چەتەكانى31 ى ئاب سیماى مەدەنیەت رەش دەكەن وپایتەختى كوردستان نائارام دەكەن
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
روداوەكانى شەوى 27/7/2009 لەهەولێرو شارو شارۆچكەكانى ترى كوردستان دڵى هەموو نیشتمان پەروەرێكى لەرزاندو خەم وخەفەتى خستە هەموو ماڵێك ،وخەڵكى روداوەكانى شەڕى ناوخۆى بەبیرهاتەوە، چەتە پاتار چیەكانى پارتى زۆر بەشێوەیەكى ناشارستانى ودور لەو هەموو ئیدعایەى دەیكەن كە كوردستان ئارامەو دەبێت وەكو ئەورپاى لێبێت،هەولێرى قەڵاو منارەیان خستە نێو تاریكى وترس وتۆقاندن، ئازادیەكانیان لەسێدارە دا، بەراستى ئەو كارە قێزەوەنەى پارتیە كلك زەرد كانى 31 ئاب تەنها دەرخستنى سیماى راستەقینەى عەقلى خیلایەتى ودیكتاتۆریانە، كەئامادەنین ئەو میلەتە بەئازادى ببینن. پاتار چیە كان سەرتا ویستیان دامەزراوەكانى یەكگرتوو پاتار بكەن چونكە ئەوان ژیانیان لەسەر دزى وفەرهودە پاشانیش پاتاركردنى بارگاكانى گۆران وئیستفزاز كردنى ئەمیرى كۆمەڵ وتەقەكردن بەسەردەزگاكانى راگەیاندنى ئەو لایانانە،ترس وتوقاندنیان لەدڵى هەموو هاوڵاتیانى شارى هەولێر دروست كرد، خەڵكیان بێ ئومێد كرد.هیچ كەسێك ئەوەندەى ئەوان دژى دیموكراتیەت ومەدەنیەت نین،ئەتوانم بڵیم خەیاڵى وبۆچون ورەفتاریان لەسەردەمێكدایە كەزۆر جیاوازە لەو سەردەمەى ئێستا ى پێشكەوتن ومافى مرۆڤ وعەولەمە.تەنانەت لە وشەوە بەرائەتى مندالانیان زیندە بەچاڵ كردوپیرو پەكەوتەكانیان خستە دڵە لەرزین" بۆیە من داواكارم لە یەكگرتوو وگۆران وكۆمەڵ لە دادگاى نێودەولەتیەكان شكایەت لەو تاخمە بكەن وداوا بكەن سوپاى عیراق بێت پارێزگارى لەبارەگاكانیان بكات چونكە ئەوانەى ئەو شەوە هێرشی گورگانەیان كرد پێشمەرگەو زێرەڤانى وپیاوەچڵكاو خۆرەكانى پشتیوان ێادق بوون. بۆیە گەر ئەوان بێدەنگ بن خەلكى هەولێر بێ دەنگ نابێت، تاكو كوردستان ئارام بێت و مەدەنیەت وئازادى وخۆشى بەرقەرار بێت مەگەر شەمشەمەكوێرەكانى جەهالەت چەتەكانى 31 ئاب چاویان پێ هەڵنێت.سەرفرازى بۆ خەڵكى پیرە هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن كە بەیارمەتى خواى گەورە ئەو چەتە پیاوكوژانەى پارتى دەخاتە زبڵ دانى مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست