کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگێک بۆ جەماوەرى خۆ ڕاگر و قارەمانى كوردستان

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


جەماوەرى خۆ ڕاگر و قارەمانى كوردستان
كۆمەڵانى خەڵى كوردستان
كوردستانیانى ئازیز
ئێمەش وەكو نوێنەرایەتیەكەمان دەنگى ناڕەزایى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگى جەماوەر ە ستەم لێكراوەكەمان وە ئیدانەى ئەو كارە قێزەونانەى دەسەڵاتى مافیایى بنەماڵەى خائین و كورد فرۆشەكەى بارزانى دەكەین و سەرخۆشى و پرسەى خۆمان ئاراستەى هەمومان و نوسەران و ئەدیبان و خاوەن قەڵەمى ئازادى هەرێمە كەمان و بنەماڵەى شەهیدى قەڵەم و خوێندكار دەكەین بزانن ئەمە یەكەم كارى لەم شێوەیە نیە كە بنەماڵەى سەرە چنورەكەكانى K.B.G دەرهەق بە نەتەوەكەمانى دەكەن وە ئەمە نە سەرەتایەو نە كۆتایە بۆیە داواكارین لە هەمو ڕوناكبیران بەشدارى خۆپیشاندانەكانى جەماوەرى كوردستان بۆ ڕیسواكردنى سەرانى بنەماڵە بكەن وە بزانن كە شەهیدى قەڵەم (سەردەشت عوسمان) چۆن شەهید كراوە ئاخر كام عەقلى ئەمڕۆ ئەوە قبوڵدەكات لە بەر چاوى پاسەوانەكانى زانكۆ وە بەناو 11 بازنەى سەیتەرەكانى بەعسیەكانى پاراستندا چۆن دەرچوون چۆن كەس نەیزانى ئەگەر ئەمە كارى خۆیان نیە بۆیەش ڕایدەكەیەنین بەرپرسیارانى ئەسڵى ئەم تیرۆرە بنەماڵەى مه‌سعودی خائنن بە گەڵ و نیشتیمان .
سەرشۆڕى بۆ بنەماڵەى مه‌سعودی كورد فرۆش
سەربەرز و نەمرى بۆ شەهیدانى قەڵەم و ئازادى
نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك هەڵەبجەى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە