پشتیوانى له‌خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ى گه‌لى كورد ده‌كه‌ین
Saturday, 09/04/2011, 12:00
شاراوه نییه كه‌ماوه‌یه‌كه شۆڕشى جه‌ماوه‌رى چه‌ند وڵاتێكى ئه‌فریقى و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ندین ڕ‌ژێمى خۆسه‌پێن له‌ناوچه‌كه كۆتاییان پێبێت و، گه‌لان خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن و، خۆیان چاره‌نوسى خۆیان دیارى بكه‌ن ته‌نینه‌وه. ئه‌م شۆڕشه له‌ئێستادا بۆ چه‌ندین وڵاتى تر كه خاكى كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ئومێدێكى گه‌وره‌یى به‌ئێمه به‌خشیوه له‌ئێستادا ئه‌م شۆڕشه گه‌یشتۆته سوریا و سه‌ره‌تاكه‌شى گه‌یشتۆته توركیا و درزیشى خستۆته حكومه‌تى عێراق، به‌سه‌ركه‌وتنى له‌توركیا و سوریا كاریگه‌ریه‌كه‌شى ده‌گاته ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنورى كوردستان وه‌كو ڕێكخراوێكى نه‌ته‌وه‌یى كوردى پشتیوانى له‌گه‌لى ناڕازى باكوور و باشوور ده‌كات و، داواش له‌گه‌لى كورد له‌ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین كه‌له‌كه‌شتیه‌كه دوانه‌كه‌ون و ده‌ست به‌ڕاپه‌ڕین بكه‌ن. چونكه ڕۆژگارى به‌دیهێنانى خه‌ونه به‌دینه‌هاتووه‌كانى گه‌له‌كه‌مان نزیكبونه‌ته‌وه و ده‌بێت گه‌لى كورد به‌ووشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات و به‌كه‌مترین زیان زۆرترین قازانج بكات و به‌شێوازى ئاشتیانه ڕاپه‌ڕینه‌كه سه‌ربخات هه‌روه‌ها داواش له‌دۆسته توركمان و عه‌ره‌ب و فارسه‌كانمان ده‌كه‌ین. بۆ به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كورد له‌پارچه داگیركراوه‌كان هاوسۆز و هاوهه‌ڵوێست بن له‌گه‌ڵمان وه‌كو چۆن له‌ڕابردوو هه‌ڵوێستیان هه‌بووه. له‌گه‌ڵمان هه‌روه‌ها داواش له‌ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كاربۆ گۆڕینى نه‌خشه‌ى جیهان بكه‌ن و په‌له بكه‌ن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌ڕیزى ده‌وڵه‌ته تازه‌كان چونكه شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌كان كارئاسانى گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتى و ئاسایش له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و به‌یه‌كه‌وه ژیانى گه‌لان له‌گه‌ڵ یه‌كترى و نابێت چیتر گه‌لان بچه‌وسێنرێنه‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمه سه‌رده‌ست و داگیركه‌ران.
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنورى كوردستان له‌ناخى دڵه‌وه نیگه‌رانى بۆ خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌رییانه خۆشه‌ویستانیان له‌ده‌ست داوه و هیواى چاكبونه‌وه‌ى زوو بۆ بریندارانیش ده‌خوازین
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنورى كوردستان داوا له‌ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى ده‌كات به‌قه‌ڵه‌مه‌كانیان گوڕ به‌شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كان بده‌ن له‌هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان هه‌رله‌ئێستاشه‌وه سایتى سه‌ره‌كى گروپه‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ ته‌نیا بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌تایبه‌تن به‌شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌شدارى گه‌لى كورد له‌م شۆڕشانه‌دا.
له‌كۆتاییدا جارێكی‌تر پرسه و سه‌ره‌خۆشى ده‌نێرین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌رییانه كه‌سێكیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها هیواى چاكبونه‌وه‌ى زووش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و به‌و ئومێده‌ین كه كه‌شتى شۆڕشى گه‌لى كوردیش بگاته مه‌نزڵگا
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنورى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست