کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومه‌تی‌ توركیا ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌كات

Monday, 22/11/2010, 12:00


له‌لێدوانێكی‌ یه‌كێك له‌پارێزه‌ره‌كانی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند بۆ پارێزگاری‌ له‌باری‌ ئه‌منی ‌توركیا‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌نگاوده‌نێت بۆنزیكبونه‌وه‌له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد‌.
 به‌پێی‌ لێدوانێكی‌ یه‌كێك له‌پارێزه‌ره‌كانی‌ عه‌بدوڵائۆجه‌لان ڕایگه‌یاند" بۆهێوركردنه‌وه‌ی‌ باری‌ سیاسی‌ وئه‌منی‌ وڵاتی‌ توركیا واچاوه‌ڕوان ئه‌كرێ‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕێكه‌وتنێك بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ناوه‌ڕۆكی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌وه‌ی‌‌‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان چالاكیه‌ چه‌كداریه‌كانی‌ ڕاگرێت و له‌به‌رامبه‌رشیدا حكومه‌تی‌ توركیا ئۆپۆراسیۆنه‌كانی‌ دژی‌ پارتی‌ ناوبراو ڕابگرێت".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ‌ئه‌وه‌شی‌ ڕایگه‌یاند" به‌ ئیمزاكردنی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ توركیا ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رئه‌بڕی‌ به‌وه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ كرێكاران ماوه‌ی‌ به‌ندكردنه‌كه‌ی‌ له نێه‌ تورکیا ‌به‌سه‌رببات"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە