کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هۆكارى ته‌نه‌زولى پارتى بۆ به‌غداد له‌پيناو چیيه‌؟

Saturday, 31/08/2019, 0:29


پارتى كه‌وتۆته‌ ته‌نگه‌ژيەكى ئابوورى و سياسي و شه‌رى ناوخۆى ئامۆزاكان له‌ سه‌ر ده‌سته‌لات و نه‌وت، ئەمەش پالى به‌ مەسعوده‌وه‌ ناوه‌ خۆى له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ كاره‌كان راىی بكات. يه‌كه‌م كاريشى هينانى وه‌زيرى ناوخۆى عيراق ياسين ياسريه‌ و قه‌ناعه‌ت پيهينانى بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌يه‌كى گشتى ده‌رهينانى كارتى نيشتمانى، چونكه‌ ئه‌و تورك و ئيرانيانه‌ى به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ و ناويان له‌ ليستى پيشمه‌ره‌گه‌دا هه‌يه‌ و موچه‌ى مانگانه‌يان بۆ ده‌چيته‌وه‌ له‌كاتى ئيستا ناتوانن به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌رهينانى كارتى نيشتمانى بكه‌ن،  هەروەها  له‌ بنه‌ره‌ته‌وه‌ عيراقي نين و ناويان له‌ليستى تۆمارى گشتى به‌غداد نیيه‌. كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ ناتوانن چيتر به‌شدارى هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن گه‌ر ناويان تۆمار نه‌كريت هه‌ر بۆيه‌ پارتى له‌وه‌تى گه‌يشتوه‌ ساخته‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وه‌يت، ئەگەر بێتو چاره‌سه‌رى ئه‌م كيشه‌ى نه‌كريت كه‌ ژماره‌يان ده‌گاته‌ 400 هه‌زار خيزانى توركى و ئيرانى به‌تايبه‌تى له‌ناوچه‌ى ميرگه‌ سور و سۆران، ئەمانە ده‌نگيان بەردەوام کاری ئەمانە ئەوەیە، کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە پارتیی دەدەن، بۆيه‌ مسعود موله‌تى يه‌ك مانگى داوە  به‌ ريبه‌ر ئه‌حمه‌د داوه‌ كاره‌كه‌ ته‌واو بكات به‌ هه‌ر جۆريك بيت و هه‌ر باجيكى بويت بيدات بۆيه‌ وه‌زيرى ناوخۆ ئه‌بي بليت ئيمه‌ عيراقين و تۆبه‌مان كردوه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆى كوردستان.

 نۆما دیانی
کارمەندێکی سەر بە دەزگایەک لە هەولێر
پەیامنێری نهێنی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە