دەقى بەیاننامەكەى مسعود بارزانى لە(31)ى ئابى(1996)

Monday, 07/02/2011, 12:00





خوێنەرانى خۆشەویست ئەم بەیاننامەیەى دەبین فەلسەفەى حوكمى مسعود بارزانى و بنەماڵەیە كەبۆماوەى بیست ساڵە لەم هەرێمە جێ بەجێ ى دەكەن،بەڵام لە (96) ئەم بەیاننامەیەى بەدەبابە و سەربازە عەرەب و كورد كوژەكان نارد بۆخەڵكى ئەم هەرێمەو مسعود بارزانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كە ئیتر هەرخۆم و هەرخۆم نابۆگەل و عەدالەتى و چاكەكارى،بەڵێ بۆ دیكتاتۆریەت و بنەماڵەیى.ئەمەش دەقى بەیاننامەكەیە. ((من (مسعود مێگهفا) بەپێ ى دەستورى بنەماڵەى بارزانى و بەپێ ى یاساى پارتى دكتاتۆرى كوردستان.لە(31)ى ئابى ساڵى (1996) بڕیارم دا إنقلاب لەسەر خەڵك بكەم و هەرێمێك لەكوردستانى باشور دروست بكەم بەناوى(هەرێمى بنەماڵە) و خۆم بێمە سەر دەسەڵات وبنەماڵەشمان گشت شتێك بن و خیانەت و دزى بكەمە ماڕشى حزبەكەم وخەڵكیش بكەمە كۆیلەو دەستورێك بەدەم قاوە خواردنەوە لەدیار فلیمى خەوف و رعبەوە بۆئەومیللەتە سۆزدارە دابنێم.پەرلەمانێك دروست بكەم و خزمەت كارەكانم لێوە دابنێم بۆئەوەى بە جوانترین شێوە خزمەت بەخۆم و بنەماڵەوحزبەكەم بكەن.حكومەتێك دادەمەزرێنم وەكو قوتابخانەیەك بێ بۆدروست كردن و فێربونى دزى و گەندەڵى بۆئەوەى لەوێوە حزبەكەم پێ قەڵەو بێ و كوڕونەوەكانی بنەماڵەش مەغدوور نەبن.هەندێ یاسادادەنێم و هەندێكیش هەموار دەكەم بەپێ ى بنەماى(بەرژەوەندى بنەماڵە) بۆئەوەى دادگاكان لەسەر ئەو میللەتە كڵاو گرتە جێ بەجێ ى بكەن.كۆمەڵێ قسەو كاریش بەتاوان دادەنێم و تایبەتمەندى خۆمى پێ دەدەم.وەكو بەتاوان دانانى ئەمانە (بەپیرۆز نەزانینى من،باسكردنى گەندەڵى و دزیەكانمان،بەخراپە باسكردنى جاش و پیاو كوژەكانمان،هاتنە سەرشەقامى خەڵك دژى من،خراپ باسكردنى حزب و دەسەڵاتەكەم.ئاگادار كردنەوەى خەڵكى لە ڕاستیەكان.ئەمانەو چەندین كارو گوفتارى تر بەپێ ى بارو دۆخ دەیان كەم بەتاوان).ئێوە ئەى خەڵكى هەرێم نەكەن ڕۆژێك لەڕۆژان ناماقوڵى لەبەرامبەرم بكەن،دوایى خۆتان دەزانن دەبابەیەو دووقسە.ئەوە جەلال تاڵەبانیتان بینى چى لێهات قەسەم بەخوا ڕۆژێك دادێ هەردەیكەمە غولام كارى خۆم.هەموتان گوێ بگرن لەلاى من باسى چوار ساڵ و هەشت ساڵ بۆ سەرۆكایەتى و دزینى داهاتو سامانى كوردستان نەكەن بەخوا تاكوخۆم سێبەرم مابێ لەسەر زەوى و تاكو هەر پێنج كوڕەكەم قەڵەو نەكەم بەماڵى ئەم میللەتە و یەك بەیەك شوێنم نەگرنەوە.كورسى جێ ناهێڵم.مێژوویەك بۆخۆم و بنەماڵەم دروست دەكەم بنەماڵەى لویسى فەڕەنسا شەهادەم پێ بێنن وەهایان.بۆ مەسەلەى ئەم دەبابانەش،نەڵێن ئەو دەبابانە هی خۆى نیە بەخوا هەموى هى خۆمن باوكم بەرلەوەى بمرێ لەلاى بەعسى و سەدامیەكان بەڕادانى دابوو بۆ ڕۆژێكى وەكو ئەمڕۆ چونكە ئەویش باش دەیزانى بەخیانەت نەبێ بەهیچ كارێك من لەو میللەتە پیرۆزنابم.....ئیتر بۆ دواوە بۆدیكتاتۆریەت و بنەماڵەیى.بژى خیانەت.بژى كورد كوژى.بژى دۆستایەتى جاش و ئەنفال چیەكان.بژى بۆهەر كارێك خوا پێ ى ناخۆشە ... بژى باوكم..



مسعود بارزانى
31 ى ئابى 1996
بەغدا / كۆشكى كۆمارى ابوعودەى
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە