کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مەسعوود بارزانى لە ترسی تووشبوونی بە کۆرۆنا باری دەروونی تێک چووە

Wednesday, 01/04/2020, 3:11


دواى بلاوبونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆانا ديتنى به‌شيك له‌ منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی و نەوەکانی، كه‌ له‌ ولاتانى ئه‌ورۆپا به‌تايبه‌تى لە  ئيتاليا و به‌ريتانيا گەڕاونەتەوە و مەسعود بارزانی چاوی پێیان کەوتووە، ئیستا مەسعود لە بارێکی دەرونی خراپدا دەژی،  توشى نه‌خۆشى ده‌رونى بووه‌ له‌ترسى گرتنى ڤايرۆسى كۆرۆنا، بۆیە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بارزانی کە بە بەرپرسێکی نێو دەزگای پاراستنی راگەیاند، کەوا  دوو تیمی تایبەت به‌برى 10 ملۆن دۆلار  له‌ ولاتى چين و رووسيا هينراون بۆ كوردستان و پيشكنينى مسعود و بنەماڵەکەی هەروەها داوایان کردووە، کە نه‌خوشخانیەکەی تايبه‌ت بۆ ئەو مەبەستە له‌ سه‌رى ره‌ش دابنێن ته‌واوى پيداويستيه‌كانى ژووى چاودێرى چر وهه‌ناسه‌دان به‌برى زیاتر لە ٢٠٠ مليۆن دۆلار بۆ هەر تیمێک دانراوە، تەواوی خه‌رجىیەکەش له‌ سه‌ر لەسەر وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشيتيه‌كان كراوه‌.
سەرچاوەی ئەم زانیارییانە رایگەیاند،  بەڵگەش بۆ راستی و دروستی ئەم هەواڵەش ئەوەیە کەوا بريارى بنه‌ماله‌ى بارزانى له‌ ئيستادا ئه‌وه‌يه‌، کە هيچ کام  له‌ ئه‌ندامانى بنه‌ماله‌ نابێت تيكه‌لاوى هیچ کەس ببن و هیچ بەرپرسێکی حکومی و حیزبی ببینن، ئەگەر زۆر ناچار بوون ئەوا بە پەیوەندیی تەلەفون و موبایل ئەو پەیوەندییە بکەن. شایانی باسە ئیستا بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دووردوور كه‌وتونەتەوە و  به‌شيكيان بۆ‌ گوندى دۆري به‌شه‌و گواستۆته‌وه‌ دوور له‌چاوى خه‌لك ئه‌م برياره‌شه‌ واى كردوه‌ سه‌رۆكى هه‌ريم و سه‌رۆكى حكومه‌ت كه‌ له‌ بنه‌ماله‌ى بارزانين نابينرين و ده‌سته‌لاتى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى دراوه‌ به‌ رێبه‌ر ئه‌حمد وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم له‌ ترسى تو بوون به‌نەخوشى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 نۆمان دیانی
پەیامنیری کوردستانپۆست
دەزگای پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە