کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مسعود بارزانى خوى سه‌رپه‌رشتى ليدانى شه‌رڤانان و په‌كه‌كه‌ ده‌كات

Thursday, 22/10/2020, 19:53


بە پێی فەرمانی بارەگای بارزانی ژمارە ١٢٣ رێکەوتی ١٧/١٠/٢٠٢٠
داوا لە کە تەواوی لیوا تایبەتەکانی حیزب و چەکدارەکانی پارتیی کە لە ئامادەباشییدابن بۆ بەرەو رووبوونەوەی هێرشی دەرەکی کە دژی پارتیی دەکرێت لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان.
هه‌ر يه‌ك رۆژ دواى ئه‌و فەرمانه‌ كه‌ى ، کە خودی مەسعود بارزانى دەریکردووە، هيزه‌كانى زيره‌ڤانى و ليواتايبه‌تيه‌كان بڵاوه‌يان بێكراوه‌ له‌ زاخۆ تاكو حاجى هۆمەران، ئەمیش به‌بێ ئاگادارى وه‌زاره‌تى پيشمه‌رگه، مەبەستیش لەم کارە ئەوەیە کە تورکیا فشاری خستۆتە سەر بارزانی، کە ئەرکی پەلاماردانی گەریلا و هێزی سەڕڤانان بگرێتە ئەستۆی،‌ هەروەها به‌ مه‌ستى ريگرى كردن له‌و گه‌ريلا و شه‌رڤانانه‌ى له‌ ناوچه‌ سنوریيه‌كان هاتووچۆ ده‌كه‌ن بەتایبەتی دواى شكستى سوپاى تورك له‌ ئۆپراسيۆنه‌كان.
شایانی باسە بڵاوه‌ پێكردنى ئه‌و هێزانه‌ى پارتي له‌ سنوره‌كان خه‌لكى دلگران كردوه‌ كه‌ جاريكى تر بارزانى خه‌ريكى نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌يه‌كى تره‌ له‌ سنوره‌كانى كوردستان دواى بي ئومێدبونى له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌ داخستنى كاروچالاكى كوردانى ئيزيدى و ريگاخۆشكردن بۆ حزبه‌كه‌ى بارزانى چونه‌وه‌ شه‌نگال و كردنه‌وه‌ى باره‌گايه‌كانى به‌تايبه‌تى له‌ نزيك بونه‌وه‌ى هه‌لبژاردنه‌كان بۆ ساخته‌كردنى ده‌نگى خه‌لك بۆ په‌رله‌مانى عيراقي.

بنه‌ماله‌ى بارزانى وه‌ك بنەماڵەیەکی خائین پيشه‌ى هه‌ميشه‌ و مێژووی پڕ لە خیخوڕییان بۆ داگیرکەران، لە ئیستا خەریکی پلان نۆىیە، کە له‌ ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى موسل به‌ پالپشتى سوپاى توركيا كه‌ له‌ناوخاكى كوردستانن له‌ شاره‌كانى شيلادزى و ميرگه‌سور و سيده‌كان .
سەرشۆڕی بۆ بنەماڵەی بارزانی و هەزار پیاوەکەی، ئەم رۆژە پیسەش تۆمارکەن بۆ خیانەتێکی تری نەوەکانی مەلا مستەفا، با لەسەر گۆڕەکەی بە ناشرینی بدرەوشێتەوە و بەر نەفرەتی مێژوو بکەون.


نۆما ديانى
پەیامنێری کوردستانپۆست
سەری رەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە