بانگه‌وازێک به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌ شاری له‌نده‌ن

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


پێشه‌کی چالاكترین و گه‌شاوه‌ترین سڵاو له‌ خۆتانو له‌ جوامێریتان، سڵاو له‌ هه‌ڵوێست و له‌ ئازایه‌تی و له‌ هه‌ستی گۆڕن خوازیتان.

ئازیزان: به‌ هه‌لی ده‌زانین له‌ میانه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا‌ وه‌كو گۆڕان خوازو چالاكوانی ناوجه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها وه‌كو ڕه‌وه‌ندی كوردستانی بۆ لۆبی نێوده‌وڵه‌تی، پیرۆزباییه‌ك به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ئاراسته‌ی كوردستاننیانی وڵاتی به‌ریتانیا و هه‌موو کوردستانیانی جیهان بكه‌ین و هیوای له‌ش ساغیو ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌مولایه‌ك ده‌خوازین. چه‌پكێك گوڵی ڕازاوه‌ بۆ سه‌ر گۆڕی ئه‌وخۆشه‌ویستانه‌ی كه‌ ته‌مه‌ن ڕێگای پێنه‌دان جه‌ژنمان له‌گه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی چه‌پكێك گوڵ بۆسه‌ر گردی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریو سه‌رفرازی و به‌هیوای خۆشترین جه‌ژن و ئاسوده‌ترین جه‌ژنی قوربانیانیان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتیان شاد بكاتو ئه‌م جه‌ژنه‌یان له‌ هامو جه‌ژنێكیتر خۆشتربێت. چه‌پكێك گوڵو ده‌نكێك نوقوڵیش پێشكه‌شبه‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستو ئێوه‌ی هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز.

به‌ڕێزان و كوردستانیانی به‌ ئه‌مه‌ك: ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن، جاران ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بیویویستایه‌ سه‌نگه‌ر به‌جێ نه‌هێلێ و هه‌تا دواهه‌مین فیشه‌ك به‌ره‌وڕوی دوژمن ببێته‌وه‌، هه‌ڵده‌ستا به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ژنۆی خۆی هه‌تا خۆشه‌ویستیی ڕۆح زه‌فه‌ری پێنه‌با و ویستی نه‌به‌زێنێت و كارنه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوژمن هه‌ڵبێت. دیاره‌ ئه‌و كاره‌ و ئه‌و جۆره‌‌ ده‌ڕبڕینه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان و دڵسۆزی بۆ خاك و له‌هه‌موشی گرنگتر هه‌ڵوێست وه‌گرتنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نایه‌كسانیو ناعه‌داله‌تی و داگیركاریی. ئه‌و نایه‌كسانیو ناعه‌داله‌تیه‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌ دوژمنیكی نه‌زانو كاڵفامێكی خۆماڵیه‌وه‌بێت، وه‌ یاخود له‌ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی بێگانه‌وهبێت‌‌، ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌، گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركاریو نایه‌كسانیه‌، وه‌له‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و نایه‌كسانیه‌ له‌ خودی خۆشمانه‌وه‌ هه‌ڵبقوڵێت. چونكه‌ مرۆڤ به‌ كردار و هه‌ڵوێستیدا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و پێناسی خۆی ده‌كات.

ئازیزان: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ پێویستمان به‌ ئه‌ژنۆ به‌ستنه‌وه‌نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیگانه‌، پێویستمان به‌وه‌ نیه‌ تفه‌نگمان به‌ده‌سته‌وه‌بێت و خوێن برژین و خوێنمان لێبتكێت هه‌تا ڕۆحكێشان، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌‌ هه‌ستونه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌رێتی پێكه‌وه‌ گرێ بده‌ین و كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ و ئه‌وڕوداوانه‌ی ئه‌مڕۆ، ویژدانمان ئاسوده‌ بكه‌ین به‌ هه‌ڵویست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌ خۆمان و كرده‌وه‌كانمان. وه‌ هه‌روه‌ها هه‌لێكی مێژوویمان له‌به‌رده‌ستایه‌ كه‌ پێێده‌وتریت گۆڕان، كه‌ خودی گۆڕان به‌ری ڕه‌نجی ١٨ ساڵی پڕ نه‌هامه‌تیو كه‌ساسیی و برینداركردن و به‌ كۆیله‌ كردنی تاكی كورده‌، وه‌ جامه‌كه‌ لێی ده‌ڕژێت. گۆڕان بۆ ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ خاوانی گۆڕانین. ده‌بێت به‌ هیمه‌تی هه‌مولایه‌كمان بریسكه‌ی مۆمی گۆڕان گه‌شاوه‌تر بكه‌ینو نه‌هێڵین تیشكی ئه‌ومۆمه‌ به‌ره‌و كزبون به‌ڕێكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێمان ده‌كرێت ڕه‌نگه‌ سبه‌ی پێمان نه‌كرێت چونكه‌ ته‌مه‌ن شه‌رم له‌ كورتبونه‌وه‌ ناكات و زه‌مه‌ن زۆر به‌ خێرایی به‌سه‌رماندا تیده‌په‌ڕێت، جا ئازیزان كوڕ ئه‌و كوڕه‌یه‌ به‌ردێك بخاته‌ سه‌ر به‌ردێك بۆ بنیات نانی ئاینده‌یه‌كی شكۆدار. مێژوو چاوی له‌ هه‌مومانه‌و نیشتیمانی دایكیش چاوه‌ڕێی هیمه‌تی ئێمه‌یه‌‌، جه‌ژنیش بۆنه‌یه‌كی سالارو رۆح شیرینه‌و گه‌ردن ئازایی و به‌خۆدا چونه‌وه‌ و به‌ژداربوون له‌ پرۆسه‌ی گۆڕاندا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مومانه‌.

هه‌مومان ده‌زانین كه‌ نیشتیمان چه‌ن خۆشه‌ویسته‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ وه‌كو ئێمه‌ دووره ‌وڵاتین و دووره‌ خاكین له‌ جه‌ژندا، ده‌می خۆشبێت كاك خالید ڕه‌شید كه‌ له‌ گۆرانیه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌رچی زێڕی دنیا هه‌یه‌، چڵێك وشكی ئه‌رخه‌وانی سه‌یوان ناكات. ئێمه‌یش ده‌ڵێین: بۆنی مشتێك خۆڵی خاكی كوردستان به‌نرختره‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌ خۆشه‌کانی سه‌رزه‌مین. زۆربه‌مان ئاواته‌خوازین كه‌ له‌جاژندا له‌ كوردستانبونایه‌ و به‌یانیان زوو له‌گه‌ل به‌ره‌ به‌یان و شه‌به‌قدا به‌ چه‌پكێ ڕێحانه‌ و بوغوردێك، گۆڕی شه‌هیدان و گۆڕی خۆشه‌ویسته‌كانمان به‌سه‌ر بكردایه‌ته‌وه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌مان پێشکه‌ش بکردنایه‌. به‌ڵام دوره‌ وڵاتیی و غه‌ریبی ئه‌و فرسه‌ته‌ی له‌ئێمه‌ی كوردستانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌ و به‌هیواین به‌شێوه‌یه‌كیتر بتوانین ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ ده‌رببڕین. هه‌ربۆیه‌ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی شایسته‌و له‌به‌رچاوی زۆرینه‌ی دانیشتوان و کوردستانیانیی شاری له‌نده‌ن، ئه‌رکێکی پیرۆز و ڕێگایه‌که‌ له‌و ڕێگایانه‌ی که‌ هه‌مووان بتوانین خزمه‌تێک به‌ خاک و به‌ نیشتیمان بکه‌ین.

ئازیزان: له‌ پاش ڕاوێژ و پرسوڕایه‌کی ورد له‌ ناو کوردستانیانی دانیشتوی شاری له‌نده‌ن و له‌سه‌ر داوای زۆرێک له‌ کوردانی دانیشتوانی شاری له‌نده‌ن، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی خۆبه‌خش به‌ پێویست و به‌باشیان زانی ئه‌نجومه‌نێک پێک بهێنن له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردستانیی دانیشتوانی شاری له‌نده‌ن بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا.


شوێنو کاتی کۆبونه‌وه‌که‌

ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی
Kurdish Community Centre
11 Portland Gardens
Tottenham
London
N4 1HU

تکایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌‌:

نزیک له‌ چێشتخانه‌ی تارا

نزیکترین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌رزه‌وی بریتیه‌ له‌ هارینگه‌ی له‌ین سته‌یشن.
Harringay green lanes

نزیکترین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وی بریتیه‌ له‌ مه‌نه‌ر هاوس له‌سر هێڵی شینی ڤیکتۆریا لاین
Manor House underground station on Victoria Line
ئه‌و پاسانه‌ی که‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ بریتین له‌: 29، 253، 141

ڕۆژی یه‌ک شه‌مه‌ 06/12/2009
کاتژمێر: 02:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر، تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ و تکایه‌ هاتن بۆ هه‌موانه‌.
حاکم به‌ختیار، 00447761355268
دکتۆر فه‌رهاد، 00447738249444
کاک شۆڕش، 00447821173485
کاک شاهین، 0044784681538


له‌كۆتاییدا چاوی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان ماچده‌كه‌ین و ده‌ستی مانوونه‌ناسی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان ده‌گوشین و‌ هیوای ناسكترینو جوانترین جه‌ژن بۆ هه‌موان ده‌خوازین و جه‌ژنتان پیرۆزبێت.

به‌ره‌و لوتكه‌، به‌ره‌و ئاسۆ، به‌ره‌و گۆڕان

له‌گه‌ڵ ڕێزو خۆشه‌ویستی
ڕه‌وه‌ندی كوردستانی بۆ لۆبی نێوده‌وڵه‌تی

www.rawandikurdistani.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە