لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن پێشەوا تۆفیق دو بتڵ ئاوى گرتە سەرۆكى پەرلەمان
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
لە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى كوردستان كە تایبەت بوو بە لێپرسینەوە لە وەزیرى ناوخۆ لەسەر روداوەكانى 17شوبات و تاوەكو ئێستا.
سەرۆكى پەرلەمان ماوەى سێ دەقیقەى ماوە بە پەرلەمانتاران دا بۆ ئەوەى پرسیارەكانیان ئاراستەى وەزیرى ناوخۆ بكەن.
پێشەوا تۆفیق پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگەیاند: لە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى كوردستان كە تایبەت بوو بە لێپرسینەوە لە وەزیرى ناوخۆ لەسەر روداوەكانى 17شوبات و تاوەكو ئێستا سەرۆكى پەرلەمان ماوەى سێ دەقیقەى ماوە بە پەرلەمانتاران دا بۆ ئەوەى پرسیارەكانیان ئاراستەى وەزیرى ناوخۆ بكەن، بەڵام وەزیرى ناوخۆ وڵامى زۆربەى پرسیارەكانى پەرلەمانتارانى نەدایەوە.
پێشەوا باسى لەوەشكرد دواى ئەوەى داواى وڵامى پرسیارەكانمان كرد، بەڵام سەرۆكى پەرلەمان تاك لایەنانە و بەردەوام بوو لە پێشێلكردنى پەیرەوى ناوخۆ، متمانە سەندنەوەى لە وەزیرى ناوخۆ خستە دەنگدانەوە و بۆیە منیش دو بتڵ ئاوم لە سەرۆكى پەرلەمان گرت.
دواتر لەلایەن دو پەرلەمانتارى فراكسیۆنى كوردستانى بتڵ ئاویان گرتە پێشەوا تۆفیق و پاشانیش پەرلەمانتارانى فراكسیۆنى گۆڕان بە مێزەكانیان كێشا و دانیشتنى پەرلەمان كۆتاى پێهات.
لەلایەن لیستەكانى ناو دەسەڵاتەوە بە 66 دەنگ متمانە بەخشرایەوە بە وەزیرى ناوخۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست