) دە ملیۆن دینار بۆ (1000) هەزار گەنجى بێكار وەك دەسمایەك بۆ كاركردن وە بەشێوەى قیستى مانگانە لەلایەن ئەوگەنجانەوە بدرێتەوە لە ماوەى (18) ساڵدا ,ئەم هەموو بودجەیە تەرخانكراوەو وەرگیراوە لەمیزانیەى گشتى عێراق بۆ بودجەى %17 كە لەلایەن حكومەتى هەریمَەوە!!
ئێمەى زیندانیانى سیاسى وەك بەشێكى ئەو توێژانەى كە هەموومان پێكەوە ئەو پارەوئیمتیازاتانەى لەلایەن میزانیەى گشتى عێراقەوە تەرخانكراوەلە بودجەى %17ى حكومەتى هەریمَى كوردستان كە وەرگیراوە بەدڵنیایى لە هەقى خۆمان خۆش نابین وبێدەنگ نابین
بۆیە دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسیەكان بەناوى سەرجەم زیندانە سیاسیەكانەوە, داوا لە سەرۆكى حكومەت بەشەخسى (نێچریڤان بارزانى) دەكەین بەزوترین كات بەشێوەیەكى رەسمى وەڵاممان بداتەوە چیتر ناهەقى بەخەبات وقوربانیدانمان نەكات وە ئەو بریارەى یاساى ژمارە (4) بریارى حكومەتەكە ئێوە نیە وبریارێكى عێراقیە وە ئێوەش تا ئێستا لە ژێر سایەى عێراقدان بە بریارو بودجەكەتانەوە ئیتر بۆ بەرامبەر شەهیدان وزیندانیانى سیاسى وگەنجان وقوربانیانى كوردستان دەستان ئاواڵابووە بۆ زەوتكردنى مافەكانیان لە بەرامبەریشدا دیوەخانەكانتان پركردوە لە كۆنە مستەشارەو جاشەكانیان قەرەبوویان دەكەنەوە بە مووچە و ئیمتیازات !! وە ئەگەر قوربانى دان وتیكۆشانى ئەم توێژانە نەبوایە ئیمرۆ حكومەتێك نەدەبوو بەناوى حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە !


ئەندامى نوێنەرایەتى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە