کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زه‌نگى شه‌رى نێوان پارتى و په‌كه‌كه‌ لێدرا

Tuesday, 25/05/2021, 19:52


پاره‌ى نه‌وت کە لەیانە پارتییەوە دەستی بەردا گیراوە، و نەبوونی مووچە له‌لايه‌ن بنه‌ماڵه‌ى بارزانى‌ دۆخێكى واى دروست كردوه‌، کە خه‌لكى گه‌يشتۆته‌ ئه‌وپه‌رى نائومێدى، بۆيه‌ بنه‌ماله‌ى بارزانى به‌دواى شه‌ڕێکی تردا ده‌گه‌رێن بۆ رزگابونيان له‌و دۆخەی کە تێی کەوتوون.
شه‌وى 24-5-2021 له‌ ماڵى مەسعود بارزانى دوو كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام درا، كۆبونه‌وه‌ى يه‌كه‌م له‌نێوان مسعود و نيچێر و مسرور و سيداد و سيهاد و سيروان و مەنسور بوو له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا ترسى جه‌ماوه‌رى كوردستان باسكرا دواى نه‌ناردنى مه‌له‌فه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌غداد و رازى نه‌بوونى حكومه‌تى عێراق به‌ناردنى پاره‌ به‌بێ زانيارى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و سنوره‌كان و ناخۆ . 
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا مەسعود سه‌رپشك كرا به‌ هه‌مائه‌هه‌نگى له‌گه‌ل سوپاى تورك بۆيه‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كى به‌ پەله‌ له‌گه‌ڵ كۆنسۆلى وڵاتى توركيا كرا پێان راگه‌ياند كه‌ پارتى ئاماده‌ى شه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ئه‌وەش به‌ فه‌رمى له‌ دهۆكه‌وه‌ راده‌گه‌ينرێت، بۆيه‌ له‌ كاژميرى رۆژى 26-5-2021 ته‌واوى هێزه‌كانى پارتى ده‌كه‌ونه ئاماده‌باشى بۆ لێدانى په‌كه‌كه‌، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌ سنوورى ئامێدى و سيده‌كان ده‌ست پێده‌كات به‌ پاڵپشتى سوپای تورك مسعود، بارزانيش خۆى سه‌رپه‌رشتى شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات .

نۆماديانى  

پەیامنێری کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە