کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرمایەی بنەماڵەی بارزانی تا بێت لە هەڵکشاندایە، ئیستا خاوەنی ٢٨١ ملیار دۆلارن

Saturday, 07/07/2018, 19:32


تایبەت بۆ کوردستانپۆست
بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كه‌ به‌گه‌وره‌ترين و ترسناكترين بنه‌ماڵه‌ داده‌نرين له‌ مێژووى كورددا، ئەویش له‌ ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن و خيانەتى گه‌وره‌ دژى کورد و نیشتیمانەکەی، هەروەها هه‌رەس هێنان به‌ ته‌واویى شۆڕش و راپه‌ڕينه‌كانى كورد، ئيستا ئەوان له‌‌ پشتى حكومه‌ته‌وه‌ ميرنشنێكيان دروست كردوه‌ به‌ جۆرێكه كه‌ ده‌ستيان به‌سه‌ر ته‌واویى جومگه‌كانى ده‌سته‌ڵاتدا گرتوه‌، کە له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ ئه‌وان حوكم ده‌كه‌ن.
بنەمالەی بارزانی تەواوی دەسەڵاتی هەرێمیان لە نێوان خۆیاندا دابه‌شكردوه‌ ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- (مسعوود بارزانى) هەرچەندە لە دوای ریفراندۆمی کاولکردنی کوردستان بە فەرمی دەسەڵاتی ئیداری نەماوە وەک سەرۆکی هەرێم، بەڵام له‌ سه‌روى سه‌ره‌وه‌ى هەموو دەسەڵاتەکانە، سه‌رپه‌رشتى هەمووی دەکات.
2- نيچرڤان بارزانی بە فەرمی بەرپرسی حکومەتە. وه‌كو سه‌رپه‌رشتى پرۆژه‌كان.
3- سيداد بارزانى سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى گومرگ و ده‌روازكان و فرۆكه‌خانه‌ ده‌كات.
4- سيروان بارزانى به‌رپرسى گه‌شتوگوزار و گه‌ياندنه‌ له‌ كه‌ناله ناوخۆيه‌كان و ئه‌نترنيت و موبايل.
5- مەسرور بارزانى ئه‌ركى وه‌زيرى پاراستنى بنه‌ماڵه‌ى پىسپێردراوه‌، به‌ جۆريكه كه‌ بريارى كوشتنى هه‌موو كه‌سێكى هه‌يه‌.
6- هيمداد بارزانى له‌ رێگاى كۆمپانياى پاپا گروپه‌وه‌. سه‌رپه‌شتى ته‌واویى شاره‌وانيه‌كان دەکات.
7- سيهاد بارزانى وه‌كو وه‌زيرى هيزه‌چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى ته‌واویى هيزه‌كانى پارتى ده‌كات.
8- ره‌وان ئيدرس بارزانى پاراستنى شه‌وانه‌ى هه‌ولێرو دهۆكى له‌ ئه‌ستويه‌.
9- شيخ سەباح بارزانی كارى گواستنه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانيانی له‌ ئه‌ستۆيه‌، به‌ جۆريك كه‌ راسته‌وخۆ شه‌ريكايه‌تى گه‌وره‌ هه‌يه‌ له‌ نيوان كوره‌كه‌ى ئه‌ردوغان و بنه‌ماڵه‌ى بارزانی.
10- موكسى بارزانى لە دەرەوەی دەزگای دژە تیرۆر، ده‌ستەيه‌كى تيرۆركردنی به‌ناوى ژه‌تيرۆر دروست كردووە و  سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
11- هيمدان بارزانى و مه‌تين بارزانى، لەم دواییەدا ئەم دوانە لە رێگای کۆمپانیای سەڵاحەدینەوە، بوونەتە بەرپرسی سێكته‌رى كاره‌با راسته‌وخۆ  سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.
لە کۆتاییدا رێگام پێبدەن، کە نەوەکانی ئیدریس و مەسعود، وەک بنەماڵەیەکی خائین و پيس، ئەمڕۆ  وه‌كو شاى ناوچه‌كه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ئيستا خاوه‌نى 281 مليار دۆلارن.

لە نێودەزگایەکی هەستیاری هەولێر 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە