پێكه‌نینی گریانێك له هه‌ولێره‌وه
Saturday, 05/03/2011, 12:00
پێش 25\2 له‌هه‌ولێر ده‌نگ و باسی ئه‌وه هه‌بوو گوایه له‌و رۆژه له هه‌ولێر خۆبیشاندان ساز ده‌كرێ به‌و هۆیه‌وه ده‌سته‌لاتی هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌سازیه‌كی كردبوو بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ،له‌وانه‌ش چه‌ند هه‌نگاویكی پێشوه‌ختی نابوو كه ئێستا بوونه‌ته جێگه‌ی بیكه‌نینی خه‌لكی هه‌ولێر جونكه هه‌ر به‌راستی ده‌توانرێ وه‌ك تازه‌ترین نوكته‌ی سیاسی حسابی بۆ بكرێ له‌وانه‌ش
1- ده‌سته‌لاتی هه‌ولێر هه‌لسا به كرینی هه‌موو ده‌سكه خاكه‌ناسه‌كانی بازاری هه‌ولێر و دابه‌ش كردنیان به‌سه‌ر ناوچه‌و رێكخلراوه‌كانی حزب بۆ به‌كارهێنان و لێدانی خۆپیشانده‌ران ئه‌گه‌ر خۆپیشان دان سازكرا.ئه‌مه‌ش هه‌نگاویكی باش بوو جونكه دارتاشه‌كانی بازاری هه‌ولێر سوودێكیان پیگه‌یشت به‌لام ئه‌گه‌ر دوایی به زور پێیان نه‌فرۆشنه‌وه
2-له ناو باخی شار حه‌وزی نافوره‌كان به به‌رد پڕ كرابووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نیكی جوان ببه‌خشی به‌و ئاوه‌ی له نافووره‌كان دیته خوارێ ، شه‌وی 24\25 ده‌سته‌لاتی شار گه‌لابه‌یان هینا هه‌رچی به‌ردی ناو حوزی نافووره‌كان هه‌یه رێك هه‌لیان گرته‌وه‌و له قه‌لابه‌یان بار كرد له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خوپیشان ده‌ران په‌نای بۆ ببه‌ن و لایه‌نی به‌رامبه‌ری پێ به‌رد باران بكه‌ن . خه‌لكی شاری هه‌ولیر ده‌توانن بۆ دلنیا بوون له‌م قسه‌یه‌م با سه‌ردانیكی باخی شار بكه‌ن ئه‌و كات ده‌زانن ماشاوالله حه‌وزی نافووره‌كان چه‌ند پاكه ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌ردیش نابیننه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست